بەخێرھاتن...
----------------جیمین لە نتالا نزیک بۆوە..
توند باوەشی کرد..نتالا دەستی کرد بە گریان بەجۆرێک لە چەند خولەکێکا کراسەکەی جیمین تەڕ بوو ئەویش ھەوڵی ئەیا ھێمنی کاتەوە..
جیمین:"کێشە نیە، کێشە نیە.. تەواو بوو تێپەرێ.. "
نتالا:"ش.. شانم... زۆر.. ئازاری ھەیە.. "
جیمین:"ئادەی سەیری کەم.. "
دەستی یا لە شانی و نتالا ھاوارێکی بێدەنگی کرد..نتالا:"واھەستەکەم کۆمەڵێک لە ھەنگ مێشکم ئەخۆن.. "
جیمین:"پلەی گەرمیت بەرزە.. لە کەیەکەوە ھەست بە ئازار ئەکەیت؟"
نتالا:"لە دوێنێوە.. وابزانم شانم ھەڵئاوساوە.. "
جیمین:"ئەوکاتەی جین بە زۆر ھەڵی ساندیە سەر پێ؟"
نتالا:"کەواتە ئێمەت بینی!!؟"جیمین فرمێسکەکانی نتالای ئەسڕی..
"بەڵێ، ئەی کەواتە چۆنم زانیوە کە گەڕاویتەتەوە بۆ کۆشک ھمم.. "
نتالا:"تکایە.. تکایە یارمەتیم بە بابڕۆمە دەرەوە لێرە.. "
جیمین:"ناتوانم، کۆشک لەژێر چاودێریە لەوکاتەی باوکم مردوە... ھەروەھا سەرۆکی خزمەتکارەکان لە گەنجینە دوورناکەوێتەوە.. "نتالا ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژی..
دوووبارە پاڵێناوە بە دیوارەکەوە..جیمین:"دەی ئێستا نانەکەت بخۆ.. ئەڕۆم کەمێک سەھۆڵ ئەھێنم تا لەسەر شانتی دانێم.. "
نتالا ھەوڵی یا نانەکە بخوات، لەکاتێکا جیمین وەک ئاسک خێرا ڕای کرد تا پاڵتۆیەک بێنێت...
ھەستی بە دڵخۆشیەکی زۆر ئەکرد لە تیشکی خۆرەوە بۆ جەستەی ئەگوازرێتەوە..
ڕۆشتە ژوورەکەی و گرانبەھاترین پاڵتۆی خۆی برد..
دواتر بەرەو چێشتخانە ڕۆشت..جۆنگکوک بینی و پێیسەیر بوو ئەو ھەمووە خۆشەویستەیەی لێ ئەبارێت..
جۆنگکوک:"ئێستا ئەمە بۆ وا دڵخۆشە؟؟..
لەوانەبێت گوڵەکانی خونچەی کردبێت.. "جیمین چووە چێشتخانە و چەند پارچە سەھۆڵێکی برد..
زۆر بە دڵخۆشیەوە گەڕایەوە بۆ گەنجینە..
نتالا تەواو ببوو لە خواردنی بەشێکی نانەکەی..جیمین:"ئاوھا زوو نانەکەت خوارد؟"
نتالا:"ئارەزووی زیاتر ناکەم.."
جیمین:"کەواتە با سەھۆڵەکانت بۆ تانێم تا ئازارەکەت کەم بێتەوە.. "
نتالا:"باشە.. "کەشەکە وردە وردە سەیر ئەبوو..
جیمین:"کێشە نیە گەر... گەر پۆشاکەکەت داکەنیت؟ تەنیا بەشە ئازاپێگەشتوەکەت.. "
نتالا:"باشە.. "نتالا قژی بردە لاکەی تری و ملی و شانی دەرکەوت لە کاتێکا تیشکی خۆر لەسەریەتی کە لە پەنجەرەکەوە تێپەرئەێت..
ئەوە زۆر قورس بوو بۆی بە تەنھا بلوسەکەی داکەنێت بۆیە جیمین یارمەتی یا..
کەمە کەمە ھەتا ئزاری پێ نەگات و بلوسەکەی داکەند...سەھۆڵەکانی دانا و شەڕی لەگەڵ خۆی ئەکرد تا سەرنجی جەستەی نتالا نەیات..
ھەردووکیان زۆر بێدەنگبوون...دوای کەمێک..
جیمین:"ھەست بە باشتر بوون ئەکەیت؟"
نتالا:"بەڵێ باشترە... بەڵام ھەست بە ماندوێتی ئەکەم، ھەمووشەوەکە بەئاگا بووم لەترسی ھاتنی مشکەکان.. ئەمەوێت بخەوم.. "
جیمین:"ئەتوانی لەسەر ڕانم پاڵکەویت.. من بەردەوام ئەبم لە دانانی سەھۆڵەکان.. "نتالا ھەستی بە سپاسگوزاری و ترس و شەرم ئەکرد..
"سپاس.. "نتالا خەوی لێ کەوت و جیمین زوو زوو سەھۆڵەکانی ئەگۆڕی..
بە پاڵتۆکە نتالای داپۆشی و ئاوھا مانەوە ھەتا کاتی خوانی ئێوارە...جیمین کەمێک جوڵا بۆوە نتالا خەبەری بۆوە..
جیمین:"ئێستا ئەڕۆم تاکەس گومان نەکات.. "ڕۆشتە دەرەوە..
کاتەکە ئێوارەی تەواوە..
ھەمووان خەریکی ئامادەی خوانی ئێوارە بوون..جیمین بەجۆرێک دڵخۆش بوو سەرنجی ھەمووانی بۆلای خۆی ڕاکێشا..
زەردەخەنەکەی لێوە پڕەکانی جێنەدەھێشت..
بۆ بچووکترین شت پێئەکەنی..جۆنگکوک:"ئەرێ جیمین.. تۆ چیتە؟؟"
جیمین ھێشتان زەردەخەنەی ئەکرد..
"ھیچ نیە نا"نامجون:"ھیوادارم ھەمیشە ئاوھا دڵخۆش بیت.. "
یونگی لێ نەبوو بۆیە ھەر لەگەڵ ھاتە ژوورەوە ھەمووان بێدەنگ بوون..
خوانەکە تەواوکرا زۆر بە ھێمنی..سەرۆکی خزمەتکارەکان (دایھوا) بە دەنگێکی زۆر نزم بە جینی وت..
"دوام کەوە بۆ ژوورەکەم.. "دوای ئەوەی ڕۆشتنە ژوورەوە..
دایھوا:"بڕیارم یاوە لەسەر نتالا.."
جین:"ئێ چی لێ ئەکەیت؟!"
دایھوا:"وای لێ ئەکەم بۆ ھەتا ھەتایە بە کۆشکەوە بمێنێتەوە... "
جین:"ھا؟!... چۆن؟"
دایھوا:" بە ھاوسەرگیری نتالا لەگەڵ یەکێک لە براکانت.. "
جین:" ھااااااا؟؟!؟!؟"
---------------
بەخێرچن...
YOU ARE READING
𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎
Mystery / Thrillerئاگاداری:- کاریگەری ئەو چیرۆکە لەسەر ژیانی کەسی خوێنەر ھیچ پەیوەندیەکی بەمن و نوسەرەوە نیە، جا ئەو کاریگەریە بە لایەنی باشە بێت یان خراپە، بەڵکو پەیوەندی بە مێشکی خوێنەرەوە ھەیە کە چۆن چیرۆکەکە ھەڵ ئەگرێ و شی ئەکاتەوە.. تۆ ئەی خوێنەر بیرت بێ ئەوە نو...