Intro

171 13 0
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

Vampires

خوێنمژەکان
-لەوانەیە زۆربەتان خوێنمژەکانتان لە فیلمەکان یان دراماکان بینیبێت وە دەزانن کە خوێن دەخۆنەوە.
.
خوێنمژەکان لەسەروو مرۆڤن و چەندان توانایان هەیە کە مرۆڤ نیەتی

-خوێنمژەکان توانای بیستنیان هەیە لە مەودای درێژدا، وە سوڕی خوێن لە لاشەی خوێنمژەکان خێراترە بە بەراورد لەگەڵ مرۆڤەکان, وە بێگومان زیرەکترن لە مرۆڤەکان، توانای کۆنتڕۆڵکردنی مێشکیان هەیە
.
-خوێنمژەکان بۆ یەکەم جار لە ئەوڕوپا بینران لە سەردەمێکی زۆر کۆندا کە تا ئێستا چەند دانەیەکیان لێ ماوە
.
-تا سێ ڕۆژ دەتوانن بێ خوێن بژین دوای ئەم سێ ڕۆژە کۆنترۆڵی خۆیان لە دەست دەدەن
.
-ناتوانن وێنەدانەوەی خۆیان لە ئاوێنە ببینن چونکە ڕاستیەک هەیە کە دەڵێت گەر خوێنمژەکان وێنەدانەوەی خۆیان ببینن لەوانیە کۆنترۆڵی خۆیان لەدەست بدەن و شێت ببن
---------------------------------------------------------
Wizards

جادووگەرەکان
-جادووگەرەکان لە ڕاستی دا لە ڕەگەزی مرۆڤن یان باشترە بڵێم کە مرۆڤن و جادوو دەکەن بەڵام خۆیان باوەڕیان بەمە نیەو و دەڵێن کە لە ڕەگەزی ئەلفاکانن
دەتوانین بڵێین بەهێزترین ڕەگەزن بەڵام چونکە تواناکانیان دیار نیە تووشی کێشەی کەم دەبن لە جیهانی مرۆڤەکان
ڕێبازی جادووگەرەکان ویکایە وە ئەو کەسانەی کە باوەڕیان پێی هەیە پێیان دەوترێ ویکان کە تا ڕادەیەک هەموو جادووگەران باوەڕیان پێی هەیە و سەربەون زۆر کەم لە جادووگەر هەیە کە ویکان نیە و کاری تایبەتی خۆی هەیە
.
لە جادووگەران قەدەغەیە کە مرۆڤی مردوو زیندوو بکەنەوە چونکە ئەوە بە لادان لە یاسای سروشت دادەنرێت و چونکە جادووگەران لە ڕاستیدا پارێزەری سرووشتن و ئەگەر چارەنووسی کەسێک بگۆڕن گەردوون وەک سزایەک توانای جادووگەریان لێ دەستێنێتەوە
.
وە دوو جۆر جادوو هەیە جادووی ڕەش و جادووی ڕوحەکان
جادووی ڕوح ئەو جادووەیە کە لەلایەن ڕوحەکانەوە ئەنجام دەدرێت و جادووی ڕەش جادوویەکی قەدەغەکراوە چونکە مرۆڤ دووچاری شێتی و مردن دەکاتەوە
---------------------------------------------------------
Elfs

ئێڵفەکان
ئێڵفەکان لە دونیایەکی تر بەناوی اردا دەژین
بۆچوونێک هەیە کە دەڵێت جیهانی ئێڵفەکان و مرۆڤەکان یەک بووە هەردوو ڕەگەز لە اردا دەژیان
بەڵام مرۆڤەکان دەستیان بە کوشتنی ئەژدیها کان کردووە لە شەڕێک کە نەوەکانیان نزیک بووە لە لەناوچوون وە ئێڵفەکان بۆ ڕزگارکردنیان مرۆڤەکانیان لە اردا دەرکرد و جیهانێکی تر یان درووست کرد تا مرۆڤەکان لە خۆیان دوور بکەنەوە ئێڵفەکان یەکەم کەس بوونە کە توانای جادوویان هەبووە و لەگەڵ مرۆڤەکان بە ڕەگەزە سەرەتاییەکان دەژمێردرێن
ئەوان درووست کەری مۆسیقا، و نووسین و زمان بوون یەکەم جار ئەوان مرۆڤەکانیان فێر کردووە
.
ئێڵفەکان هەمیشە بە ڕەگەزی زیرەکی و جوانی و نەمری دەناسرێن وە بە قژی ڕەنگ زێڕی و زیوی و شەڕابی و بە گوێچکەیەکی نووک تیژ دەناسرێن
.
ئەوان باوەڕیان بەوە هەیە کە خۆکوژی و کوشتن گەورەترین گوناهن وە ئەگەر کەسێک بڕیاری بۆ دەربکرێت خۆیان لەو ئاستە نابینن کە بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دەربکەن لە ڕاستیدا گەورەترین سزا لە جیهانی ئێڵفەکان دەرکردنیانە لە اردا و چون بۆ دونیای مرۆڤەکانە
ژمارەی ئەو ئێڵفانەی کە نێردراون بۆ جیهانی مرۆڤەکان ناگات بە سەد بۆیە زۆر گرانە لە جیهانی مرۆڤەکان ببینرێن
---------------------------------------------------------
Werewolves

DARE OR DARE <kurdish>✔️Where stories live. Discover now