Part:- 3

1.2K 307 36
                                    

بەخێربێن.....
------------------





خاتوو شین نتالای ڕاکێشا بۆ ژوورەکەی خۆی.. ئەو داماوەش تەواو ترساوە لەوەی چی لێ ئەکات..
خاتوو شین زۆر توورە دیاربوو "سنووری خۆتت تێ پەڕاند لەگەڵ بەڕێز ئەمەش شکاندنی یەکێک لە یاساکانی کۆشکە.."


نتالا:"چی!!.. من وامزانی ئەو نەخۆشە و-.."

خاتوو شین:"ئەوە تۆ ئێستا قسەت بە من بڕی.. ئەتەوێ دووبارە ڕێزمانت فێرکەم.. وتیان کچێکی بەڕەوشت ئەنێرین کەچی تۆ ڕێک پێچەوانەی ئەوەیت.."

نتالا:"ببوورە جارێکی تر دوبارەی ناکەمەوە.."

خ.شین:"ئەبێ سوپاس گوزار بیت کە ئەوە بەڕێزی بچووک بوو... ئەو زۆر گرنگی بە بابەتەکان نایات.. گەر بەڕێز یونگی بوایە ئێستا لە سەرەمەرگا ئەبوویت.. نابێ ھەرگیز لێیان نزیک بیتەوە.. تۆ تەنھا خزمەتکارێکیت لێرە.. تێگەشتی؟"

نتالا:"بەڵێ.. فەرمانتە."

خ.شین:"زۆر باشە کاژێر حەوت ئەتبیمەوە..." و ڕۆشت..


نتالا بەتەنیا مایەوە.. خۆی ھێور کردەوە جلەکانی گۆڕی دوای ئەوەی گەرماوی کرد..
قژی وشک کردەوە و لە جانتا کۆنەکەیا پەرتووکی ڕۆژانەکەی دەرکرد و تیایا نووسی..



"دیارە ڕۆژی یەکەمم بە باشی ناڕوات..
خاتوو شین کە سەرۆکی خزمەتکارەکانە لێم توڕە بوو.. ھەروەھا گوارەکەم ون کرد کە باوکم بۆی کڕیبووم.. جگە لەوەش.. ڕووبەڕوو کوڕی بچووک جۆنگکوکم بینی، لەنەخۆش ئەچوو.." پەرتووکەکەی داخست و جلەکانی دوبارە گۆڕی بە جلی فەرمی خزمەتکارەکان و ھەوڵی یا کەمێک پشووبات، بەڵام ئاھ.. نتالا خەویلێکەوت...










لە تەواو کاژێر 7:40 ھەستا لەدەنگە بەرزەکەی ئالارمەکە کە ڕێک لەپشتە سەریەوە دانرابوو... ئاوڕی یایەوە، خاتوو شین لەلای پیخەفەکەیا وەستاوە..
نتالا:"چی بووە!!"

خ.شین:"درەنگ کەوتی بە 15 خولەک بۆیە ئەبێت بڕۆیت و لەلای مێزی نانخواردن بۆستی لەژێر فەرمانی گەورەکان."
نتالا:"باشە، باشە.."



دوای ئەوەی خاتوو شین ڕۆشتە دەرەوە، نتالا ھاتەوە سەر خۆی..
"بۆستە چیییی!!!! لەلای مێزەکە بۆستم!!!!"
خێرا ھەستا" ئەوە.. مانای وایە.. کە.. کە.. ئێستا ھەموویەن ئەبیییننممم!!!".. زۆر بە خێرای چوو ڕووخساری بشوات، جلەکانی ڕێکخست و ڕۆشتە دەرەوە...





ڕووناکی خۆر بە تیشکە ئاڵتوونیەکەی تەواوی کۆشکەکەی ڕووناک کردبۆوە..
چووە ھۆڵی نانخواردن و دەرگاکەی کردەوە..
ھەمووانی بینی لەسەر مێزەکە دانیشتوون و نان ئەخۆن.. ئەوانیش ئاوڕیان یایەوە تا بزانن ئەوە کێیە لەدەرگای سەرەکی ھۆڵەکە ھاتۆتە ژوورەوە...
نتالا ھەستی کرد ھەروەک چۆن توشی ھەزاران بریناری ببێت لە جەستەیا.. ئاوی قورگی خواردەوە و ھەوڵی یا جڵەوی خۆی بکات لەو چاوانەی سەیری ئەکەن..
ڕێزی نواند و ڕاستەوخۆ ڕۆشتە تەنیشت یەکێک لە خزمەتکارەکانکا  وەستاوە لە کۆتای مێزەکە..






𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Where stories live. Discover now