(2)Part:- 11

994 280 72
                                    


بەخێرھاتن..
---------------


نتالا زۆر شڵەژاو بوو، ئاوی قورگی خواردەوە..
لەژێر سەرنجی چاوەکانیان بوو کە وەک خەنجەر بەر جەستەی ئەکەوتن..

وەڵامێکی گونجاوی نەدۆزیەوە و مێشکی زۆر ئاڵۆز بوو بۆیە بێدەنگ بوو..
جۆنگکوک ھەستی بە شڵەژاوی نتالا کرد، زەردەخەنەی کرد..

تایھیۆنگ دوبارە پرسی..
"چیت... ئەکرد.. لە.. ژورەکەی.. جیمین؟؟"

نتالا ئەیویست جۆنگکوک بەجێیان بھێڵێت، بەڵام ئەو سوور بوو لەسەر مانەوە..

نتالا:"من چووم تا لە سەلامەتی دڵنیاببمەوە.. "

جۆنگکوک:"بۆ؟"

نتالا زانی بۆیە تێکەڵاو ئەبێت تا ھەستەکانی بەرامبەر جیمین ئاشکرا کات..

نتالا:"ئەی ئەوە شتێکی ئاسای نیە ئەندامانی یەک خێزان ئاگای یەکتر کەن؟"

لە ئاماژە و سەرنجەکانی جۆنگکوک بۆ نتالا ،تایھیۆنگ ھەستی کرد شتێکی گەورە تر لە ئاگای ھەیە، کورسیەکەی جوڵاند، ڕۆشتە ژوورەکەی خۆی و دەرگاکەی داخست..

نتالا و جۆنگکوک بە تەنھا مانەوە..

نتالا:"ئایا ناتوانیت لێمان گەڕێیت بە ئاسودەی و ھێمنی بژین؟"

جۆنگکوک:"لێمان گەڕێیت؟ بژین؟ لە قسەکانتا مەبەستت جیمینە یان تایھیۆنگ؟"

نتالا:"تۆ بەڕاستی وەک زبڵیت، ئایا ئەزانیت من.... "

ویستی پێی بڵێت کە ئەو ڕۆژێک سەرسامی بووە و ئێستا پەشیمانە بەڵام نەیوت..
"گرنگ نیە.. "

جۆنگکوک بە چاوی پڕ حەزەوە سەیری کرد و زەردەخەنەی ئەکرد..
نتالا:"ئەتوانیت دەستت لەم مێزە بەیت؟"

جۆنگکوک پێی سەیر بوو بە قێزەوە وتی..
"ئەتەوێت لەسەر ئەم مێزە پاڵکەوین!!؟"

نتالا پێکەنی..
"تۆ دەستی لێ بە.. "

کاتێک جۆنگکوک دەستی لەسەر مێزەکە دانا، نتالا دەرزیەکی لە جلەکانی ڕاکێشا و توند چەقانیە دەستی..
جۆنگکوک شۆک بوو لەو ئازارە بەھێزە و ھاواری کرد..

نتالا:"ئەوە سزای تۆیە لەشخوازی نەفرەتی... گەر جارێکی تر بیر کەیتەوە دەستم لێ بەیت ئازارەکەت دوو ھێندە ئەکەم.. "
ڕۆشتە ژوورەکەی و دڵی زۆر بە خێرای لێی ئەیا..

جۆنگکوکیش بە دەستە خوێناویەکەی و بەئازار ڕۆشت بۆ ژوورەکەی خۆی..





نتالا یەکسەر چووە گەرماو بێ ئەوەی سەیری تایھیۆنگ بکات کە پەرتوکی ئەخوێندەوە و توڕەی بە ڕوخساریا دیار بوو..

دەرگای گەرماوەکەی داخست و لەسەر لێواری بانیۆکە دانیشت..

ھەوڵی ئەیا ترپە بەھێزەکانی دڵی ئارام کاتەوە..
تەواوی جەستەی ئەلەرزی..
جارە جاریش لە دیوارە شووشەکەوە سەیری تایھیۆنگی ئەکرد..

کەمێک ھێمن بۆوە و ڕۆشتە دەرەوە تا قسە لەگەڵ تایھیۆنگ بکات..
تایھیۆنگ کاتێک بینی نتالا بەرەو ڕوی یەت پەرتوکەکەی لەدەست کەوتە خوارەوە و وێنەی ریای لێ ھاتە دەرەوە..

نتالا زۆر ئاسای بوو بەلایەوە ویستی بۆی ھەڵگرێتەوە بەڵام..

بەڵام تایھیۆنگ ھاواری کرد..
"دەستت دوورخەوە، ئاگاداریت ئەکەمەوە دەستی لێ نەیەیت.."
نتالا دەستی نزیک کردەوە..
تایھیۆنگ زیاتر ھاواری کرد..
"وتم دەستی لێ مەیە.. "

نتالا:"تەنھا بۆتی ئەگەڕێنمەوە.. "
تایھیۆنگ:"بڕۆ دەرەوە... بڕۆ دەرەوە لە ژوورەکەم.. "

نتالا چووە دەرەوە بۆ باخچەی دواوە..
تیشکی خۆر لەسەری بوو بیری ئەکردەوە..
له ژوورەکەی دایھوا ژووری کامێراکان، ئەگەر ڤیدۆکان وەک بەڵگە بەکار بھێنێت ڕزگاری ئەبێت و لەژێر باڵی خێزانەکە نامێنێت..

جارێ تایھیۆنگ دەری کات، جارێک دایھوا فەرمانی بەسەر بکات، جارێک جۆنگکوک حەز بە جەستەی بکات...

بەرەو ژووری دایھوا ڕۆشت..
ھیچ کەسێکی لێ نەبوو..
چووە ژووری کامێراکان بەڵام توشی شۆک بوو..

تەنھا ژوورێکی بەتاڵی بینی..
ھیچ شتێکی لێ نەماوە..
نە گرتە ڤیدۆکان، نە شاشەی چاودێریەکان..
نتالا درکی بەوە کرد لەگەڵ گەورەترین تاوەنباری کۆشک سەرۆکی خزمەتکارەکان (دایھوا) یاری ئەکات...

دووبارە ڕۆشتەوە دەرەوە، بیری ئەکەردەوە...
ئەبێت ئەو ھەمووە گرتە و شاشانە لە کوێ شاردبێتەوە..

گوێی لە خشەی ھەنگاوی سەر چیمەنەکە بوو لە دوایەوە..
ئاوڕی یایەوە کەسی لێ نەبوو..
کەسێک لەم دەور و بەرە پیاسە ئەکات، یان لەوانەبێت چاودێری بکات!!..

کەمێک خێراتر ڕۆشت، دەنگی ھەنگاوەکان نزیکتر و نزیکتر ئەبۆوە...












-------------
بەخێرچن..

𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Where stories live. Discover now