مقن

42 6 0
                                    

.
.
.
.
.
[Seonghwa's Pov]
.
جوجوتسو کایسینتان* بینیوە؟
پێتان دەڵێت لە مێشک و حاڵەتی رۆحی خراپی مرۆڤەکان دروستکراوێک کە پێی دەگوترێ شتە نەفرەت لێکراوەکان درووست دەبێت
دروستکراوەکە جنۆکەیەکە کە لە لاشە دەئاڵێت لەگەڵ کات گەورەتر دەبێت
وزە لە خەم و دڵەڕاوکێو ترس وەردەگرێت و دەست بەسەر بیرکردنەوەکان دادەگرێت
هەست دەکەم یەکێکی ئاوام لە نزیک خۆم هەیە
لەسەر شانەکانمەو ناهێڵێت بجوڵێم
چاوەکانمی گرتوە ناهێڵێت ببینم
بۆ هەموو شوێنێک لەگەڵم دێت تا تەنهانەبم
هۆکاری گریانمە لە خەودا
بەڵام لەخۆمی جیاناکەمەوە
هەرنا تا ئێستا لەگەڵم بووە مەگەر نا؟!
تەنها کەسە کە خودی خۆمی بینیوە و وازی لێنەهێناوم
!کەواتە بۆچی وازی لێبهێنم؟
(*ئەنیمیێکی بەناوبانگە لە ژانەری جادووگەری و ترسناک)

°°•°°•°°•°°•°°
[Siyeon's Pov]
پەیوەندیان پێوە کردم وتیان چەند پۆلیسێک دێن بۆ ئەوەی دووبارە لێپرسینەوەت لەگەڵ بکەن دەربارەی رووداوەکە بەڵام ئەمجارە جیاواز بوو چونکە پێویست بوو لەگەڵ لێکۆلەری سەرەکی کەیسەکە قسە بکەم
وێنا کردنم بۆ لێکۆڵەرەکە کەسێکی قەلەوی باڵا کورتی تەمەن گەورە بوو بەڵام ئەو کەسەی کە بینیم زەوی تا ئاسمان جیاواز بوو لەوەی کە وێنام کردبوو پیاوێکی باڵا بەرزی زۆر گەنج قژێکی رەشی درێژی هەبوو کە لە پشتەوە بەستبووی و چەند تاڵێکی کەوتبوونە سەر ڕووخساری
لەگەڵ ئەم ستایلە جوانە کە سەرتاپا ڕەشەبوو زیاتر بەوە دەچوو کە هاتبێتە ڤێستیڤاڵی مۆدلینگ
کچێکی گەنجیشی لەگەڵ بوو کە خۆیان بە لا لیسا و پاڕک سۆنگهوا ناساند
ئەم رۆژە لەماڵی یونهۆ بووم بۆیە هەر لەوێ لێکۆڵینەوەکەیان ئەنجامدا
لێکۆڵەر پاڕک هەر کە هاتە ژوورەوە چوە لای شوێنی کتێبەکانی یونهۆ
بە پێچەوانەی ئەو لێکۆڵەر لا زۆر بەرێزانە لەسەر قەنەفەکە دانیشتوو داواکاریمی بۆ هێنانی قاوە رەت کردەوە
!!خۆشەویستەکەت لە ماڵ نیە+
.نا لە کۆلیژە کلاسی هەبوو-
هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشاو دەستی بە پرسینی پسیارەکانی کرد
دەتوانیت جارێکی دیکە+
پێمان بڵێیت کە ئەم شەوە چی روویدا؟؟
دایک و باوکم پزیشکن-
بۆیە زۆربەی کات لە ماڵەوە نینە وە ئەو کاتەی کە لەماڵەوەنە ئێمە یاسایەکمان هەیە کە ئەو کاتەی لەماڵن لەگەڵیان دەمێنینەوە نابێت بڕۆیەن هیچ شوێنێک لە ماڵەوە نانی ئێوارە پێکەوە دەخۆین کات بەسەر دەبەین ئەو شەوە من
"یونهۆ لە چ بەشێک دەخوێنێت؟"
لێکۆڵەر پاڕک لەکاتێک کە سەیری کتێبەکانی یونهۆی دەکرد پسیاری لێم کرد
یونهۆ!!چەند زوو تێکەڵ بوون
.دیزاینی ناوخۆ-
کاتێک کە بینیم قسەی دیکە ناکات بڕیارمدا کە بەردەوامی بە چیڕۆکەکە بدەم بۆ لێکۆلەر لا
کاتێک بینیم وڵامی نامەکانم-
نادەنەوە پەیوەندیم پێیانەوەکرد
"ئەم کتێبانە هی تۆیە؟"
!!ئێستا سەری لە لاشەی جیادەکەمەوە
ئاماژەی بە چەند کتێبێکی پزیشکی یونهۆ کرد
نا...هی یونهۆیە-
لێکۆڵەر لا گوتی:دایک و باوکت لەگەڵ کەس کێشەیان نەبوو؟؟کێشەی خێزانی یان کێشە لەگەڵ هاوکارەکانیان لە نەخۆشخانە؟؟
دایک و باوکم هەردووکیان-
تاقانە بوون بۆیە کێشەی خێزانیان نەبوو لەگەڵ هاوکارەکانیشیان ئەوەی لەبیرم بێت تەنها ژنێک هەبوو ناوی سۆهائین بوو کە لەکاتی کۆلێژ هاوڕێی نزیکی دایکم بوو بەڵام لە نەخۆشخانە چەند نەخۆشێکی دایکمی ڕاکێشا بۆ لای خۆی بۆیە دایکم
..پەیوەندی لەگەڵ پچڕاند
لێکۆڵەر لا بە لێکۆڵەر پاڕکی گوت:هیچ شتێکی گوماناوی تێدابوو؟
ئەوێش سەری بە نیشانەی نا جوڵاندوو دواتر سەیری کردم و گووتی:تا ئێستا خێزانی یونهۆت بینیوە؟؟
باشە ئەمە بۆ هەر لە یونهۆی دەپرسی؟؟
مەبەستت لەم پرسیارە چیە-
نەکا گومانت لە یونهۆ بێت؟؟
!!ئەویش زۆر ڕاشکاوانە گوتی:تا ڕادەیەک
چۆن دەیتوانی بێ ئەوەی بەڵگەی هەبێت ئاوا بە ڕاشکاوی وڵامم بداتەوە؟؟
چیت وت؟؟-
لێکۆڵەر لا لە ناکاو وتی:مەبەستی لێکۆڵەر پاڕک لەوەیە کە دەکرێت بکوژەکە کەسێکی نزیکتان بێت
دواتر بە خراپی سەیری لێکۆڵەر پاڕکی کرد
لەم نزیکانەش یونهۆ؟-
ئەو تەنها یەک جارخێزانەکەمی بینیوە بە چ هۆکارێک بیانکوژێت؟
لێکۆڵەر پاڕک وڵامی نەداوە تەنها سەری سوڕاند
ئێستا تێگەیشتم تاکە خاڵی باشی
!!تەنها شێوەیەتی
لەشوێنەکەم هەستامو گوتم:ئەگەر پسیارەکانتان تەواو بوون تکایە بڕۆن
لا لیسا: خاتوون لی..
فەرموون تکایە بڕۆن-
بۆم گرینگ نەبوو کە ڕەفتارم چەند ناشرینە ئەوان ناتوانن یونهۆ تاوانباربکەن ئەوەندە بێ هێز بووم کە تاقەتی میوانداریم نەبوو

DARE OR DARE <kurdish>✔️Where stories live. Discover now