(2)Part:- 10

999 265 91
                                    

بەخێرھاتن..
----------------

نتالا موسەکەی ھەڵگرت و سەیری تایھیۆنگی کرد، لە گەرماوەکە شوشەیەکی تەماوی لێیە ئەتوانیت دەرەوەی ببینیت..

بیری لە شتی شێتانە ئەکردەوە..
جارێک خۆی بکوژێت، جارێک تایھیۆنگ بکوژێت، جارێکیش ھەردوکیان..

ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژی و موسەکەی فڕێ یایە زبڵدانەوە..
تەنیا ڕووخساری شت و ڕۆشتە دەرەوە چونکە زۆر ماندوو بوو..

تایھیۆنگ:"لەسەر قەنەفەکە بخەوە"

نتالا ھێندە ماندوو بوو وەڵامی نەیایەوە، سەرین و بالیفێکی ھەڵگرت و لەسەر قەنەفەکە بە ھێمنی خەوت..
تایھیۆنگیش پاڵکەوت و ڕوناکیەکەی کوژاندەوە و خەوت..








بەیانی..
نتالا لەسەر تیشکی زۆر بەھێزی خۆر چاوانی کردەوە..

سەیری تایھیۆنگی کرد ھێشتان خەوتووە..
گەرماوی کرد و ددانی شووشت..
ھاتەوە دەرەوە سەیری ڕوخساری تایھیۆنگی کرد، دیارە لە خەوێکی قوڵایە..

جلەکانی گۆڕی و پرچی چاكيكرد و ڕۆشت پێش ئەوەی ئەوانی تر ھەڵسن..

بەرەو ژوورەکەی جیمین ڕۆشت..
دەرگاکەی کردەوە و بینی نامجون لە تەنیشت جیمین خەوتووا بۆیە دەرگاکەی داخستەوە و ڕۆشتەوە ژوورەکەی..

تایھیۆنگ بەخەبەر بوو..

نتالا:"بەیانیت باش.. "

تایھیۆنگ:"بۆ تۆش،
یارمەتیم بە تا ھەڵسم.. "

دەنگی ھەر دووکیان سارد و بێ ھەست بوو..
نتالا توند باوەشی کرد تا بتوانێت ھەڵی گرێت، خستیە سەر کورسیەکەی و بۆ گەرماو..

تایھیۆنگ:"خۆم گەرماو ئەکەم،
کە تەواو بووم بانگت ئەکەم.. "

نتالا ھەموو خەیاڵ و بیری لای جیمین بوو و ئاگای لەوە نەبوو کە تایھیۆنگ چی ووت..

کراسەکەی کردەوە..
تایھیۆنگ ھەستی بە کەمێک شەرم کرد..
نتالا جلەکانی تایھیۆنگی بە تەواوەتی داکەند، بێ ئەوەی ھیچ ھەستێکی بۆی ھەبێت وەک پیاو...

ڕۆشتە دەرەوە..
سەر پێخەفەکەی چاککرد و جلی نوێی بۆ تایھیۆنگ ئامادە کرد..

کاتێک تایھیۆنگ تەواو بوو، نتالا لە بانیۆکە دەری ھێنا و جلەکانی بۆ گۆڕی..

تایھیۆنگ زۆر توڕە و شڵەژاو بوو..

بە ئامێری وشکەرەوە قژی بۆ وشککردەوە..
نتالا ھۆشی لای خۆی نەبوو..
تایھیۆنگ ھەستی کرد سەری ئەسوتێت بۆیە بە دەستی نتالای کێشا و ئامێرەکە کەوتە زەویەکە..

تایھیۆنگ:"ئەتەوێت بمسوتێنیت؟؟"
نتالا:"م.. من... زۆر.. ببورە.. "

پەیوەندیەکەیان ھەر وەک خزمەتکار و گەورەکەی وابوو، نتالا ناچارە بە ھەموو جۆرێک ئاگای تایھیۆنگ بێت..

