(2)Part:-1

1K 295 85
                                    

بەخێرھاتن...
------------------

نتالا دوای ئەوەی لە پاسەکە دابەزی، جانتاکەی داگرت و ڕۆشتە ھۆتێلێک..

ھیچ ئاگاداری ئەو ھەواڵەی براکان نەبوو لەسەری...

لەبەردەم پرسگەی ھۆتێلەکە وەستا..

شاشەیەکی گەورەی لێبوو..

نتالا:"سڵاو، ئەمەوێت ژوورێک بگرم
بۆ دوو ڕۆژ.."

فەرمانبەری پرسگە:"بەخێرھاتیت، بێگومان.. "

لە کاتێکا فەرمانبەرەکە سەرقاڵی جێبەجی کردنی ھەندێک کاری تایبەت بوو بە گرتنی ژوورەکە..
تێبینی ئەوەی کرد نتالا ڕووخساری ھاوشیوەی ڕووخساری ئەو کەسەی سەر ھەواڵەکانە..

ھیچی گوماناوی نەکرد و زۆر بە ئاسای ھەندێک پەڕاوی خستە بەردەم نتالا تا واژۆیان بکات، دواتر بردیە ژوورێک لە نھۆمی سێھەم ژووری 33.....

نتالا زۆر ماندوو بوو..

ڕۆشت تا گەرماوێک بکات..

بانیۆکەی پڕ کرد لە ئاوی گەرم و لە بەفرگرەکە ھەندێک ساردەمەنی و شیرینی ھێنا..

زۆر بە ھێمنی و ئارامی لە ناو بانیۆکە پاڵکەوت..

لە مۆبایلەکەی موزیکێکی ھێمنی داگرساند و چاوی داخست...

ھەناسەیەکی قورسی ھەڵمژی تا ھەست بکات ئەو بەڕاستی ھێشتان لە ژیان ماوە دوای ئەوەی ئەو ھەمووشتەی بەسەر ھات...

















~~~~~~

لەوکاتەیا فەرمانبەری پرسگەکە بیری ئەکردەوە کە ھەواڵ بە پۆلیس بات..

بەتایبەتی دوای ئەوەی بینی کۆشک بڕیاری یاوە ئەوەی ھەواڵ یان شوێنی نتالا بات پاداشتێکی گەورە ئەکرێت..

ھاتە دەرەوەی ھۆتێلەکە و پەیوەندی بە پۆلیس کرد...
















~~~~~~

کاتێک نتالا لە گەرماو کردنى تەواو کرد، پۆشاکێکی ئارامداھێنی لەبەر کرد..

لەسەر پێخەفەکەی پاڵکەوت و پەیجەکانی ئەنتەرنێت ئەگەڕا..

نتالا ھەمیشە حەزی بە خشڵ و بابەتەکانی ڕازاندنەوەی ئافرەتانە..

ھەرچەندە ئەوە زۆر لە کارە ڕۆژنامەوانیەکەی دوور بوو..

ئەیخوێندەوە و سەیری ئەکرد..

پەیج بۆ پەیج ھەتا چاوی به ھەواڵەکە کەوت کە ئەو وەک بکوژێک دەرەخات..

شۆک بوو..

ئەو لە سیخوڕەوە بووە بکوژ لە کۆتاییای کەمتر لە دوو مانگ بەھۆی بڕواپێکردنە گەمژانەکەی بە مرۆڤ..

خێرا ھەڵسا و جلەکانی گۆڕی تا ھۆتێلەکە بەجێ بھێڵێت..

کە تەواو بوو سەرنجێکی پەنجەرەکەی یا..

ئۆتۆمبێلی پۆلیس لە ھەموو جێگایەکە..

گرنگترین پێداویستەکانی ھەڵگرت و ماوەی لە دوای خۆی بەجێ ھێشت..

لە ژوورەکە ھاتە دەرەوە و ڕووخساری داپۆشیبوو تا ئاشکرا نەبێت..

لە ئەسانسۆرەکە دابەزی و پۆلیس لە ئەسانسۆرەکەی تر بەرەو سەرەوە چوون...

بە ھەنگاوی خێرا ڕۆشتە دەرەوە و ئەوەی لە مێشکی بوو تەنھا تۆڵەکردنەوە بوو لەو خێزانە..

دوای ئەوەی نتالا دوور کەوتەوە بیری کردەوە کە چی بکات..

ئەو ھێشتان ڕاپۆرتەکەی لایە کە باسی نھێنیەکان ئەکات..
ئەتوانێت ئێستا و داھاتووی خێزانەکە بڕووخێنێت...

کاتەکە درەنگە..

لەتەنیشت شوێنی ڕاوەستانی پاسەکان دانیشت تا پاسێک بگرێت بۆ ھۆتێلی ھاوڕێکەی..



















~~~~~~

لەو کاتانەیا براکان لەسەر مێزی خوان بۆ خواردنی خوانی ئێوارە دانیشتبوون..

جین:"پەیوەندیم لە بنکەی پۆلیس بۆ کراوە کە پێش کاژێرێک ھەواڵیان پێ گەشتووە بە زانینی شوێنی نتالا.. ئەمەوێت ئامادە بیت تا لەگەڵم بێیت.. "
وتەکەی بۆ ھۆسیوک بوو..

بێدەنگیەکی ترسناک دەستی بەسەر ھۆڵەکە گرت..
بەردەوا بوون لە خواردن..
دوای ئەوەی تەواو بوون ھەر کەسەو بۆ ژووری خۆی ڕۆشت، یەکێکیان نەبێت کە ڕۆشتە دەرەوە تا خۆی بەدوای نتالا بگەڕێت..




























~~~~~

نتالا ھێشتان لە شوێنی ڕاوەستانی پاسەکان چاوەڕێیە...
زیکەی کاژێر 10ى شەوە..

لە کۆتاییا پاسێک ھات و سەری کەوت، لە کورسی کۆتا دانیشت..
پاسەکە جوڵا..

مۆبایلەکەی دەرکرد و لە ئیمێڵەکەی خۆی ھەموو ئەو شتانەی نووسی کە لە شاشەی کامێرا چاودێریەکانی کۆشک بینی...

ھەموو ئەوانەی بۆ سێ کەسی جایا جیا نارد لە ڕۆژنامەنووسان..
ئەوانەی حەزیان بە ئاشکراکردنی نھێنی کەسە بەناوبانگەکانە..

ئیمێڵەکەی داخست..
ھەوڵی ئەیا خۆی بپارێزێت..
بەلایەنی کەمەوە بەڵگەیەکی لەسەر بێتاوانی خۆی پێبێت..

پاسەکە گەشتە شوێنەکەی..
نتالا دابەزی و ڕاست و چەپی خۆی سەیر کرد..
نایەوێت پۆلیسەکان بیبینن..

لە ڕێگایەکی تاریکەوە بەرەو ھۆتێلەکە ڕۆشت..

ترپەکانی دڵی زۆر خێرا بوون..
ھەناسەکانی ھیچ ئارام نەبوون..

ڕێگاکە تەنیا تروسکەیەکی ڕووناکی ھەبوو بەھۆی گڵۆپێکی بچووک لە کۆتای شەقامەکە..

ھەرئەوەنە بوو کەسێک لە دواوە ھەردوو دەستی خستە سەر دەم و چاوی نتالا و گرتی..

نتالا خێرا بە مستیلەکەی پەنجەی ڕووخساری کەسەکەی برینار کرد و ئانيشکێکی لە گەدەی یا..

خێرا ڕای کرد...












-------------
بەخێرچن....

𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Where stories live. Discover now