A Lexit Hymia

49 8 0
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

[Seonghwa pov]
قۆڵیم لەسەر شانم دانا بردمە لای ئۆتۆمبێلەکە کاگامی ڕایکردوو منیش ئەوەندە کاتم نەبوو بەدوای بڕۆم
ڕیچاردم لە دواوە دانا وەک ڕووبار خوێن لە ملی دەهات دیار بوو کە زۆر ئازاری هەبوو، بەڵام چونکە ملی بە تەواوی بڕا بوو نەیدەتوانی هاوار بکات
بە نەفرەت بیت!! بە نەفرەت بیت!!
پێم خستە سەر بەنزین و بە خێرایی چووم بۆ بنکە.
کە گەیشتم بە خێرایی لە ئۆتۆمبێلەکە هاتمە خوارەوەو دەرگای دواوەم کردەوەو و قۆڵی ڕیچاردم  گرت و یارمەتیم دا بێتە خوارەوە
هەموو شوێنێک خوێن بوو!!
بەڵام ئەگەر ڕیچارد دەمرد چ گرینگیەکی هەبوو!
بردمە لای بەرزکەرەوەکە دووگمەی نهۆمی یەکەمم پاڵنا
بەرزکەرەوەکە وەستاو بە خێرایی ڕامکرد بۆلای نۆرینگاکە
تاکە خاڵی باشی ئەم بنکەیە ئەوەیە نۆرینگاکە نزیکە لە دەرگای سەرەکی
هەرکە چوومە ژوورەوە ڕیچاردم لەسەر یەکێک لە جێگاکان دانا
جۆنگهۆ لەلای یەکێکی تر بوو بەڵام کە ڕیچاردی بینی ڕاستەوخۆ هاتە لام
چی بووە سۆنگهوا؟+
چۆقۆی لێدراوە نزیکەی 20 خولەک-
بەر لە ئێستا
باشە..+
ڕووەو پەرستارەکان هاواری کرد و بەخێرایی بردیانە ژووری نەشتەرگەری
بەخێرایی هەناسەم دەدا جلەکانم هەموو خوێن بوو
ئانیشکم خستە سەر ئەژنۆم و ڕووخسارم بە دەستەکانم داپۆشی
خوایە گەر بمرێت!!
گەر بمرێت لۆمەی من دەکەن!
ڕیچارد تا ئێستا زۆر ئەرکی ئەنجام داوە بەڵام تا ئێستا هیچی بەسەر نەهاتووە، ئێستا گەر بڵاوبێتەوە لە ئەرکێک لەگەڵ من وای بەسەر هاتووە
ئاهێکم هەڵکێشا
ئەوەندە خراپ بیرمەکەوە سۆنگهوا!
لەکاتی خۆی هێنات نامرێت!!

DARE OR DARE <kurdish>✔️Where stories live. Discover now