جوان ئامادەی کرد و خۆشی ئامادەکردەوە و ڕۆشتە خوارەوە بۆ خوانی ئێوارە..

ھەمووان لەسەر مێزی خواردن بوون بێجگە لە جیمین و جۆنگکوک..
جین، لە تەنیشتی ھاوسەرەکەی ئارۆھا..

دواتر یونگی، ھۆسیوک، نامجون..

تایھیۆنگ، ئنجا نتالا لە شوێنەکەی جیمین دانیشت..

جۆنگکوک ھات بە زەردەخەنەوە بە پێچەوانەی ھەموو ڕۆژێکی تر..

ھۆسیوک:"دڵخۆش دیاریت.. چیە دوێنێ شەو بردوتەتەوە؟؟" بە شەیتانی پێکەنی..

جۆنگکوک:"بێگومان، من ھەرگیز نابێت بدۆڕێم.. "

یونگی:"ئەم قسە قێزەونانەتان لە چیە بەم بەیانیە؟؟ بەسی کەن "



لە کاتێکا ھەموو خەریکی خواردن بوون..
نتالا ھەستی کرد دەستێک یاری بە قاچی ئەکات..
سەیری کرد جۆنگکوک بوو بە شەیتانی پێئەکەنی..

نتالا نەیزانی چی بکات لەم کاتەیا، ھەمووان بە ھێمنی نانئەخۆن..

ھەوڵی یا دەستی دوورخاتەوە بێ ئەوەی کەس ھەستی پێ بکات بەڵام جۆنگکوک سوورە لەسەر کردنی کارە قزەونەکەی..

نتالا لەژێر مێزەکەوە دەستی گرت تا دەستلێیانەکانی زیاتر نەڕوات...
بەدەستێک شۆرباکەی ئەخوارد، ئەوەى تریش دەستی جۆنگکوکی گرتبوو..

یونگی ئاگای لە گۆڕانی ڕۆخساری نتالا ھەرواھا پێکەنینەکانی جۆنگکوک..


نتالا بەرگەی نەگرت..
"تێر بووم.. سپاس بۆ خوانەکە.. "

ھەڵساو توند دەستی جۆنگکوکی لە خۆی دوورخستەوە..
ھۆسیوک سەیری جۆنگکوکی کرد و درکی بە کارە قێزەونەکەی کرد، تەنیا زەردەخەنەکی کرد و بەردەوام بوو لە خواردن..

جین:"حاڵی جیمین چۆنە؟"

نامجون:"حاڵی باشە، بەڵام کە دەرمانەکانی خوارد دوبارە خەوتەوە.. "

لە کاتێکا ھەموو خەریکی خواردن بوون، نتالا خێرا ڕای کرد بۆ ژوورەکەی جیمین..
دەرگاکەی کردەوە..
جیمین بە ئارامی خەوتووە..

نتالا لێی نزیک بۆوە..
"جیمین....... جیمین ھەڵسە... "
بەڵام وەڵام نەبوو..

نتالا:"گەر ھەڵنەسیت ئەوا ماچت ئەکەم ھاا، ئاگادارت ئەکەمەوە.. "
بەڵام جیمین وەڵامی نەبوو..

نتالا خێرا ماچێکی لێوە پڕەکانی کرد و ڕۆشتە دەرەوە..
کاتێک ئەو دەرگاکەی داخست، جیمین چاوی کردەوە و دەستی برد بۆ لێوی..

کاتێک نتالا ئاوڕی یایەوە..

جۆنگکوک و تایھیۆنگ لە دواوەی بوون..
بە سەرنجی گومان، شۆک و ترسناک سەیری نتالایان ئەکرد..

تایھیۆنگ:"چیت ئەکرد لە ژوورەکەی جیمین؟؟"
نتالا وەڵامی نەبوو..







تایھیۆنگ دووبارە پرسی..
"وتم.....چیت..... ئەکرد.....لە..... ژوورەکەی..... جیمین؟"

















-------------
بەخێرچن..

𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Where stories live. Discover now