Cafune

22 1 0
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.
.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

[seonghwa Pov]

بە ناو نیشانی کەسێک کە لە بەستنی پەیەوەندی لەگەڵ خەڵک بێزارە ڕێگامدا کەسانی خراپ و
!ناشایستە زۆر بێنە ژیانم
بێگومان یەکێک لەم ناشایستانە
!!سۆنگ مینگی بووە

°°•°°•°°•°°

+ئەگەر پسیارت هەیە خۆت وەرە بیکە نەک یەکێک لە خۆت نەزانتر بنێریت...
ئێستا یانی ئەگەر من بچم وڵامم دەداتەوە؟
نا!بێگومان نا!
ئاشکرابووبوم هۆکارێکم نەبوو کە خۆم بشارمەوە
چوومە لای ژوورەکەی بەبێ ئەوەی لە دەرگا بدەم دەرگاکەم کردەوە
هەردووکیان سەیریان کردم مینگی ئامێری دەنگ گوازەرەوەکەی فڕێدا سەر ئەرزەکەو بە قاچەکانی شکاندی
+کەواتا بابەتی مردنی ڕاوکەرەکان ڕاستیە...
-ئەگەر شتێک دەزانی تەنها وڵامم بدەوە لەوە زیاتر کاتم مەگرە.
بە سەر سوڕمانەوە سەیری کردموو گوتی:بەبێ مۆڵەت دێیتە شوێنی کارەکەم بەم جۆرەش قسەم لەگەڵ دەکەیت؟
دەزانم خەریکی ڕۆڵ گێڕانە تاقەتی یاریە بێماناکانیم نەبوو وێنەکانم لەسەر مێزەکە هەڵگرت و دەستی شیۆنم گرت پێمگوت:هەستە بڕۆین!
کاتێک گەیشتمە نزیک دەرگاکە گوتی:*ٰهێمۆکێنزی !
گەڕامەوەو سەیرم کرد
+ئەو جادووگەری کە بەدوای دەگەڕێیت هێمۆکێنزیە یان *ْهایدرۆکێنزیە تەنها ئەمەی لێ تێگەیشتم..
بەشێوەیەکی گوماناوی گوتم:تا ئێستا نەتدەویست یارمەتیمان بدەیت ئێستا چی بوو ڕاتگۆڕا؟
+یەکەم شایەنی نیە!..دووەم دەزانیت کە ئەگەر ئەمەش بزانن هەر ناتوانن بیگرن!
ڕاستی دەگوت زانینی ئەمە چ سوودێکی هەبوو بۆمان!؟
+ئەگەر جادووگەرەکەتان کرد لە شوێنی من سووپاسی بکەن!
-هەهەهەهە...تۆ چەند شیرینیت!
پاشان لەگەڵ شیۆن لە ژوورەکەی دەرچووم.

(*ٰجادووگەرێکە کە توانای کۆنتڕۆڵ کردنی خوێنی هەیە.
*ْجادووگەرێک کە توانی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاوی هەیە.)

DARE OR DARE <kurdish>✔️Where stories live. Discover now