Oblomovisme

36 5 0
                                    

.
.
.
.
.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
~~~

[Seonghwa's Pov]
.
رۆژی یەکەم
لەلای ڕووبارەکە کەوتمە ئەژنۆ بە خێرای خەریکی پاک کردنەوەی خوێنی دەستەکانم بووم
پاک نابێتەوە بە نەفرەت بی ناڕوات ئەم
!!خوێنە ناڕوات
ئەوەندە فشارم خستبووە سەر دەستەکانم کە دەستەکانم سووربووبونەوە
خوێنی سەر کراسەکەم چی؟؟
شاڵەکەم داکەند و فڕەمدا لایەک و کراسەکەم لەبەر کردەوە خستمە ئاوەکە خەریکی پاک کردنەوەی بووم
کە بەخۆم هاتمەوە خەریک بوو دەگریام فرمێسک پێش چاوی تەڵخ کردبووم چەند جارێک فرمێسکەکانم سڕی بەڵام دووبارە چاوەکانم پڕ دەبوون و دەستم دەکرد بە گریان ئیتر نەمتوانی کۆنتڕۆڵی خۆم بکەم بەهەموو ئەو هێزەی کە هەبوو هاوارم کرد
!!کە دەنگم لە هەموو دارستان دەنگی داوە
هەزم کردنی هەموو ئەو شتانەی کە بەسەرم هات بەڕاستی بۆم سەخت بوو
زۆر بە خراپی مشتم لە جلەکانم دەدە وەک بڵێی دەمەوێت خراپەکانی خۆم لەسەر ئەو بەتاڵ بکەم
..هەتا
!!هەتا لاشەکانیشیانم نەناشت
کوشتنی چوار گورگ بەڕاستی کارێکی ئاسان نیە ئەگەر تەنها بگەڕێمەوە گوندەکە
..لەوانەیە
!ئەوە من چی دەڵێم لەگەڵ خۆم
!بێگومان ئەمە نابێت
دەزانم هیچ کاتێک من نابووریت>
بەڵام ئەوە بزانە هەمیشە وەکو باوکێک
< شانازیت پێوەدەکەم
بۆچی دەبێت ئەمە کۆتا قسەی بێت؟
هەستم کرد سەتڵێک ئاو ڕژا بەسەرم
لەکاتێک کە بە خراپی هەناسەم دەدا چاوەکانم کردەوە هێشتا پێش چاوەکانم تەڵخ بوون و بە باشی نەمدەبینی
یانی هیشتا بەردەوامم لە گریان؟
لەناکاو دەستێک چوە ناو قژم و زۆر بە خراپی ڕایکێشا بەزۆر سەری بەرز کردمەوە توانیم شێوەیەکی ئاشنا ببینم
یونهۆ؟
ئێستا بەخۆم هاتمەوە
بەئاگاوەرە خەواڵوی جوان+
وازی لە قژم هێناو کەمێک چوە دواوە نەمدەتوانی لاشەم بجوڵێنم وەک بڵێی بەسترابێتمەوە
خۆت ئازار مەدە!..ناکرێتەوە ئەمە+
تایبەتبە خوێنمژەکان درووست کراوە
.ناکرێتەوە
لەسەر کورسیەک لەبەرامبەر من دانیشت هەر لەم ژێرزەمینە بووین بەڵام ئێستا هەموو ڕووناکیەکان داگیرساون
پاڕک سۆنگهوا بەڕاستی زۆر+
تێگەیشتوویت!بەڵام گومانکردنی زۆریش کێشی خۆی هەیە وە تۆ ئێستا کەوتیە تەڵەی خۆت
لاشەم بە تەواوی تەڕ بوو دڵۆپە ئاو لە قژم دەهاتەخوارەوە لاشەم بە کورسیەک بەسترابەوە بە جلدێکی بەهێز کە هەتا هەناسەدانیش بۆم سەخت بوو تاکە شوێنی لاشەم کە دەمتوانی بیجوڵێنم سەرم بوو
وە کاتێک ویستم وەڵامی بدەمەوە تێگەیشتم کە دەمیشی بەستومەتەوە لولەیکی باریک لەدەمم بوو کە لەپشتەوە بەهۆی شتی دیکە بەسترا بوو ئەوەندە بەهێز بوو کە گومانم دەکرد لەوەی کە دەمم ببڕێت
ئەوەندە فشار لەسەرم بوو کە چاوەکانم پڕ بوون
