Part:- 22

1K 284 118
                                    


بەخێرھاتن...
-----------------

نتالا:" ئەمە چیە؟"

لە ھەریەک لە شاشەکانەوە ژووری براکانی ئەبینی..
سەرنجی ڕاست و چەپی خۆی یا..
چەند ڕەفەیەکی بینی پڕ بوو لە تۆماری ڤیدۆی براکان..
لە یەکەم ڕەفە تۆماری ڤیدۆی جیمین بوو لە  یەکەم ڕۆژی لە دایکبوونیەوە ھەتا سەرەتای ئەم مانگه..

نتالا ھەناسەی قوورس بوو.. ھەستی بە مەترسی باروودۆخەکەی کرد، بەڵام تا کۆتای بەردەوام ئەبێت..

یەکێک لە ڤیدۆکانی ھەڵگرت..
ھی تەمەنی 6 ساڵی جیمین بوو..
ڤیدۆکە بە جۆرێک ڕوون بوو کە..

دایکی بینی، خاتوونێکی جوان و ڕووخسار چاک بوو..
تێبینی ئەوەی کرد جیمین چەندە ھۆگری دایکیەتی..
ویستی ڤیدۆکە بپەڕێنێت..

سەنجی خستە سەر شاشەکان بۆ ژوورەکەی..
جیمین سەرین و بالیفێکی ھەڵ گرت و لەناو دۆڵابەکەی دانا، دواتر خۆشی چووە ناوی و دارگاکەی داخست..

نتالا دووبارە سەرنجی خستەوە سەر ڤیدۆکە..
بەردەوام بوو لە پەڕاندنی ھەتا ئەو خولەکەی دایکی بینی جیمین ئەخاتە ناو دۆڵابەکەوە و دەرگاکەی داخست..
ھەر ئەوەنەبوو کەسێک دەستی کرد بە لێیانی بێ ئەوەی دایکی جیمین بجوڵێت، تەنانەت بەرھەڵستیشی نەئەکرد..

سەرنجی ڕووخساری کەسەکەی یا و لەو پیاوە ئەچوو کە لە ژێر ئامێرە پزیشکیەکان بینی..

ھەستی بە بەزەییەکی زۆر کرد بۆ جیمین..
ئێستا زانی بۆ چی جیمین زیاتر وەک شێتێکە..

دواتر چووە لای ڕەفەکەی جین..
یەکێک لە ڤیدۆکان کە نیشانەیەکی سووری پێوەبوو سەرنجی ڕاکێشا...
بەروارەکەی 22/1/2015 زاینی بوو...
واتە نزیکەی دوو ساڵ لەمەو بەر...
(ئەم چیرۆکە لە ساڵی 2017 نووسراوە بۆیە ئەڵێت دوو ساڵ لەمەوبەر.. )

دایگرساند...
ھەموو ئەو شتانەی بینی کە لەو ڕۆژە نەفرەت لێکراوەیا ڕوویان یاوە...

جەستەی نتالا دەستی کرد بە لەرزین و قاچەکانی توانای ھەڵگرتنی نەما..
نھێنیەکەی جینی بینی کە لە ھەمووانی شاردۆتەوە تا خێزانەکەی بپارێزێت..

ھەستی بە دڵتەنگیەکی زۆر کرد کاتێک جۆنگکوک و تایھیۆنگی بینی چۆن پێکەوە یاری ئەکەن و زەردەخەنە لەسەر ڕووخساریانە..
دواتر جیمینیش بەژداری یاریکەی کرد..

لەو ڤیدۆیەیا ھەمووان دڵخۆش بوون..
لە کاتێکا ریا نزیک ئەبێتەوە لێیان و سەبەتەیەکی پڕ میوەی پێیە، جۆنگکوک ئاوی پیائەکات و تایھیۆنگیش ریا ئەپارێزێت لە ئاوەکە.. جیمینیش تاجە گووڵینەیەک بۆ ریا دروست ئەکات..

یونگی و ھاوسەرەکەی لەگەڵ جین و ھاوسەرەکەی دانشتوون، نامجۆن و ھۆسیوکیش...

ھەمووان کۆبوونەتەوە لەگەڵ خێزانەکەی ریا و باوکی جین لەگەڵ براکان..

𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Where stories live. Discover now