(2)Part:- 12

1K 270 60
                                    

بەخێرھاتن..
--------------

نتالا ڕای کردە باخچەی گوڵەکان، لەپشت گوڵە بەرزەکانەوە خۆی شاردەوە..
نەیتوانی ھیچی تر ببینێت تنھا سێبەری ئەو کەسە نەبێت کە بەدوایا کەوتبوو..
ئەو کەسە خێرا ڕۆشت و نتالا ھەناسەی ئارامی یایەوە..

بۆنی ئەو گوڵ و گوڵزارانەی لە چواردەوری بوو ھیمنی کردەوە..
یەکەم ڕۆژی بیر ھاتەوە ک چاوی بە جیمین کەوت..
بێ ئەوەی درکی پێ بکات، زەردەخەنەی سەر لێوەکانی دەر کەوت..
دڵی لە خۆشیا ھەڵەپەڕی کاتێک بیری ئەھاتەوە..

لە ژووری شوشەی تایبەت بە گوڵەکان ئەگەڕا..
کەسێکی بینی پشتی تێ بوو..
لەسەر زەویەکە دانشتبوو.
سرنجییا جیمین بوو، لە جێگای خۆی دانشتوە..

بە ھەنگاوی ھێواش لێی نزیک بۆوە، لە دواوە باوەشی کرد..
جیمین زۆر ھێمن بوو چونکە ھێشتان بارودۆخی جێگیر نیە..
نتالا ھیچی نەوت تەنیا باوەشی کردبوو..

جیمین ئاوڕی یایەوە و زیاتر بۆ لای خۆی ڕایکێشا..
ھەناسەکانی نتالا بەر ملی ئەکەوتن لە کاتێکا ئەجوڵانەوە وەک سەمایەکەی بچووک...

نتالا ماچی ملی کرد..
"تکایە جاریکی تر ماندوو مەبەوە.."

جیمین:"لەوە ئەچێت من خەون ببینم.. ئەی تۆم بۆ ھەتا ھەتایە لەدەست نەیاوە؟"

نتالا بە دەنگێکی کزی ھێمن قسەی کرد..
"ئەزانم من لێبوردنی دنیام لە دڵە بۆت... بەڵام ئەوەی ڕووییا چارەنووس بوو، ئێمە تەنیا لەسەر پەڕە ھاوسەرین... بەڵام، ئایە ئەزانیت چارەنووسی ڕاستیم چیە؟"
جیمین بە ماندوێتی زەردەخەنەی کرد..
"چیە؟"

نتالا دوورکەوتەوە و لە بەردەمی وەستا..
"پێش ئەوەی کاتەکە زیاتر بڕوا با پێت بڵێم.. "
دەستی لەسەر ڕوومەتی دانا..
"وام ئەزانی من سەرسامی تۆم.. بەڵام لەوەتەی دوبارە ھاتومەتەو کۆشک زۆر چاک درکم بەوە کردوە کە خۆشمەوێیت.. "

جیمین زۆر بە گەورەی و دڵخۆشی پێکەنی..
نتالا زیاتر لێی نزیک بۆوە و لە چاوانیا تشکێکی بەھێز درەوشایەوە وەک فلاشی کامێرا..
سەیری جێگای ڕووناکیەکەی کرد..
"تۆش بینیت؟"
جیمین:"چی شتێک؟"
نتالا:"تیشکێکی بەھێز.. "
جیمین:"لەوانەبێت تیشکیانەوەی خۆربێت لەسەر شووشەکان.. "

نتالا باوەشی کردەوە بە توندی و جیمینیش لەو توندت تر...
نتالا:"زوو چاک بەوە.. "
ھەستەکانیان بۆ یەکتری پڕ خۆشەویستی بوو..

دواتر ڕۆشتنەوە ناو کۆشک، جیمین گەڕایەوە ژوورەکەی خۆی تا پشوبات..


نتالا ڕێی ئەکرد لەگەڵ دایھوا یەکیان بینی...
دایھوا:"لەکوێ بویت؟ بۆچی لەگەڵ تایھیۆنگ نیت؟ "
نتالا:"لە ژوورەکەی دەری کردم.. "
دایھوا:"تۆ ئێستا بەندەی ئەویت، ئەبێت چۆک بۆ داخوازیەکانی دابەیت.. "

نتالا لە کاتێکی دڵخۆشی و خۆشەویستەیە بۆیە نەیویست لێی تێک بچێت..
"باشە.. "



ڕۆشتەوە ژوورەکەی..

تایھیۆنگ ھێشتان توڕەیە..
"بۆچی ھاتیتەوە؟"
نتالا:"دایکت وتی لات بم.. "
تایھیۆنگ:"بڕۆ دەرەوە ئێستا، نامەوێت ڕوخسارە ناشرینەکەت ببینم.. "

نتالا لە بێزاریا سەریڕاوەشاند و ڕۆشتە ژوورە کۆنەکەی..
پاڵکەوت و خەوت..





کاتەکە خێرا ڕۆشت تا شەو داھات..
نزیکەی کاژێر 10ى شەوە..
نتالا ھەڵسایەوە و ڕۆشتە خوارەوە بۆ چێشتخانە تا شتێک بخوات..

جۆنگکوکی بینی وەک ھەموو جارێک لەگەڵ ژنێکایە یەتەوە کۆشک و بۆ ژوورەکەی خۆی چوو..

نتالا ڕێگەی خۆی بەردەوام کرد..
نانی ئەخوارد و بیری ئەکردەوە چی لەگەڵ تایھیۆنگ بکات..
تەواوی کرد و بەفرگرەکەی کردەوە تا ئاوبخواتەوە..
ئاوەکەی دەرھێناو تێی کرد و دەرگای بەفرگرەکەی داخست...

ڕێک لە دوایەوە جۆنگکوک وەستابوو..
بەچاوێکی قێزەونەوە سەیری ئەکرد..
نتالا ھەنگاوی بۆ دواوە ئەنا بۆ دواوە و جۆنگکوک نزیک ئەبۆوە..

نتالا:"چیت ئەوێت؟"
جۆنگکوک:"تۆم ئەوێت.. "
نتالا:"دیارە مێشکت لای خۆت نیە، بگەڕێوە ژوورەکەت.. "
جۆنگکوک:"بەنەفرەت بیت، تۆ چۆن ئەتوانیت فەرامۆشم کەیت کاتێک من داوات ئەکەم؟.. "

لەوکاتەیا تایھیۆنگ ھاتە چێشتخانە..
"لێرە چی ڕووئەیات؟"

جۆنگکوک دەستی کردە پێکەنین و سەرخۆش بەمسەر و بەوسەر ئەکەوت..
"ئەم بێ ئابڕوە خۆشی ناوێیت..
ئەو خیانەتکارە.. "

نتالا:"ئەوە تۆ ئەڵێی چی؟؟! دیارە زۆرت خواردۆتەوە"


جۆنگکوک لەبەردەم تایھیۆنگ خۆی ڕاست کردەوە..
"ھەمووشتێکت پێ ئەڵێم.. "











---------------
بەخێرچن..

𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Where stories live. Discover now