بەخێربێن.....
-----------------[ڕۆژی ئەرکەکە کاژێر 3:15 دوای نیوەشەو]
نتالا گەشتە شوێنێکی نزیک لە دەروازەی کۆشک.. جانتایەکی کۆنی بە دەستەوەیە کە کەلوپەلەکانی تیایە...
ئۆتۆمبێلێکی بینی لەوسەر دەروازەی کۆشک وەستاوە... ھەر چاوی کەوتە سەری ئۆتۆمبێلەکە جوڵا و نتالا پەیوەندی بۆ ھات..نتالا:"سڵاو.."
خ.وانگ* ئێستا دەرگاکە ئەکرێتەوە لەبەر دەمی بۆستە..*نتالا:"مەبەستت دەروازەکەیە؟!"
خ.وانگ*ھەرچیەک بێت..*
نتالا ھەڵئەلەرزی لە ساردی کەشەکەیا... ھەستی ترس و شڵەژان دایگرتبوو.. تاریکی ناوچەکەش باروودۆخەکەی خراپ تر کردبوو..
ئێ چۆن نا ئەو ئەچێتە دنیایەکی تازە و نەزانراو..بەھەنگاوی کەم دەستی کرد بە ڕۆشتن..
لەبەردەم دەروازەکە وەستا.. ئەویش کرایەوە..
دەنگێکی بەرزی بێزارکەری ھەبوو....چاوەکانی ترس دای گرت کاتێ ئەودی و دەروازەکەی بینی کە توشی داھاتویەکی تەواو جیاوازی ئەکات لەوەی خۆی داینابوو..
لەگەڵ ھەر ھەنگاوێک بۆ پێشەوە ھەزاران بیرۆکەی جیاواز لە مێشکیا کۆ ئەبۆوە..
تا خانمێکی بەساڵاچووی خاوەن کاریزمای
ترسی بینی..*من خاتوو شینم، سەرۆکی خزمەتکارەکان..* خانمەکە وتی..نتالا -ئای خوایە-وتی لەناخی خۆیا "منیش نتالا.. خزمەتکارە نوێیەکە.."
خ.شین:"ئەزانم.. دوام کەوە.."
خاتوو شین ڕۆشت و نتالاش بەدوایا.. لەگەڵ ڕۆشتن یاساکانی کۆشکی پێ ئەوت.. لە پاراستنی نھێنی کۆشک و گیرۆدەبوون بە کارەکەی و چەندانی تر...نتالا سەیری چواردەوری ئەکرد..
گەنجێکی قژ کاڵ(زەرد)ی بینی، لەپشت پەنجەرەکەی خۆی لە قاتی سێھەم سەیری باخچە تاریکەکەی ئەکرد... کاتێک جوانتر سەرنجی یا.. بۆی دەرکەوت تایھیۆنگی کوڕی شەشەمە...نتالا ھەستی کرد وەک ئەوەی بڵێی لە بەشی حەوتەمی ئاسمان ئەکەوێتە خوارەوە..
بەڕاست خۆ ئەو ئێستا لە کۆشکە تا ڕوبەڕوی چارەنووسە نادیارەکەی ببێتەوە..
وە.. بەردەوەمیش بێت لە شاردنەوەی ناسنامەی وەک ڕۆژنامە نوسێک....ڕاچەڵەکی کاتێ خاتوو شین پێ وت"ھێی کچێ ھەست بە سەرما ئەکەیت؟!"
نتالا ھەوڵی یا جڵەوی ترسی بکات"کەمێک.."
بەدەنگێکی نزم..
خ.شین:"با بتگەیەنمە ژوورەکەت... ئەوەی تۆ لە شوێنی خزمەتکارەکانە قاتی چوارەم بەرو ڕۆژئاوا.."نتالا:"سوپاس.." توند جانتاکەی گرت و بەدوای سەرۆکی خزمەتکارەکان خاتوو شین ڕۆشت..
YOU ARE READING
𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎
Mystery / Thrillerئاگاداری:- کاریگەری ئەو چیرۆکە لەسەر ژیانی کەسی خوێنەر ھیچ پەیوەندیەکی بەمن و نوسەرەوە نیە، جا ئەو کاریگەریە بە لایەنی باشە بێت یان خراپە، بەڵکو پەیوەندی بە مێشکی خوێنەرەوە ھەیە کە چۆن چیرۆکەکە ھەڵ ئەگرێ و شی ئەکاتەوە.. تۆ ئەی خوێنەر بیرت بێ ئەوە نو...