Part:- 10

1K 298 122
                                    

بەخێرھاتن.....
-------------------



نتەلا سەرنجی زیاتری دایە برینەکانی ملی...
ڕەنگی قژی ئەو کەسەی بیرکەوتەوە کە لە ژوورەکەیابوو...
ڤژێکی کاڵ ھەروەھا ئەوەش کە دوو مستیلەی لە یەکێک لە دەستەکانیا ھەبوو..
ھەوڵییا زیاتری بیرکەوێتەوە کە ئایا دەستی چەپی بوو یان ڕاست؟...

خێرا گەرماوێکی کرد و ڕۆشتە دەرەوە..
ھەوڵی یا کە پەیوەندی بە خاتوو وانگ بکات بەڵام وەڵامی نەئەیایەوە..

ھەستی کرد کە شتێکی ھەڵە ڕووئەیات..
موبایلەکەی دانا...
قژی چاکرد و جانتاکەی کردەوە و جلەکانی کۆ کردەوە...
پەرتوکەکەی دەرکرد و نووسی....

[ دیارە بارودۆخەکە خەریکە لە دەستم دەرەچێت و ئەڕواتە ڕێگایەکی دوور لەوەی من دەستم پێکرد..
ڕقم لەم ئەرکە ڕۆژنامەوانیە ئەبێتەوە..
ھەروەھا...
ھیوادارم بەڕێز یونگی ڕزگاری بێت ]

پەرتووکەکەی داخست و چووە چێشتخانە بۆ کردنی کارەکانی......
کاتێک قاپەکانی چا ئەکەرد گووێی لە چپە چپەی خزمەتکارەکان بوو...

خزمەتکار:"خۆ کوشتن کەمترین شتە بیکات لە بەرامبەر تاوانەکەی..."
ھەستی بە خراپی کرد... پرسی"کوانێ خاتوو شین؟"
خزمەتکار:"دوێنێ شەو دەستگیریان کرد.."
نتالا:"چی!!.. بۆ؟!"
خزمەتکار:"ژەھریان لەناو خواردنەکەی بەڕێز یونگیا دۆزیوەتەوە کە دوێنێ شەو خواردویەتی.. ئەمڕۆ دووبارە لێکۆڵینەوە لە ھەموومان ئەکەن.."

نتالا دڵی زۆر بە خێرای لێیا، چونکە ئەو خواردنەکەی درووستکردبوو...
بیری ھاتەوە کە خاتوو شین لە ژووری لێکۆڵینەوە کاتێک قسەکانی بە نتالا بڕی وتی 'من خواردنەکەی بەڕێز یونگیم دروست کردوە'

خێرا بەرەو ژوورەکەی خۆی ڕۆشت..
کاتێک لەسەر قادرمەکان قاتی دووھەم بوو، ھاوسەرەکەی یونگی بینی ئەڕواتە ژوورەکەی جین.. پۆشاکێکی خەوتنی ڕووتی لەبەرە..

نتالا چووە جێگایەک تا خۆی بشارێتەوە..

ھاوسەرەکی یونگی لە دەرگاکەی یا، جینیش بە بێزاری ھاتە دەرەوە..
دەستی گرت و ڕای کێشا بۆ کۆتا ژوور لە قاتی دووھەم..

نتالا بە بێدەنگی دوایان کەوت تا ئاشکرای نەکەن..
نزیک بۆوە لە دەرگای ژوورەکە و گوێی لە قسەکنیان ئەگرت..

جین:"چ کێشەکەیک ھەیە؟ ئەو جلانە چیە لەبەرتا !!؟"

ھ.یونگی:"ھەموو ئەوانەم کرد کە وتت، تەنانەت ھەوڵم یا یونگیش بکوژم لەبەر خاتری تۆ.." لەکاتێکا لێی نزیک ئەبۆوە..

جین:"چی ئەگەر کەسێک ئاوھا بتبینێت؟؟
ئەتەوێت ئاشکرامان کەن؟"

ھ.یونگی:"من لە پەرۆشیان بۆ تۆ خەریکە ئەمرم، بۆچی ھەستم پێ ناکەیت؟"

نتالا شۆک بوو....گوێی لە دەنگی پاڵپێوەنانی شتێک بوو دواتر کەوتن لەسەر زەوی...

جین:"بۆستە تەواو، ئاگاداریت چی ڕوو ئەیات؟ مێردەکەت لە نێوان ژیان و مردنایە و پۆلیسیش لە ھەموو شوێنێکە.. ئەم ماوەیە ئەبێت لە یەکتر دوورکەوینەوە تا بار و دۆخەکە ئارام ئەبێتەوە..."