لە ئێستادا زیندوو دەتهێڵمەوە+
بەڵام نازانم تاکەی زیندوو دەبیت
.پەیوەندی بە جەوم هەیە
ئێستا لە هەموو شتێک دڵنیا بوومەوە یونهۆ دەیزانی(GPS) بە ئۆتۆمبێلەکەی
پەیوەستە بەڵام لێی نەکردەوە تا من بەدوای دابڕۆم وە بۆنی ئەو خوێنەی کە دەهات خوێنی سوا بوو دەیتوانی ئەم بۆنە نەهێڵێت بەڵام نەیکرد
ئەوە من بەباشی بیرم دەکردەوە
!هەربەڕاستی من دەمەوێت یونهۆ بگرم
سواش هەندێک شتی زانی کە نەدەبا+
.بیزانێت بۆیە کوشتم
چی یانی سوا هەربەڕاستی مردوە
چیە بۆ وا بیرت کردەوە دوای ئەوەی ئەو+
هەموو خوێنەی لێ ڕۆیشت دەچم و برینەکەی چارەسەر دەکەم؟
بەڵام ئەو دەیتوانی تەنها بیرەوەریەکانی پاک بکاتەوە نەک بیکوژێت
بێگومان ئێستا دەڵێیت+
کە دەمتوانی بیرەوەری پاک بکەمەوە
.بەڵێ دەمتوانی بەڵام نەمکرد
پاشانیش زەردەخەنەیەکی بە فیزانەی کرد
!!نەفرەتی
لەڕاستیدا سوا هیچ پەیوەندی بە من نەبوو چونکە نەمدەناسی بەڵام من ئەوم دۆزیبەوە بۆیە دەمتوانی ڕزگاری بکەم بەڵام بەداخەوە درەنگ گەیشتم
هێشتا شێوە غەمبار و بێ ڕەنگەکەیم لەبەر چاوە ئەمە وای دەکرد زیاتر توشی ئازاری ویژدان ببم
باشترە لەجێی ئەوەی+
بیر لەم کچە بکەیتەوە سەیرێکی خۆت بکەی
کەمێک هاتە پێشەوە و بەردەوام بوو:کێ بیری دەکردەوە کە کاری پارک سۆنگهوا ئاوا تەواو ببێت؟
تەواو ببم ؟دەستو قاچم بکەوە پێت نیشان
!دەدەم کێ کۆتایی پێ دێت؟
بێ هیچ سەرەتایەک پرسی:بیستومە یادەوەریت لە دەست داوە بەڕاستی؟
بە خراپی سەیرم کرد
.دەتوانی سەرت بجوڵێنیت+
چەند سانیەیەک تەنها سەیری یەکمان کرد دواتر گوتی باشەو گوتی:لەڕاستیدا ئەمانە بۆم گرینگ نین تەنها گوتم لەوانەیە پێش مردنت بتەوێت لەگەڵ کەسێک دەردە دڵ
.بکەیت
ئەگەر ئەم کارەم بکردبا بێگومان ئەو کەسە تۆ نەبوویت
.من ئیتر دەڕۆم تا شەوی دواتر+
لە هەمان کاتدا سرنجێکی دەرهێناو لە مەچەکی دام کە وەکو جارەکەی تر بێ هۆش بووم
°°•°°•°°•°°•°°•°°
.
ڕۆژی دووەم
لەسەر ڕووبارەکە وەستا بووم لەئاوەکە توانیم کەسێ ببینم کە لە پشت دارەکە سەیرم دەکات سەرم بەرز کردەوە یەکسەر چوە پشت دارەکە
ئێستا وا بیری کردەوە من نەمبینیوە؟
خەنجەرەکەم دەرهێناو بۆ دارەکەم هاویشت و گوتم: دەتبینم وەرە دەرەوە
ئەگینا
لەناکاو هاتە دەرەوە و گوتی:باشە باشە دێم پێویست بە هەڕەشەکردن ناکات
کچێکی قژ کورت بوو قژەکانی لولو سوور
!بوون چاوەکانی سەوز بوو
بەترسەوە دەستەکانی بەرز کردەوە و گوتی:من..من تەنها بیستوومە کە هەمووکارێک دەکەیت بۆ پارە کەواتا
.بەهەڵە گوێت لێ بووە من مرۆڤ ناکوژم-
نەک ئەوەی کە ژیانیان بۆم گرینگ بێت بەڵکو کوشتنیان کێشەی بۆ درووست دەکردم بەتایبەتی ئێستا کە ژمارەی ڕاوچیەکان زۆر زۆر بووبوو
