(2)Part:- 13

1K 272 202
                                    

بەخێرھاتن..
----------------

جۆنگکوک:"من ھەمووشتێکم بینی.. ئەو شەرمنە نەفرەتیەی خۆشەوێت.. "

نتالا ترسا، ھەستی بەشتێکی نامۆ کرد ئەم بەیانیە کاتێک لەگەڵ جیمین بوو..
ئەو کەسەی بەدوایەوە بوو لەوانەبێت جۆنگکوک بوبێت!!..

کەشەکە شڵەژاوە..
تایھیۆنگ خەریکە توڕە ئەبێت..
"مەبەستت کێیە؟"

نتالا ماوەی ئەو ئاوه ماوەی ناو پەرداخەکەی کرد بە ڕووخساری جۆنگکوکا..
"تکایە بەخەبەر وەرەوە.. "

جۆنگکوک ڕۆشتە دواوە و بێ ھۆش لەسەر زەویەکە کەوت..

نتالا:"خزمەتکارەکان بانگئەکەم تاھەڵیگرن.. "

تایھیۆنگ:"بۆستە، ئەوشتە چیە کە ئەتەوێت جۆنگکوک بۆستێنیت لە وتنی؟؟"
نتالا:"ھیچ شتێک.. "

تایھیۆنگ بە کورسیەکەی بۆلای نتالا چوو و مەچەکی گرت..
"ھەڵمەخەڵەتێنە.. ئەگەر بۆمدەرکەوێت چیت بە دەستەوەیە ئەوا لەناوت ئەبەم.. "

نتالا دەستی ڕاکێشا و دڵی لە ترسا ئەلەرزی..
"خزمەتکارەکان ئەھێنم.. "

ئەوان ھاتن و جۆنگکوکیان ھەڵگرت بۆ ژوورەکەی خۆی..
نتالاش پاڵی بە کورسیەکەی تایھیۆنگ ناو بردی بۆ ژوورەکەی خۆی..
یارمەتی یا لەسەر پێخەفەکەی پاڵکەوێت..
سەرین و بالیفەکەی ھەڵگرت بۆ سەر قەنەفەکە ڕۆشت..

تایھیۆنگ:"بەیانی چاوپێکەوتنی نەخۆشخانەم ھەیە.. "
نتالا:"باشە.. لەگەڵت یەم.. "
تایھیۆنگ:"نەخێر، بۆیە پێم وتیت تا کاتەکەی تێنەپەڕێت.. کاژێر 9 ھەڵمسێنە، ھەروەھا نامەوێت نانی بەیانی بخۆم لەگەڵ براکانم.. "
نتالا:"باشە، منیش نامەوێت نانی بەیانی بخۆم.. "
بە دەنگێکی سارد لەگەڵ یەکتری قسەیان ئەکرد..

تایھیۆنگ گڵۆپەکانی کوژاندەوە و ھەر بە خەبەریش بوو..
نتالاش نەیەتوانی بخەوێت چونکە تەنھا 2 کاژێرە لەخەو ھەڵساوە..

دواى ماوەیەک..
ڕوناکیەکە زۆر کەمە..

تایھیۆنگ:"نتالا.. بەخەبەریت؟"
نتالا:"بەڵێ.. شتێکت ئەوێت؟"
تایھیۆنگ:"زۆر ھەست بە گەرما ئەکەم ئەمەوێت گەرماوێک بکەم.. "

نتالا قسەکانی دایھوای بیر ھاتەوە کە ئەو تەنھا خزمەتکارێکی تایھیۆنگە..
"بەڵێ.."
ھەڵسایەوە، لێی نزیک بۆوە و ھەڵی گرت..
بردیە گەرماو..

کاتێک نتالا ئاوەکەی ئەکردەوە، تایھیۆنگ لەدواوە سەیری ئەکرد..
نتالا ئاوڕی یایەوە و قۆپچەکانی کراسەکەی تایھیۆنگی کردەوە..
خەریک بوو سنگی دەرکەوێت، تایھیۆنگ بە توندی دەستی نتالای گرت..

