بەخێرھاتن...
-------------------نتالا و جۆنگکوک گەشتنە کۆشک....
پێکەوە ئەڕۆشتن و دەستیان بەر یەک ئەکەوت..جۆنگوکوکی بەشێوەیەکی جیاوز ئەبینی..
ئەو وەک باڵندەیەکی زیندانیکراو وابوو، لە پڕێکا ئازاد کرابێت و لە ئاسمان فڕیوە...ھەمووان چاوەڕوانیان ئەکرد لە پێشەوەش برا گەورە جینی توڕە وەستاوە..
کاتێک نتالا و جۆنگکوک ھاتنە ژوور..
جین بەسەر نتالا ھاواری کرد دوای ئەوەی زلەیەکی لێیا "بیرت لە چی ئەکردەوە؟؟!"جۆنگکوک:"ئەو دوای من کەوتبوو.. "
جین:"چی !!"
جۆنگکوک:"من گۆڕستانەکەم جێ ھێشت و فەرمان کرد کە بەدواما بێت.. "
جین:"دواتر لە سەر ئەوە سزات ئەیەم، جارێ با لەم تەواو بم"
نتەلا دەستی بە ڕوومەتیەوەیەتی "ببورە.. "
ترسابوو دوای ئەوە چی ڕوو ئەیات..ھۆسیوک ھاواری کرد بەسەریا..
"چی ئەگەر ڕۆژنامە نووسەکان بیانبینیتایە ھا؟؟ من چۆن ئەوەم ڕوونکردایەتەوە کە ئێوە بۆچی پێکەوە بوون؟؟"نتالا سەرنجی بۆ دوای جین یا کە تایھیۆنگ بوو..
ئەو زۆر بە ھێمنی سەیری ئەکردن..ھەستی کرد کە زەووی لە ژێر پێی ئەسوڕێتەوە.. وتەکانیان وەک فیشەک بوون بۆی...
بێ ھۆش لەسەر زەویەکە کەوت...دوای چەند کاژێرێک..
نتالا خەبەری بۆیەوە، لە ژوورەکەی خۆیەتی..
ھەستی بە قورساییەک کرد لەسەر دەستی..
باش سەرنجی یا، کەسێک خەوتووە لە کاتێکا دەستی گرتووە...بە دەستەکەی تری قژی لابرد تا بزانێت کێیە..
ڕووناکیەکەی زیاتر کرد..
جیمین بەشێوەیەکی زۆر شیرین خەوتووە و تودن دەستی نتالای گرتووە..کەمێک جوڵاندی..
"گەورەم.... گەورەم.... "جیمین لە پڕ خەبەری بۆیەوە..
"تۆ باشیت؟؟ "
نتالا زەردەخەنەی بۆ کرد..
"بەڵێ، خەمت نەبێت من بەھێزم.. "
جیمین بە گاڵتەوە پێکەنی..
"ئای لەو درۆ گەورەیە.. پزیشکەکە وتی کە تۆ توشی کەمخوێنی بوویت... ئەبێت باش پشوو بەیت و خەم و ئاگای لە خۆت دوور خەیتەوە "کەمێک وەستا...
جیمین:"ئەزانی چەندە خەمی تۆم بوو ترسام ؟ وامزانی لە دەستم یاویت کاتێک لە گۆڕستانەکە نەمدۆزیتەوە.. "نتالا دەستی خستە سەر ڕوومەتی..
"ھەرگیز ناڕۆم ھەتا کارەکەم بە چاکترین شێوە جێبەجێ نەکەم.. "
جیمین:"تکایە تۆش لەلام ڕامەکە وەک ئەوانی تر "نتالا بە سۆزێکی زۆرەوە سەیری کرد..
جیمین وەک مناڵێک وابوو کە دوای شیرینی لە دایکی بکات..
"واناکەم.. من لەگەڵ تۆ ئەمێنمەوە.. "دواتر بە یارمەتی جیمین ھەستا و چووە گەرماو..
جیمین خەریبوو لەگەڵی بچێتە ژوورەوە بەڵام نتالا پاڵی پێوەنا بۆ دەرەوە..
YOU ARE READING
𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎
Mystery / Thrillerئاگاداری:- کاریگەری ئەو چیرۆکە لەسەر ژیانی کەسی خوێنەر ھیچ پەیوەندیەکی بەمن و نوسەرەوە نیە، جا ئەو کاریگەریە بە لایەنی باشە بێت یان خراپە، بەڵکو پەیوەندی بە مێشکی خوێنەرەوە ھەیە کە چۆن چیرۆکەکە ھەڵ ئەگرێ و شی ئەکاتەوە.. تۆ ئەی خوێنەر بیرت بێ ئەوە نو...