بەخێرھاتن....
-------------------نتالا لەگەڵ وانگ قسەی ئەکرد....
*ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکەت تەواوکرد؟؟ ئەموێت ھەموو زانیاریه شاراوەکانیان لەدەستم بێت..*
نتالا:"بەڵێ ھەموو شتێکم نووسیوە.. تەنانەت بچوکترین نھێنیش.. ئەمڕۆ ئەینێرم بۆ ئیمێڵەکەت.."
*ھەر خۆم زانیم کە چەندە کارەکەت بە باشی ئەکەیت..*
کەمێک بێدەنگ بوون..
نتالا:"خاتوون.. من ئەگەڕێمەوە بۆ سەر کارەکەم و پارەکەشم وەر ئەگرم.. وانیە؟؟"
*ب.. بەڵێ بەڵێ بێگومان.. بەڵام ئەبێت ھەموو ڕاپۆرتەکەم بۆ بنێرت پێش ئەوەی لە کۆشک دەربچیت..*
نتالا ھەستی بە شتێکی ترسناک و شێواو کرد بە نا ئارامی قسەکانی وانگ..
نتالا:"پێت چۆنە من خۆم بڵاوی کەمەوە دوای ئەوەی لە کۆشک دەرچووم؟؟ ئەو کاتە وەک ڕۆژنامەنووس ئەناسرێم... ئەی تۆش ھاوڕانیت لەگەڵم؟.."
*نا... نابێت..ئەو کاتە زۆر درەنگ ئەبێت.. من ئەمڕۆ چاوەڕێت ئەکەم.. پشتم بە تۆیە..*
پەیوەندیەکەی داخستەوە..
نتالا شڵەژاو بوو، وادیارە وانگ درۆی لەگەڵ ئەکات، پەیوەندی بە کارکەرێکی ڕۆژنەمەکە کرد..
ژنێکی بەساڵاچوو بوو کە نتالا خۆشی ئەویست و زوو زوو نانی لەگەڵ ئەخوارد..دوای ئەوەی پەیوەندیەکەی ھەڵگرت و کەمێک لە ھەواڵی پرسی..
نتالا:"بیرت ئەکەم.."
*منیش زۆر... چۆن ئەتوانیت دەست لە کار بکێشیتەوە بێ ئەوەی ماڵئاوای لە من کەیت؟؟*
نتالا شۆک بوو...
*من زۆرت بیر ئەکەم کچەکەم.. ئۆفیسەکەت ئێستا ھی ئەو خاتوونە شەڕانگێزەیە..*
نتالا وردە وردە ھەمووشتێکی بۆ ڕوون بووەوە..
ئەو قوربانی پلانی وانگ و بەڕێوبەرە بۆ زانینی نھێنیەکانی کۆشک...
خۆی وا دەرنەخست کە پێی سەیرە..نتالا:"بەڵێ وایە بمبوورە... ئەبوایە ماڵئاوایم لێ بکردیتایە.. بەمزوانە سەردانت ئەکەم.. "
پەیوەندیەکەی داخستەوە و تەواو لە گومانەکانی دڵنیا بۆوە..
بیری کردەوە تا چۆن ڕێگاچارەیەک بدۆزێتەوە..دەنگی زەنگ...
نتالا خێرا ھەستا و چووە چێشت خانە...سەرۆک:"بەڕێز تایھیۆنگ ئەیەوێت بەتەنیا نان بخوات.. خوانەکەی بۆ بەرە.. "
نتالا:"فەرمانتە.. "مێزەکەی کە خواردنەکانی تیا بوو ھەڵی گرت و بۆ ژوورەکەی تایھیۆنگ ڕۆشت...
لە دەرگای یا و ڕۆشتە ژوورەوە..تایھیۆنگ لەسەر پێخەفەکەی زۆر بە ھێمنی پاڵکەوتوە...
کاتێک نتالا ھات خۆی چاک کرد و ھەستا..
زۆر کەشخە و جوان و خاوێن بوو..نتالا خوانەکەی بۆ داناو چاوەڕێی کرد..
بەڵام شتێکی سەیری لەسەر زەویەکە بینی..
جێ پێی تەڕ...نتالا:"ھیچ شتێکی ترت لە من ئەوێت؟؟"
تایھیۆنگ:"خۆم بە تەنھا ئەیخۆم، ئەتوانی بڕۆیت.."نتالا ڕۆشتە دەرەوە و ئەیویست بزانێت ئەو جێ پێیانە چی بوون؟؟
چۆن جێ پێ لە ژووری کەسێکی کەم ئەندام ئەبێت؟؟
ئێ خۆ بەتەنھاش بوو!!!...چووە بالکۆنی نھۆمی سێھەم..
لەوێوە ئەیتوانی براکان ببینێت لەسەر مێزی خواردن جگە لە تایھیۆنگ..لەوێ مایەوە و سەرنجی سنووری کۆشکی ئەیا.. پەرژینەکان زۆر بەرزن...
بەڵام دارگایەکەی بچووک لە کۆتای پەرژینی دواوەی کۆشک سەرنجی ڕاکێشا..نتالا:"ھممم... دەرگا... "
دواتر یونگی بینی لە ھۆڵی نانخوارد یەتە دەرەوە..
ھەستی بە ترسێکی زۆر کرد لە ڕووخسارە توڕەکەی..ڕای کرد بۆ ژوورەکەی تایھیۆنگ و بێ ئەوەی لە دەرگابات چووە ژوورەوە..
تایھیۆنگ پێی سەیر بوو..
نتالا ھەناسە بڕێکی بوو، دڵی بە خێرای لێی ئەیا....
"سەرۆک فەرمانی پێ کردم کە لەگەڵت بمێنمەوە ھەتا تەواو ئەبیت.. "تایھۆنگ سەرنجی یا...
"باشە.. ئەتوانیت گەرماوەکە پاک کەیتەوە، دواتریش دۆڵابی جلەکانم ڕێک خە تا تەواو ئەبم.. "ھەرزوو نتالا دەستی کرد بە کار و گەرماوی پاک کردوە...
چووە لای دۆڵابەکە...
بیری پەرتووک و وێنەکەی کەوتەوە...بێ ئەوەی تایھیۆنگ ھەستی پێ بکات دایگرت و کردیەوە..
وتەی پشت وێنەکەی خوێندەوە...
{ڕۆژی 50ھەمی دوای دەستگیرانی
تایھیۆنگ و ریا..}----------------------
ئەزانم کەم بوو..
بەس چ بکەم بدەست من نیە...بەخێرچن....
.
YOU ARE READING
𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎
Mystery / Thrillerئاگاداری:- کاریگەری ئەو چیرۆکە لەسەر ژیانی کەسی خوێنەر ھیچ پەیوەندیەکی بەمن و نوسەرەوە نیە، جا ئەو کاریگەریە بە لایەنی باشە بێت یان خراپە، بەڵکو پەیوەندی بە مێشکی خوێنەرەوە ھەیە کە چۆن چیرۆکەکە ھەڵ ئەگرێ و شی ئەکاتەوە.. تۆ ئەی خوێنەر بیرت بێ ئەوە نو...