Culaccino

18 3 1
                                    

.
.
.
.
.
.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

[Siyeon]
°°•°°•°°

جێگاکەم بۆ ئاوا ڕەقە؟!
سوڕامەوە بەڵام هیچ کاریگەری نەبوو!تا ئێستا جێگاکەم ئاوا ڕەق نەبووە.
جێگا؟!

بەخێرای دانیشتم؛هێشتان لەناو ئەشکەوتەکە بووم بەڵام سۆنگهوا لێرە نیە!
برینی قۆڵم ئازاری نیە وەک ئەوە وابوو کە هەرگیز بریندا نەبووبم بەتەواوەتی نەمابوو.

دەنگی قسەکردنی دوو کەسم گوێ لێ بوو کە لەلای ڕووبارەکە دەهات.
یەکێکیان دەنگی سۆنگ بوو ئەوەی دیکەش نازانم.
لە شێوەی قسەکردنیان دیاربووکە شەڕ لەنێوانیان دروست بووە.

+من ئەگەر بمویستابا بتان کوژم ئەوە تا ئێستا کردبووم!

سۆنگهوا:هەر متمانەم پێت نیە!

ڕۆشنایی خۆر کە پێم کەوت وای کرد زیاتر سەرم ئازاری هەبێت.
چاوەکانم کەمێک داخست کەمێک چوومە پێشەوە لەلای ڕووبارەکە سۆنگهوا و کوڕێکی نەناسراوم بینی.

هەردووکیان ئاگادار بوونەوە لەمن و سۆنگهوا بە خێرای هاتە لام و گوتی:باشیت؟

من دەبێت ئەو پسیارەی لێبکەم ئیتر بەباشی وەستاوە و ڕەنگی وەکو جارانی لێهاتۆتەوە و باش دەردەکەوێت

-من باشم!تۆ چۆنیت؟
+من ئیتر باشبووم!

سەیری کوڕە نەناسراوەکەی کردوو بە دەنگێکی ئارام گوتی:ئەم کوڕە ژەهرەکەی لە لاشە دەرهێنام و برینەکانی تۆی چارەسەر کرد...

DARE OR DARE <kurdish>✔️Where stories live. Discover now