بەخێرھاتن..
-----------------جین:"ھاوسەرگیری لەگەڵ کامیان؟؟!!!"
دایھوا:"تایھیۆنگ.. "
جین زۆر شۆک بوو..
"نااااا، شتی وا چۆن ئەکەیت دایکە!!!!، تۆ ئەزانیت تایھیۆنگ چەندە ھۆگری دەستگیرانی پێشتوری ریایە.. "دایھوا:"ھەر لەبەر ئەوەیە ئەوم ھەڵبژاردوە..
ئەبێت ئاگادار بین تایھۆنگ نەکەوێتە خۆشەویستی نتالاوه تا ھەر وەک خزمەتکارێک بمێنێتەوە..
بە کورتیەکەی ئەیکەینە بەند کراوی کۆشک، ئەمە تاکە ڕێگایە بۆ پاراستنی پلەی خێزانەکەمان.. "جین:"ئێ بۆ تەنھا ڕادەستی پۆلیسی نەکەین، دڵنیابە ئەمرێت لە زیندانا چونکە فەرماندە ھاوڕێمە ئەتوانم پێی بڵێم بیکوژێت..
بیریشت نەچێت ھۆسیوک لەو بارەیەوە بە ھەواڵەکانی وتوە..
چی ڕووئەیەت گەر ئەشکرابین ئێمە تاوانبارێکمان لە کۆشک ھێشتۆتەوە نا بەڵکو کردومانە بە ھاوسەری براکەم تایھیۆنگ!!!!"دایھوا:"ئێستا تۆ بۆ ھێندە زۆر ئەڵێیت..
ئێمە ھێشتان نازانین چی پێیە لە دژمان بێجگە لە ڕاپۆرتەکە بۆیە نابێت ڕادەستی پۆلیسی بکەین...
گوێ لە قسەکانم بگرە.. "جین:"باشە دایکە، بەڵام چۆن بە براکانم بڵێم؟؟ لەھەمووی گرنگ تر،
تایھیۆنگ چۆن ڕازی ئەبێت ھاوسەرگیری لەگەڵ بکوژی باوکی نتالا بکات؟؟؟"دایھوا چاوەکانی بچووک کردەوە و زەردەخەنەکەی کرد..
"ئەوەیان دانێ بۆ خۆم.. "~~~~~~~~~~~~
لەو کاتانەیا ئازاری نتالا زۆر تر بوو..
بەتەنھا لە کۆتای ئەو گەنجینە تاریکە دانشتووە..بیری ئەکردەوە بە چی گەشتووە..
ھێشتان ھیوای لەدەست نەیاوە تا نەڕووخێت...گوێی لە دەنگی ھەنگاوی پێ بوو..
دڵخۆش بوو وای زانی جیمینە..
بەڵام دایھوا بوو لەبەردەم دەرگاکە وەستاوە..بە ھێمنی لە نتالا نزیک بۆوە..
چونکە تاریکە نتالا پاڵتۆکەی جیمینی بە ئاسانی لە ژێر ئەو دۆڵابە شاردەوە کە لە تەنشتی بوو..دایھوا:"ئەبینم ھێشتان باشیت.. "
نتالا ماندوێتی پێوە دیار بوو..
"خێرا وەڵامم بەرەوە.. لە 2 کاژێر زیاتر نەماوە.. "دایھوا:"ھاوسەرگیری لەگەڵ برا بچووکەکەی جین ئەکەیت.. "
نتالا شۆک بوو..
ئەوەی بە خەیاڵی نەھات ھاوسەرگیری بوو..
تەنھا دوو کەس ھاتنە مێشکی تایھۆنگ لەگەڵ جۆنگکوک..نتالا:"ئەوە تۆ ئەڵێی چی؟؟ برا بچووک.. "
ئەوە واتا....
دایھوا:"بێگومان تایھیۆنگ.. "
نتالا شۆکی و ئازاری نەما، وەک شێت پێ ئەکەنی..
ھەموو ئەو خەیاڵانەی ڕووخان کە لە مێشکیا دوورستی کردبوون..دایھوا:"بەئارەزووی خۆت نیە ڕەتی کەیتەوە، ناچاریت وابکەیت.. "
زیاتر لە نتالا نزیک بۆوە، ھەناسەکانی نتالاش خێرا تر ئەبوون..
توند قژی گرت..
دایھا:"تۆ بەڕاستی نازانیت خێزانەکامان ئەتوانێت بگاتە کوێ.. "دیمەنەکان لەبەر چاوی نتالا تەماوی بوون و دەنگی دایھوا بەرە بەرە نەما ھەتا بێھۆش سەری لەسەر زەویەکە کەوت..
دایھوا:"ھەستە، چیت لێ بەسەر ھات؟؟ تۆ کچێ ھەستەوە.. "
خێرا ڕای کرد تا جین بانگ بکات، ئەویش ھاتوو نتالای ھەڵگرت و بردی...
تایھیۆنگ لە بالکۆنی ژوورەکەی خۆی بوو..
ئەوانی بینی بەڵام لەبەر تاریکی و دووری نەیتوانی نتالا بناسێتەوە...جین نتالای بردە ژوورێک و دایھواش گەرمی پێوا..
نتالا لەتاو ئازار تەنھا ھەناسەی قورسی ئەیا و دەنگی کزی ھەبوو..دایھوا جلەکانی لەبەر لابرد و جین لە تەنشتی وەستابوو..
دایھوا:"پلەی گەرمی زۆر بەرزە شانیشی ھەڵئاوساوە.. "
ئاوڕی یایەوە جین ھەر وەستابوو..
"ئەوە تۆ چیەکەیت؟؟ یارمەتیم بە.. "جین ھەستی بە شەرم کرد بۆیە سەیری لایەکی تری کرد...
دایھوا:"گەریارمەتیم نایەیت بڕۆدەرەوە.. "
جین چووە دەرەوە و تایھیۆنگیش بە کورسیە جوڵاوەکەی نزیک بۆوە..
تایھیۆنگ:"ئەو کچە کێیە کە ئەیشارنەوە لە ژوورەوە؟"
جین:"ھیچ کەسێک نیە.. "
تایھیۆنگ زۆر ھێمن بوو..
"بینیم ھەڵت گرتبوو قژی لەسەر شانت ھاتبووە خوەرەوە، وابزانم بێ ھۆش بوو.. "دایھوا ھاتە دەرەوە..
بینی جین شڵەژاوە و گوومانەکانی چاوی تایھیۆنگ زۆر جوان دیارە..تایھیۆنگ:"دایکە چی ڕووئەیات؟"
دایھوا:"مادەم لێرەیت لەم کاتەیا،
مانای وایە چارەنووست ناردوویتی بۆ ڕێگاکەت، بڕۆ ژوورەوە.. "--------------
ببورن کە دوا کەوتم..
ئەڵێن چی؟
کاردانەوەی تای چۆن ئەبێت؟
بەڕای ئێوە دایھوا چۆن تای ڕازی ئەکات؟
بەخێرچن..
YOU ARE READING
𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎
Mystery / Thrillerئاگاداری:- کاریگەری ئەو چیرۆکە لەسەر ژیانی کەسی خوێنەر ھیچ پەیوەندیەکی بەمن و نوسەرەوە نیە، جا ئەو کاریگەریە بە لایەنی باشە بێت یان خراپە، بەڵکو پەیوەندی بە مێشکی خوێنەرەوە ھەیە کە چۆن چیرۆکەکە ھەڵ ئەگرێ و شی ئەکاتەوە.. تۆ ئەی خوێنەر بیرت بێ ئەوە نو...