بەخێرھاتن....
-----------------نتالا نەیزانی چی بکات..
بە ھەمووی ھێزی ھاواری ئەکرد بەڵام کەس ئاگای لێ نەبوو...
لە ئامێری زەنگی ئاگر نزیک بۆوە و شکاندی تا بە دەنگە بەرزەکەی ھەمووانی خەبەر کردەوە..
چووە ناو مەلەوانگەکە و لە یونگی نزیک بۆوە..
سەری گرت و ویستی جەستەی بەرز بکاتەوە بەڵام نەیتوانی چونکە قورس بوو..ھەمووان ھاتنە باخچەکە..
خاتوو شین نتالای بینی لە ناوەڕاستی مەلەوانگەکەیا ئەیەوێت شتێک ڕاکێشێتە دەرەوە...
چووە پێشەوە..
براکان ھێشتا لە شووێنی خۆیان وەستاون...جین:"کەس لە جێی خۆی نەجوڵێت.. ئەمبیوڵانس و پۆلیس بە ڕێوەن.."
یونگیان ھێنایە دەرەوە...
نتالا تەواو شێواوە...
جلەکانی تەڕە، ترسابوو لەو کارەی کردویەتی..
ئەو یونگی ڕزگارکرد، ترسی ئەوێت؟ئاگای لەخۆی نەبوو تەنھا ئەیویست یونگی بە ھۆش بێتەوە..
بەردەوام ھەناسەی دەستکردی بۆ ئەکرد و بە دەستی ھێزی لەسەر سنگی دائەنا، بەڵام یونگی وەڵامی نەبوو...ئەوانی تر تەنھا سەیریان ئەکرد کە چۆن نتالا بەردەوامە لەوەی ژیان بۆ یونگی بگەڕێنێتەوە..
ئەمبیوڵانس گەشت و پەرستارەکانی نتالایان خوورخستەوە..
دەستیان کرد بەوەی فریاگوزاری یەکەمی بۆ بکەن تا ڕزگاری بێت..یەکێک لە خزمەتکارەکان نتالای داپۆشی بە سەرچەفێکی بچوک تا سەرمای نەبێت، کەشەکە ساردە...
نتالا چاوی پڕ بوو لە فرمێسک کاتێک یونگی ئەبینی ماڵئاوای لە ژیان ئەکات..
لە ناخی دڵیەوە نزای ئەکرد کە ڕزگاری بێت..
ڕووخابوو چونکە ئەوی ئەبینی تەنھا لاشەیەکی کەوتوە...جین لەگەڵ فەرماندەی پۆلیس قسەی ئەکرد..
"تاکایە ئاگات لێمان بێت، ئەمەوێت ھەر ئێستا دەست بکەیت بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە.."فەرامندە:"بێگومان.. ھەموو ھەوڵێکی خۆم ئەیەم، ئێستا ھاوڕێکانم لێکۆڵینەوە لە ھەموو ئەوانەی ئێرە ئەکەن، وتەی ھەمووان وەرەگرین.. ھەروەھا ئەبێت چاوەڕێی شیکاری پزیشکی بکەین بۆ بەڕێز.."
جین:"ڕێگەی ھەمووشتێکت پێ ئەیەم لەناو کۆشکەکەما.."
فەرماندە:"سوپاس.."
یونگیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانە چونکە بارودۆخی نەشیاوبوو..
لەمسەریش نتالایان بردە یەکێک لە ژوورەکانی قاتی یەکەم...پۆلیس دەستی کرد بەوەی لێکۆڵینەوە لەگەڵ نتالا بکات..
"ئەمەوێت ھەمووشتێک بزانم، لەسەرەتاوە چی ڕوویا؟.."
ماندوو بوون بە ڕووخساری نتالاوە دیاربوو..
چاوەکانی سوور ببوون چونکە ئەگریا...
گرنگی نەیا بەوەی باروودۆخەکە بەسەر ئەوا بشکێتەوە و ھیچی نەوت..فەرماندە خاتوو شینی بانگ کرد، ئەویش لە پەنای نتالا دانیشت...
"ئەو ھیشتێک ناڵێت.."
خ.شین:"ببوورە لەجیاتی ئەو، تازەیە لێرە.."
فرماندە:"ئەزانم شۆکێکی گەورەی لەسەرە، بەڵام ئەبێت یارمەتیم بات.."
خ.شین:"نتالا قسەبکە.. چی ڕووی یا؟!.."نتالا ھەناسەیکی قوڵی ھەڵمژی" کاتێک تەواو بووم لە کارەکەم لەگەڵ بەڕێز تایھیۆنگ، چوومە چێشتخانە...
