بەخێرھاتن..
----------------جین بە دەنگێکی قوڵ و توڕە قسەی کرد..
"نتالا ڕۆژنامە نووسە.. "یونگی، ھۆسیوک و جونگکوک شۆک بوون..
جۆنگکوک:"ئای خوایە چەندە بێنرخە.. چۆن ئەتوانێت ئەوەنە چاو نەترس بێت!!؟"
ھۆسیوک:"کەواتە سیخوڕە، ھەرگیز خزمەتکار نەبووە.. "
جین:"ئەرکێکی ڕۆژنامەوانی ھەبوو, ئەمە ھۆکاری بونیەتی لە کۆشک.. "
ھۆسیوک:"کاواتە ئەتوانین لەناوی بەرین، زیاتر لە تاوانێکی ھەیە.. "
جین:"بۆچی تێناگەیت؟؟؟ ئەو زانیاری زۆر گرنگ و نھێنی لایە... کێ ئەزانێت لەوانەبێت باسی جۆنگکوک و نەخۆشی تایھیۆنگ و زیاتریش بۆ ھەمووان ئاشکرابکات.. "
یونگی:"لە سنووری سوور نزیک نەبۆتەوە، بەڵکو بە چەندەھا میل تێی پەڕاندوە.. "
ھۆسیوک:"چ زانیاریەکی تریشی لایە؟.. "
جین:"ھێشتان نازانین، بۆیە ناچارین لە کۆشک زیندانی کەین.. "
یونگی:"ئەو بێ ئابڕوی بێ نرخە... خۆم پشانی ئەیەم کێیە، ئەم یاریە گەورەیەی کردوە.. "
جین:" ئەمە بە نھێنی بھێڵنەوە.. با جیمین، نامجون و تایھیۆنگ پێی نەزانن... ئێوەش چاودێری نتالا بکەن.. "
جۆنگکوک:"ناھێڵم ھەرگیز لەبەر چاوانم لاچێت.."
~~~~~~
نتالا ڕووخاو بوو..
ھەستی ئەکرد دڵی پارچە بووە..
درکی بەوە نەکردبوو کە گەشتۆتە ئەوڕادە ئازارەی زیان بە خۆشەویستی دڵی بگەیەنێت..
ھەستی کرد ھەموو توڕەی دنیا لە جەستەی کۆئەبێتەوە..ویستی بە نھێنی چاوی بە جیمین بکەوێت دوای ئەوەی ھەمووان ئەڕۆنە ژوورەکانیان..
بە ھەنگاوی ھێمن ڕۆشتە ژوورەکەی...
جیمین لەژێر ئامێری ھەناسەدانا بوو..
نتالا ھەستی بە دەستە وەستان ،ھەروەھا ھەستی کرد کە چەندە بێ شەرمە..لێی نزیک بۆوە و دەستی گرت، فرمێسکەکانی ڕژان...
ماچی نێوچەوانی جیمینی کرد و بە چپە پێ وت..
"ب... بوورە... بمبوورە.. "ڕۆشتە دەرەوە بەر جۆنگکوک کەوت..
جۆنگکوک بە دەنگێکی گاڵتە ئامێز..
"چیەکەیت لە ژووری براکەم؟؟
ئایا ئەوە ئاشکراکردنی خیانەتە؟؟"نتالا ویستی ھەموو توڕەی خۆی لەو بەتاڵ کاتەوە..
دەستی بەرز کردەوە تا پیایکێشێت بەڵام جۆنگکوک گرتی..جۆنگکوک:"ئەوە تۆ بەتەمای چی بکەیت؟؟"
دەنگی نتالا زۆر بەھێز بوو..
"بۆچی ئەتەوێت ھێندە ئازاری جیمین بەیت؟! بڕواناکەم تۆ منت خۆشبوێت،
چاوە قێزەونەکانت ھەرگیز واناڵێت.. "جۆنگکوک:"ئۆۆۆ.. لە خەیاڵەکانت بازی زۆر گەورە ئەیەیت.. "
نتالا:"باش تێبگە.. باروو دۆخەکە ئێستا جیاوازە.. "
لێی نزیک بۆوە..
