بەخێرھاتن....
-------------------نامجۆن چەکێکی بە دەستەوەیە و ڕووبەڕوی یونگی کردوە..
لەکاتێکا یونگی چەقۆیەکی بەدەستەوەیە و لەسەر ملی ئاروھا (ھاوسەرەکەی جین) دایناوە...نتالا زیاتر لە پەنجەرەکە نزیک بوویەوە..
گوێی لە قسەکانیان بوو..نامجون:"نەکەیت ئازاری بەیت، ئاگادارت ئەکەمەوە.. "
یونگی:"بەنەفرەت بن ھەمووتان.. تۆڵە ئەکەمەوە.. لەویش و ھاوسەرەکەشی.. "
نامجون:"ئەو ھیچ تاوانێکی نیە لەوەی لەنێوان تۆ و جینایە "
یونگی:"خیانەتکەرەکە مرد.. ئێستا شەیتانی گەورە ماوە.. "
نامجون:"نەکەی کارێکی ھەڵە بکەیت.. بۆ دواجار ئاگادارت ئەکەمەوە، تەقەت لێ ئەکەم.. "
یونگی:"وا لە جین ئەکەم پەشیمان بێتەوە لەو ھەموو شتانەی بەسەر منی ھێناوە.. "نامجون:"نەخێر واناکەیت.. جین ھەر خۆی ڕقی لە ھاوسەرەکەیەتی بۆیە ھیچ سوودێکی نابێت.. "
یونگی:"براکەی خۆت ئەکوژیت لەبەر ژنێک؟!"
نامجون:"بۆ وائەزانی وەک تۆ بکوژم.. "
یونگی ڕێک وەک بوورکانێک تەقیەوە.. شێت بوو ھاواری ئەکرد..
"من کەسم نەکوشتوە.. سوێن ئەخۆم من ئەوم نەکوشت.. "نامجون:"کێشە نیە، دەی وازی لێ بێنە.. من لەگەڵتا ئەبم بۆ تۆڵەسەندنەوە لە جین.. "
یونگی ئاروھای پاڵ پێوەنا بۆ باوەشی نامجون..
یونگی:" بەردەوام بن لە خیانەت کردن لە جین.. ئەو شایەنی زۆر لەوە خراپ ترە..
سوێن ئەخۆم دەرگای دۆزەخی لێ ئەکەمەوە..
ئەم کۆشکەش ئەسوتێنم.. نەخێر بەڵکو ئەم زیندانە ئەسوتێنم بە ھەموو ئەوانەی ناویەوە.. "نتالا ھەستی بە ترسێکی زۆر کرد..
یونگی دیارە بەتەواوەتی مێشکی لەدەست داوە و لە سنووری مرۆڤایەتی دەرچووە..ئاگری تۆڵە لە ناخیا زیاتر و زیاتر ئەبێت و گەشە ئەکات..
کاتێک چاوی بۆ خوارەوە برد سنیەکەی بینی، ھۆسیوکی بیرھاتەوە..
خێرا ڕای کرد... لە دەرگای ئۆفیسی یا وڕۆشتە ژوورەوە..نتالا:"فەرموو گەورەم.. "
ھۆسیوک:"خەریبوو خەوم لێ کەوێت.. ئەم ھەموو دواکەوتنە لە پایەی چی؟؟"
نتالا:"ببورە.. "
ھۆسیوک:"ئێوەی خزمەتکارەکان زۆر بێڕەوشتن.. باشە ئێمە پارەتان نایەینێ؟؟"
نتالا:"من لێرە کارەکەم.. پارەی خۆشم وەر ئەگرم.. "ھۆسیوک ھەستی بە تووڕەی زۆر کرد...
سینیەکەی لە دەستی نتالا فڕی یاو شکا.. پارچەکانی لە ھەموو شوێنێک بڵاو بۆوە..ھۆسیوک:"پاکی کەرەوە و دوبارە قاوەم بۆ بێنە.. ئەو کاری تۆیە وەک خزمەتکارێک لەم کۆشکە.. تێگەشتیت؟؟"
نتالا خۆی ھێمن کردەوە تا ئەویش نەتەقێتەوە ئەوەنەی نەماوە لێرە بڕوات...
نتالا:"لەژێر فەرمانتم گەورەم.. "
ڕۆشتە چێشتخانە و لە ناخی خۆیا چەندەھا قسە و وتەی ناشرینی بە ھۆسیوک ئەوت..