ھ.یونگی:"ھیوادارم مبرێت تاوەکو ھەتا لە ژیان ماوم لەگەڵ تۆ بژیم، ئەم ماوەیە دوور ئەکەومەوە.. بەڵام گەر فەرانمۆشم کەیت، خێزانەکە ھەمووی ئاشکرا ئەکەم"

جین باوەشێکی تووندی پیاکرد.. بەجۆرێک تووند کە خەریبوو ھەناسەکانی ببڕێت..
جین:"زمانت ئەبڕم دەستت ئەشکێنم گەر نھێنی خێزانەکە ئاشکرابێت.. لەبەرچاوما ئەبیت ھەتا ئەمرێت و لەم کۆشکە نەفرەتیە دوور ئەکەوێتەوە.."

نتالا گوێی لە دەنگی ھەنگاوەکانی بوو بۆ دەرەوە، خێرا لەو شووێنە دوو کەوتەوە بۆ ژوورەکەی..
دووبارە مۆبایلەکەی ھەڵگرت تا پەیوەندی بە خاتوو وانگ بکات..
"تکایە وەڵام بەرەوە.."
دوای چەند خولەکێک..

*من زۆر سەرقاڵم..* وانگ وەڵامی یایەوە..

نتالا:"چی ڕووی یاوە؟!"

*ھەواڵی ڕوواوەکەی یونگی لە ھەموو ڕۆژنامەکان بڵاوبۆتەوە..*

نتالا:"ئەمەیە کە ئەمەوێت پێت بڵێم.. تکایە بمھێنە دەرەوە لێرە.."

*ئەی نەمووت بەھێز بە..*

نتالا تووڕە بوو"دیارە لە ڕاستی بابەتەکە ناگەیت کەمن کەوتومەتە ناویەوە بەھۆی ئەو ئەرکە گەمژانەیەوە، ئەمەوێت لێرە بێمە دەرەوە.. گرنگ نیە وەک ئاژەڵ کار بکەم تا قەرزەکانم بەمەوە، تکایە بمھێنە دەرەوە.."

*زۆر قسەت کرد، کاتم بەدەستەوە نیە ڕۆژنامەکان ھەمووی ھەڵگەڕاونەتەوە بەسەر یەکا بەھۆی یونگیەوە، پەیوەندیت پێوە ئەکەمەوە..* دایخست..

نتالا ھەستی بەوە کرد کە وازی لێ ھێنرابێت، بێ ھێز، بێ دەسەڵات بوو نازانێت ئەبێت چی بکات.. چی لێ بەسەر یەت گەر لێرە بمێنێتەوە..

زەنگی خزمەتکارەکان لێی یا بیرکردنەوەکانی بڕی..
چووە ھۆڵی نانخواردن و براکان نانیان ئەخوارد..
سەرنجی یان..

تێبینی کرد ھاوسەرەکەی جین سەیری نامجون ئەکەت، بەچاوێکی غەمبار و شکان..
ھاوسەرەکەی یونگی نان ئەخوات بەبێ ھیچ ھەستێک و کورسەیەکەی تەنشتی چۆڵە کە ھی یونگیە...

تەواوبوون..
کۆنترین خزمەتکار لە کۆشک کارەکانی خاتوو شینی گرتە دەست ھاتا ئەو ئەگەڕێتەوە..
بۆ نتالا قسەی کرد "لەمەو بەدوا تۆ لە گەنجینە کارەکەیت.."

نتالا ڕۆشتە گەنجینە..
دووربوو لە کۆشک..
شێدار و پیس بوو..
مشکێکی بچوک ھاتە بەردەم قاچی..
نتالا ھاواری کرد و ڕایکرد بۆ لای دەرگاکە و چووە دەرەوە..
"ئای... ئەی.. ئای خوایە ئەمە چیە ڕووئەیات لەگەڵم.. وااییی"



ھێزی یا بەخۆی وگەڕایەوە ژوورەوە..
چووە بەردەم دۆڵابێکی گەوورە و دەرگاکەی کردەوە شۆک بوو لەوەی بینی...
جرجێکی گەوورە لە بەردەم ڕووخساریەتی..
بەھەموو ھێزی کە لە جەستەیایەتی
قیژاندی
"ئااااااااااااااااااااااا"


--------------------
بەخێرچن....

𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Where stories live. Discover now