Yin And Yang

100 12 0
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

[Siyeon pov]
کە دەنگی مۆبایلەکەم بیست ڕاستەوخۆ چوومە-
سەر(kakaotalk) بەشی پەیامەکانم کردەوە نووسیبووی :
سترێسم هەیە چی لەبەر بکەم؟+
بە کیوتیەکەی پێکەنیم
بۆم نووسی:پێویست ناکات ئەوەندە نیگەران بیت، دایک و باوکم ئەوەندە شێوەی دەرەوەیان بۆ گرینگ نیە هەرچیەکت دەوێت لەبەری بکە.
.
دوای چەند چرکەیەک وەڵامی دامەوە
چۆن نیگەران نەبم؟ دایک و باوکت دەیانەوێت بۆ+
یەکەمین جار من ببینن، دەمەوێت باش دەرکەوم

-وە منیش دەڵێم دایک و باوکم بە شێوەی
دەرەوە کەسێک هەڵنابژێرن ئەوەندە نیگەران مەبە

دەنگی پێکدا کەوتنی شتێک بە مێزەکەی پێشم منی بە خۆ هێنایەوە سەرم بەرزکردەوە سوام بینی کە بەبێ تاقەتی لەسەر کورسیەک دانیشت و کڵاوە کەی دانا و دەستی بە قژی داهێنا

- چی هەیە؟ 'لێم پرسی'
+ سمینارەکەم بە خراپی بەڕێوەچوو ئابڕووم نەما
'بە بێزاری وتی'

دووبارە دەنگی پەیامی مۆبایلەکەم هاتوو سەیرم کرد یونهۆ نووسیبووی :
+دەکرێت تۆ بێیت و بۆم هەڵبژێریت یان
بۆچوونی خۆت بڵێی؟
وەڵامم دایەوەو بۆم نووسی:چاوەڕێکە... ئێستا دێم.
جانتاکەم لەسەر مێزەکە هەڵگرت
سوا من کارێکم هەیە زووتر دەڕۆم-
ڕێگە بدە پێشبینی بکەم... دووبارە یونهۆیە؟+
زەردەخەنەیەکم کرد بۆ وەڵامەکەی
بڕۆ وون بە کچی خراپ و بێ بەخت+

DARE OR DARE <kurdish>✔️Where stories live. Discover now