دووبارە قاوەی ئامادە کرد..کاتێک لە ڕێگا بوو بۆ ئۆفیس....
ژنێکی نایاب و ڕووخسار جوانی بینی دەستی جۆنگکوکی گرتوە و بەرەوە ژوورکەی ئەڕۆن لە نھۆمی سێھەم...ئەوان لە دەرەوە ئەھاتن و ئەو ژنە لە کۆتا خاڵی خۆ ڕازاندنەوە بوو..
نتالا ھەستی بە شتی سەیر ئەکرد...
غیرە و بێ ھیوابوون..نتالا:"من چاوەڕوانی چیم ئەکرد؟؟ نابێت ھەرگیز بیرم چێتەوە من بۆ ئەرکێک لێرەم نەک بۆ درووستکردنی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ یەکێک لە شێتەکانی ئەم کۆشکە.."
ڕۆشت و ڕوخساری غەمبار دیار بوو..
ھۆسیوک ھەستی بەوە کرد بۆیە ھیچ کارێکی نەکرد کە زیاتر بێت..نتالا قاوەکەی دانا..
شوێنەکەی پاک کردەوە و ڕۆشت..ھۆسیوک تەواوی قاوەکەی لە تەوالێتەکە ڕشت و ئاوکەی کردەوە..
"لەوانەبێت شتێکی تێ کردبێت.. لەگەڵ ئەو ڕووخسارە ناشرینەی ئیو.. "نتالا ڕۆشتەوە ژوورەکەی خۆی...
گوێی لە دەنگی پێکەنین بوو لە ژوورکەی جۆنگکوک...
پشتگوێی خست و بەردەوام بوو لە ڕۆشتن..لەسەر پێخەفەکەی پاڵکەوت و ڕۆژ ئەژمێرێت تا بگەڕێتەوە ژیانە ئاساییەکەی..
بیری کردەوە و بیریکردەوە، ھەتا خەو بردیەوە..لە ڕۆژی دواتر لەسەر دەنگی زەنگەکە خەبەری بۆیەوە...
خێرا گەرماوێکی کرد و خۆی چاکرد...
ڕۆشتە خوارەوە بۆ چێشتخانە..سەرۆک:"من زووتر تۆم بەخەبەر ھێنا تا پێت بڵێم ئەمڕۆ لە کاتی خوانی بەیانی ئامادە مەبە.."
نتالا:"بۆ چی؟"
سەرۆک:"دوێنێ شەو بەڕێز یونگی گەڕایەوە..
گەر بتبینێت ئەوا خراپ ئەبێت.. نامەوێت کێشە درووست بێت دووبارە.. "
نتالا:"باشە.. لە ژوورەکەی خۆم ئەمێنمەوە تا بانگم ئەکەن.. "
سەرۆک:"دەست خۆش"نتالا گەڕایەوە ژووری خۆی....
مۆبایلەکەی ھەڵ گرت و پەیوەندی بە وانگ کرد..دوای کەمێک...
*سڵاو نتالا..*
نتالا ھەموو ئەو دیمەنانەی لە بەر چاو بوو..
"سڵاو.. "*خەریکە کاتی دیاری کراوت تەواو ئەبێت..*
نتالا:"ئەزانم.. لەبەر ئەوە پەیوەندیم کردوە.. "
----------------------
زۆر سەیرە کە ھیچتان سەرنجی ئەو شتە گرنگەتان نەیاوە کە زۆربەی ڕووداوەکانی ئێستا لەوەوە دەستی پێ کردوە..
زۆر بەجوانی من ئاماژەم پێ کردبوو...
دەی کێشە نیە..
ئەمەوێت بڵێم وەرزی یەکەم ئەوەنەی نەماوە تەواو بێت...بەخێرچن....
.
YOU ARE READING
𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎
Mystery / Thrillerئاگاداری:- کاریگەری ئەو چیرۆکە لەسەر ژیانی کەسی خوێنەر ھیچ پەیوەندیەکی بەمن و نوسەرەوە نیە، جا ئەو کاریگەریە بە لایەنی باشە بێت یان خراپە، بەڵکو پەیوەندی بە مێشکی خوێنەرەوە ھەیە کە چۆن چیرۆکەکە ھەڵ ئەگرێ و شی ئەکاتەوە.. تۆ ئەی خوێنەر بیرت بێ ئەوە نو...