دەستم بە جوڵە کرد بەرەو لای ئەسپەکەم کاتێک خەریکی کردنەوەی پەتەکەی بووم دەنگێکم بیست کیسەیەک پارە ڕێک لەپێشم کەوتە خوارەوە
ئەگەر ئەوەندەت پێ بدەم دەیکەیت؟+
کیسەکەی هەڵگرتو کردیەوە پڕبوو لە لیرەی زێڕ
باشە سەرو شێوەی بە دەوڵەمەند نەدەچوو ئەو هەمووەی لەکوێ هێناوە؟
ئەمە تەنها پێشەکیە دواتریش+
.پێت دەدەم
..نایکەم-
پەتی ئەسپەکەم بە تەواوی لە دارەکە جیاکردەوە ئەسپەکەم بە دوای خۆمدا ڕاکێشا
!چاوەڕێکە+
هات لە پێشم وەستا نەیهێشت بڕۆم
پێم گوتی مرۆڤ ناکوژم-
تکات لێ دەکەم تەنها+
..تۆ دەتوانی بیکەیت
ئەو دەیتوانی بەم پارەیە زۆر کەسی دیکە ڕازی بکات بۆچی دەیویست من بۆی بکەم؟
قسەی بێ مانا!بەم پارەیە دەتوانی-
زۆر کەس ڕازی بکەیت کە بۆتی ئەنجام
.بدەن
هیچ کەس قبوڵ ناکات+
هەناسەم بە بیزاری داوە و گوتم
کەواتا دەبێت دوو ئەوەندەی-
.ئەمەم پێ بدەیت
دوو ئەوەندە!؟+
بۆچی چۆن بیرت کردەوە؟..ئەگەر من-
بناسیت دەزانی کە بۆچی مرۆڤ ناکوژم
باشە دوو ئەوەندەت پێدەدەم-
کەواتا ئێستا ڕازیت؟
کێ بکوژم؟+
لەناکاو لە خەو هەڵسام یونهۆ لە پێشم وەستابوو سەیری دەکردم
ئەو سەتڵەی کە چەند چرکەیەک پێش ئێستا ئاوەکەی ناوی لەسەرم بەتاڵ کرد فڕەیدا لایەک کە دەنگی داوە لە ژێرزەمینەکە
لەسەر کورسیەکەی بەرامبەرم دانیشت
ئەمرۆهاتووم چونکە چەند+
پسیارێکم لێت هەیە دەمت دەکەمەوە بەڵام هەوڵ نەدەی هاوار بکەیت چونکە بێ سوودە ئەم ژێرزەمینە دەنگی لێ ناڕواتە دەرەوە وە ئەگەر بڕواتنیش کەس لەم ناوە
.نیە تا گوێی لێ بێت و بێت ڕزگارت بکات
تەنها بە بێزاری سەیرم کرد دانیپێدادەنێم کە دەمم زۆر ئازاری هەبوو هاتوو لولەی دەمی هێنا خوارەوە ئەوەندە توندی کردبوو کە لێکردنەوەی بۆ خۆشی سەخت بوو
کاتێک کە دەمم بوەوە زانیم کە لە چ ئازارێک بووم زۆر بە خراپی هەناسەم دەدا
بێ هیچ سەرەتایەک لێت دەپرسم+
(S.c.i.d) بەتەواوی شوێنی بنکەی
لە کوێی سیۆڵە؟چەند ڕاوچی و چەند کارمەندی هەیە؟سەرۆکی ڕاستی ئەوێ کێیە؟
نازانم ئەم زانیاریانەی بۆ چی بوو هەر جۆرێک بێت وڵامم نەداوە تەنها سەیریم کرد
چەند چرکەیەک بەبێ دەنگی ماینەوە دواتر هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا بەبێ ئەوەی هەتا ئاگاداریش ببمەوە چەقۆی لە گیرفانی دەرهێناو لەقاچمیدا ئازاری زۆر بوو بۆیە هەموو هێزم هاوارم کرد چەقۆکەی دەرنەهێناو ڕۆشتە دواوە
ناخۆشترین بەشی خوێنمژ بوون+
ئەوەیە کە تا برینەکەت چارەسەر پەیدا نەکات هەر ئازاری هەیە کەواتا دەتوانم هەرچەندی حەزم کرد ئەم چەقوە لە گیانت
.بدەم تا بە قسە دێیت
بە توڕەیەوە سەیری چاوەکانیم کردوو
..گوتم: بە دۆزەخ
ئەم قسەیەم زیاتر توڕەی کردوو چەقۆکەی دەرهێناو لە قۆڵمی دا

DARE OR DARE &lt;kurdish&gt;✔️Where stories live. Discover now