خاتوو شین زۆر ماندوو دایار بوو.. حەزم کرد یارمەتی بەم..-"خاتوو شین پێی بڕی"ڕاست ئەکات کاتێک خواردنەکەم بۆ بەڕێز یونگی دروست کرد، چێشتخانەم بەجێ ھێشت و داوام لە نتالا کرد کە قاوەیەک بۆ بەڕێز ھۆسیوک دروست بکات.."
فەرماندە:"تکایە قسە مەکە ھەتا پێت ئەڵێم.. بەردەوام بە نتالا.."نتالا:"قاوەکەم برد بۆ بەڕێز ھۆسیوک، لەڕێگام
بۆ چێشتخانە.. لە پەنجەرەکانەوە بەڕێز یونگیم بینی لە بەردەم مەلەوانگەکەیا وەستاوە، وام زانی خواردنەکەی بردۆتە دەرەوە تا بیخوات... بەڵام گوێم لە دەنگی کەوتنی شتێک بوو... کاتێک چووم بەڕێز یونگی بوو.. نەمتوانی ھیچ بکەم بۆیە ئامێری ئاگر کەوتنەوەکەم شکاند.."
نتالا زۆر ماندوو بوو نەیتوانی تەواوی کات...فەرماندە:"ھێشتا تەواو نەبووین، بەڵام ئەتوانی بڕۆیت.."
نتالا ڕۆشت بە ھەنگاوی سەخت و ماندوو ھەر وەک ئەوەی بە زنجیری ئاسن بەسرابێتەوە...
براکان ھەموویان لەدەرەوە دانیشتبوون چاوەڕێی ئەنجامی قسەکانی نتالایان ئەکرد لە فەرماندە..
سەری بەرز کردەوە و سەیری ھەموویانی کرد.
لە چەویانا ڕۆحی ساردی بێ ھەستی ئەبینی..
جگە لە جین کە شڵەژاو دیاربوون چونکە قاچەکەنی ئەلەرزین لە ژێر مێزەکەوە...نتالا تەنھا ھەنگەوەکانی بەردەوام کرد بۆ ژوورەکەی...
سەیری ئاوێنەکەی کرد، خۆی نا بەڵکو مرۆڤێکی تری بینی..
وێنەی بێ ھێزی و بێ ھیوای و ترسی ئەبینی..موبایلەکەی ھەڵگرت و پەیوەندی بە خاتوو وانگ کرد بەڵام وەڵام نەبوو...
فرمێسکەکانی بە چەویا ھاتە خوارەوە..
دواتر لەسەر پێخەفەکەی پاڵکەوت..
بیری لەو شتانە ئەکردەوە کە بەسەری ھاتوون لەکاتێکا فرمێسکەکانی بێ وەستان ئەکەوتن تا خەوی لێ کەوت...دوای چەند خولەکێک لە خەوتن، نتالا ھەستی کرد ھەناسەی نامێنێت..
ھەستی کرد شتێکی گەورە وەک گوریس لە ملیایەتی...
چاوەکانی کردەوە باش نەیبینی چونکە ڕووناکی ژوورەک کوژا بۆوە..بەردەوام بەرھەڵستی ئەو کەسەی ئەکرد تا ئەو شتەی سەر ملی لابەرێت وە دەستی یا لە دوو مسیلە کە لە دەستی ئەو کەسایە کە ئەیەوێت بیخنکێنێت..
کەسێکی ڤژ کاڵی بینی بەڵام ڕووخساری نا..دیمەنەکان تەماوی بوون..
ھەناسەکانی بەرە بەرە نەئەما و ھێزی بەرھەڵستی کردنی کەمبۆوە..
ھۆشی لە دەست یا بەتەواوەتی...لە ڕۆژی دوای نتالا ھەستا لە خەو کاژێر 6...
چووە دەست شۆر تا گەرماوێک بکات..
ماندوێتی دوێنێ شەو ھێشتا لە جەستەیایەتی...
فڵچەکەی دەرھێناو جێڵەکەی لێیا دەستی کرد بەوەی دان بشوات...
سەیری ڕووخساری کرد لە ئاوێنەکەوە جێماوی برینی بینی لەسەر ملی...نتالا:"ئەوە.... دوێنێ شەو... خەو نەبوو
وو..ویستی.. ب..بمکو..ژێت... ڤژ کاڵ.. ئەو.. ئەو...."-----------------
بەخێرچن......
YOU ARE READING
𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎
Mystery / Thrillerئاگاداری:- کاریگەری ئەو چیرۆکە لەسەر ژیانی کەسی خوێنەر ھیچ پەیوەندیەکی بەمن و نوسەرەوە نیە، جا ئەو کاریگەریە بە لایەنی باشە بێت یان خراپە، بەڵکو پەیوەندی بە مێشکی خوێنەرەوە ھەیە کە چۆن چیرۆکەکە ھەڵ ئەگرێ و شی ئەکاتەوە.. تۆ ئەی خوێنەر بیرت بێ ئەوە نو...