"تۆ چیتر گەورەنیت.. ئێستا ئێمە یەکسانین.. "جۆنگکوک:"ئەی چەندە بێ ئابڕویت... من ژنان باش ئەناسم، بەسەر منەوە ناڕوات...
تۆ لە یەکەم جارەوە ئەتویست دەست بەسەر یەکێک لە براکانم بگریت بۆ پارە.. "نتالا:"نەفرەت لە تۆش و پارە قێزەونەکانتان.. زۆر باش ئەزانم من چەندە بێ ئابڕوم..
بەڵام ھەرگیز ناگەمە پلەی بێ ئابڕوی تۆ...
لەشخوازی ئافرەتان و بە پارەکانت یاریان پێ ئەکەیت... تۆ تاکە نەفرەتیت و ئاوهاش ئەمێنیتەوە..
جگە لە جوانیت و دەوڵەمەنیت، ھەرگیز کەس تۆی خۆش ناوێت بۆ خۆت.. "زیاتر لێی نزیک بۆوە..
"چەندە خۆت بە عەتر و بۆنی شانێڵ نوقم کەیت، ھێشتان ئەتوانم بۆنی ڕۆحە پیسەکەت کەم.. "نتالا ڕوشت و جۆنگکوک ھێشتان لە شوێنی خۆی ڕەق بووە... شۆک بوو لاوانەی بیستی..
نتالا ڕۆشتە ژوورە تازەکەی و دەرگاکەی داخست..
ھەناسەی قوڵ و خێرای ئەیا..تەواو..
ئێستا ئەبێت خۆی ئامادە کات تا ڕووبەڕوی شەش دڕندە بێتەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئاشکرا بووە..
لە کاتێکا ئەو لە بیرکردنەوەکانیا بوو، دەرگاکە لێ درا..
دایھوا:"ویستم پێت بڵێم، لەم شەوەوە لە ھەمان ژوور لەگەڵ تایھیۆنگ ئەخەویت.. "
نتالا:"چی؟؟"
دایھوا:"ئێوە ئێستا ھاوسەرن و ھەمووان ئەوە ئەزانن.. چۆن بیرکەنەوە گەر ببینن ئێوە لە دوو ژووری جیا ئەخەون؟؟ ھیچ شتێک مەبە لەگەڵ خۆت.. خزمتکارەکان ھەموو شتان بۆ ئامادە کردوی.. "
نتالا:"تایھیۆنگ ئەوە ئەزانێت؟؟"
دایھوا:" ئەو خۆی بەدەستی ڕاستیەوە داوە..
ئەو بەردەوام ئەبێت لە ژیان بۆ براکانی.. ڕاستی ئەو زۆری ڕق لێتە...
بڕۆ خێرا.. "نتالا ڕۆشت و شڵەژاوە بوو..
تایھیۆنگ لەسەر پێخەفەکەی پاڵکەوتوە، پەرتووکی ئەخوێندەوە..
نتالا لە دەرگای یا تا بزانێت ئەوی لێیە، بەڵام تایھیۆنگ فەرامۆشی کرد..
نتالا ھەستی بە توڕەی و شەرمەزاری کرد..
نەیزانی کاردانەوەی تایھیۆنگ وا ئەبێت..بە ھەنگاوی ھێمن ڕۆشتە گەرماو..
لەسەر سوچی بانیۆکە دانیشت..
فرمێسکەکانی بێ ئاگای خۆی ئەکەوتن..
تەواو..چیتر بەرگەی ئەم باروو دۆخە ناگرێت..
چاوانی لە گەرماوەکە گێڕا..
لەسەر یەکێک لە ڕەفەکان موسێکی ڕيش تاشینی بینی ئەدرەوشایەوە...-------------
بەخێرچن..
YOU ARE READING
𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎
Mystery / Thrillerئاگاداری:- کاریگەری ئەو چیرۆکە لەسەر ژیانی کەسی خوێنەر ھیچ پەیوەندیەکی بەمن و نوسەرەوە نیە، جا ئەو کاریگەریە بە لایەنی باشە بێت یان خراپە، بەڵکو پەیوەندی بە مێشکی خوێنەرەوە ھەیە کە چۆن چیرۆکەکە ھەڵ ئەگرێ و شی ئەکاتەوە.. تۆ ئەی خوێنەر بیرت بێ ئەوە نو...