نتالا سەیربوو بەلایەوە و سەیری چاوی کرد..
چاوەڕێی کرد وەک ھەمووجار پێی بڵێت دورکەوە..
تایھیۆنگ:"ئەمەوێت لەگەڵ من خۆتبشۆیت.. "
نتالا:"بێگومان یارمەتیت ئەیەم تا خۆت بشۆیت، ناڕۆم.. "

کەمێک بێدەنگ بوون و کەشەکە زۆر سەیر بوو..
نتالا تێگەشت تایھیۆنگ چی ئەوێت، بەڵام ئەیویست دڵنیابێت تا ھەڵە نەبێت و وای دەرخست لە مەبەستی تێنەگەشتووە..
خێرا جلەکانی سەرەوەی داکەند..

کاتێک نزیک بۆوە لە پانتۆڵەکەی دەستی ئەلەرزی..
ھەستی بە شتێکی سەیر کرد..
تایھیۆنگ هەر سەرەنجی لەسەری بوو..
زۆر چاوەڕوان بوو پێی بڵێت لاچێت، بەڵام تایھیۆنگ وای نەکرد..
تەواوی جلەکانی دانا و نتالا بە شەرمەوە لە بانیۆکە داینا..

کاتێک ویستی شامپۆی قژ بھێنێت دووبارە دەستی گرتەوە..
لەسەر لێواری بانیۆکە دانیشت و دڵی زۆر بە خراپی لێی ئەیا.. ھەستئەکات باروودۆخەکە بۆ لایەکی نادیار ئەڕوات..

تایھیۆنگ بە دەنگێک کزی پڕ ھەست وتی..
"سەیرم کە.. "
نتالا شڵەژاوە، ئاوڕی بۆی یایەوە..
"ئەوەتا سەیرت ئەکەم.. "

تایھیۆنگ بە بەھێزی ڕایکێشا ھەتا کەوتە بانیۆکەوە..
چاوانیان بۆ چەند چرکەیەک بەریەک کەوت بەڵام نتالا ھەستی کرد سەدەیەکە..
سەری لوتیان بەریەک ئەکەوت..
تایھیۆنگ:"لەم نزیکیەوە، ئەمەوێت سەیرم کەیت"


نتالا شۆکە، تایھیۆنگ چۆن ئەتوانێت بە چەند کاژێرێک ببێتە کەسێکی کە..
ھەستەکانی و مێشکی و جەستەی لە ئاژاوەیەکی زۆرایە..
تایھیۆنگ بەجۆرێک زەردەخەنەی ئەکرد، نتالا ھەرگیز نەیبینیوە..
لەوکاتەیا ئەو بەتەواوەتی پیاوێکی ڕاستی بوو..

لەژێر ئاوەکەوە کەمەری نتالای گرت، بە دەستەکەی تریشی تاڵە قژەکانی لەسەر ڕوخسارە شەرمەکەی لائەبرد..

تایھیۆنگ:"من ئێستا ھاوسەری تۆم.. شەرم مەکە.. "

مێشکی نتالا وەک زریان وابوو..

لەپڕێک..

وێنەی جیمینی ھاتە بەرچاو کە پێئەکەنی بۆی..
ھەستی بە دڵتەنگیەکی زۆر کرد و فرمێسکێک لە چاوانی ھاتە خوارەوە..


تایھیۆنگ ئەوەی بینی..
"کێشە نیە.. زۆرت لێ ناکەم بۆ ھیچ شتێک.. "

نتالا ھەڵسایەوە.. ھەستی بە تاوان ئەکەرد..
جگە لەوەش ئەوەی ئەیکات ھەڵە نیە تایھیۆنگ ھاوسەریەتی، بەڵام ئێستا لە خاڵی ناوەڕاستی ھەستایە..






ئاوڕی بۆ تایھیۆنگ یایەوە..
"شامپۆکە ئەھێنم.. "









--------------
بەخێرچن..

𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Where stories live. Discover now