.
.
.
.
.
.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
•
[Siyeon]
°°•°°•°°لەسەر زەوی دانیشتمو دەستەکانم نزیک کردەوە لە ئاگرەکە ئیتر بووبو بە شەو و هەوا ساردتر بووبو.
هێشتان جلەکانم کەمێک تەڕبوون بە بیرکردنەوە لە هەشتپێیەکە زیاتر خۆمم لەباوشگرت.
بەڕاستی کارێکی دروستم کرد کە بەژداریم لەم پێشبڕکێیە کرد؟
سۆنگهوا لەوانەیە پێش من ڕووداوێکی ئاوای بەسەر داهاتبێت و کەوتبێتە کاتێکی سەخت بەڵام من چی؟
ئەوەی کە توانیم شکست بەم هەشتپێیە بێنم و ڕووبەڕوی هیچ بەژداربوویەک نەبوومەتەوە هەمووی لە بەختی باشی خۆم بووە!لەم کاتە دەنگێکی بەرز لە بڵندگۆ هات
"کۆتایی ڕۆژی یەکەمی پێشبڕکێ...ژمارەی بەژداربوانی ماوە:٥٣ کەس"
کەواتا بڕیارە هەموو شەوێک گوێمان لەم دەنگە بێت.وای چاوەڕێکە!ئەو ئێستا گوتی ٥٣ کەس ؟
واتا هەر لە ڕۆژی یەکەم ١١ کەس کوژراون؟!
بەڕاستی نامەوێ بیر بکەمەوە کە لەوانایە سۆنگهوا یەکێک بێت لەم ١١کەسە.شمشێرەکەم گرت هەر لەم کاتە دەنگی قیژە بەرز بوویەوەلە هەموو دارستانەکە
ئاخر ئەم دەنگی قیژانە لەکوێ دێن؟°°•°°•°°•°°
تازە چاوەکانم گەرم بووبون خەریک بوو خەوم لێ دەکەوت لەناکاو هەستم کرد شتێک قاچی گرتووم و لەسەر زەوی ڕامدەکێشێت.
لەم کاتە تەنها هاتە مێشکم کە شمشێرەکەم هەڵگرم.
YOU ARE READING
DARE OR DARE <kurdish>✔️
Fantasyبڕیار نەبوو بیناسم بڕیار نەبوو ببێتە گرینگترین بەشی ژیانم نەخوازراوانە هاتە ژیانم، بۆ من سۆنگهوا ئەم جۆرە مرۆڤە بوو دوای تێکشکاندنی سنورەکان هەموو یاساکانی ژیانمی لادا سۆنگهوا کێیە؟ "لە سۆنگهوا دوور بکەوە" ئەوەم پێدەڵێن بەڵام نازانم بۆچی *هەم...