.
.
.
.
.
.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
•
[Seonghwa Pov]
°°•°°•°°
~فلاش باک~سەیری ڕووخساریم کرد سەری دانواندبوو بایەکی ئارام قژە ڕەنگ زێڕیەکەی دەجوڵاندەوە
لەگەڵ ئەوەی سەیری نەدەکردم بەڵام لە شوێنی خۆم دەمتوانی ببینم کە چاوەکانی لە کاتی ئاسایی ڕوون ترە.لەم کاتە شتێکم هاتە مێشکی و چوومە لای هەر کە لەلای دانیشتم دەستم لەسەر شانی داناو و گوتم:بەڕای من هەر کەسێک قارەمانی داستانی خۆیەتی وە بێگومان هەر چیڕۆکێک بۆ سەرنج ڕاکێشان پێویستی بە کارەکتەرێکی خراپ هەیە...کەواتا ئەگەر دەبینیت لەم دونیایە کەسانێک هەن کە تۆیان خۆش ناوێت لەبەر ئەوە نیە خۆشەویست نی؛بەڵکو لەبەر ئەوەیە کە تۆ قارەمانی!!
°°•°°•°°
کیسەکەیان لەسەر سەرم هەڵگرت لەکۆتایدا توانیم سەیری دەورووبەرم بکەم.
یەکەم شتی کە بینیم پیاوێکی قات لەبەری ڕێک بوو ڕووخساری بە ئاسیایی نەدەچوو ئەوەندە بە جدی سەیری دەکردم وەک بڵێی پسیارێکی سەختی بیرکاری شیکار دەکات!کیسەکەی فڕێدا لایەکی ژوورەکەو دەستی خستە ناو گیرفانی کە لەم کاتە مینگی دەرگای کردەوە و هاتە ژوورەوە لەلای پیاوەکە وەستا.
دەست و قاچم بەسترابوویەوە و چەسپێکی گەورەیان لەدەمم دابوو
بە لێدانی هەردوودەستی مینگی لە یەک بێدەنگی ژوورەکە شکاو ڕوو بەو پیاوەی کە بەئەگەری زۆرەوە کوین نایتە گوتی:پێش ئەوەی بڕیار بدەیت من بیرۆکەیەکم هەیە!
YOU ARE READING
DARE OR DARE <kurdish>✔️
Fantasyبڕیار نەبوو بیناسم بڕیار نەبوو ببێتە گرینگترین بەشی ژیانم نەخوازراوانە هاتە ژیانم، بۆ من سۆنگهوا ئەم جۆرە مرۆڤە بوو دوای تێکشکاندنی سنورەکان هەموو یاساکانی ژیانمی لادا سۆنگهوا کێیە؟ "لە سۆنگهوا دوور بکەوە" ئەوەم پێدەڵێن بەڵام نازانم بۆچی *هەم...