بەخێرھاتن....
-------------------ھۆسیوک:"لێرە چی ڕووئەیات؟؟"
سەیری چاوی نتالای کرد..نتالا:"بەڕێز جۆنگکوک کەمێک ماندوە.."
ھۆسیوک:"نەفرەت... بەرگە بگرە زۆرمان پێ ناچێت.. یارمەتیم بە با دایبەزێنین.."
نتالا ھەستی بە بێدەنگی نەکرد لە دەنگیا بەڵکو بەجۆرێک قسەی کرد وەک ئەوەی فەرمان بە براکەی بکات..
ھەستی بە دڵتەنگی کرد بۆ جۆنگکوک چونکە ئەویش ھەمان ھەستی ھەبوو کاتێک لە ڕۆژنامە کاری ئەکرد...نتالا:"کێشەنیە، بە منەوە خۆت بگرە تا دائەبەزیت.."
جۆنگکوک دەستی گرت و لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزین...ھەمووان ڕوخساریان بەستوو بوو کاتێک تابوتی خاتوون لە بەردەمیانا بوو...
گۆڕستانکە پڕ ببوو لە گەورە پیاوان و دەسەڵاتداران لەگەڵ خێزانی خاتوون..
ھەموو خزمەتکارەکان لەگەڵ کەمێ لە وێنە گرانی تایبەت بە خێزانەکە..نتالا لە ڕیزی سێھەم بوو دوور لە جۆنگکوک..
بەردەوەم سەرنجی ئەیا چونکە ئەو ھەرگیز بەو حاڵە نەیبینیوە...
چاوی داگرت بۆ دەستی..
لێی نزیک بۆوەە و لە دوایەوە وەستا لە ڕیزی دووھەم...بەشێوەیەکی خێرا سەیری دووروبەری کرد.. ھەمووان سەرقاڵی ناشتنی تەرمەکەی خاتوونن...
دەستی یا لە دەستی جۆنگکوک....
جۆنگکوک توند دەستی نتالای گرت..
نتالا لە دوایەوە وەستابوو بۆیە بەباشی گوێی لە ترپە بەرز و ناڕێکەکانی دڵی بوو..
ھەستی کرد جۆنگکوک لە ناخەوە ھاوار ئەکات.. ھەر وەک ئەوەی بڵێت ' تکایە بەجێم مەھێڵە لەم کاتەیا..'
لە شوێنی خۆی مایەوە...دوای چەند خولەکێک جین براکانی بانگ کرد..
لەتەنیشت یەکەوە وەستان تا جێگەی براکەیان یونگی پڕکەنەوە، ھەروەھا بۆئەوەی سەرەخۆشی ئامادەبوانی پرسەکە وەرگرن لەگەڵ بڕێک پارە لەلایەن ئامادەبوانەوە..تەواوی کاتەکە نتالا لەگەڵ خزمەتکارەکان بوو..
جار جارەش سەرنجێکی جۆنگکوکی ئەیا لەگەڵ براکانی و کارەکەشی ئەکرد...
دوبارە سەرنجی براکانی یایەوە...
تایھیۆنگی بینی لەوان دورکەوتۆتەوە لەگەڵ خزمەتکارەکەیا لەبەردەن گۆڕێکا وەستاوە..بەدوای جۆنگکوک گەڕا بەڵام نەیدۆزیەوە...
کارەکەی جێھێشتوو چوو تا بەدوای بگەڕێت بەڵام ھەر نەیدۆزیەوە..بەرەو توالێتی تایبەت بە پیاوان ڕۆشت..
جۆنگکوکی بینی کە گۆڕستانەکە بەجێ ئەھێڵێت و بەپێ ئەڕوات..
ڕای کرد بەدوایا...
گەشتە لای "گەورەم.. مەراسیمی سەرە خۆشیەکە ھێشتان تەواو نەبووە.."
جۆنگکوک بە بێدەنگی بەردەوان بوو لە ڕۆشتن نتالاش بەدوایا..
نتالا:"گەورەم ئێمە دوورکەوتینەوە.. تکایە با بگەڕێینەوە.."
جۆنگکوک:"وازم لێ بێنە.."دوای نزیکەی تێپەڕبوونی کاژێر و نیوێک..
ئاگایان لە کات نەمابوو تا خۆیان لە ناوەڕاستی شار دۆزیەوە..
ناوچەکە تەواو پڕ بوو لە خەڵک...نتالا:"گەورەم تکایە بۆستە.. ئێمە گەشتینە ناوەڕاستی شار.."
جۆنگکوک:"گرنگی پێ نایەم.."
نتالا دەنگی بەرز کردەوە "ئێمە لە جێگەیەکی تەواو جیاوازین لە کۆشک.. کەس نادۆزیتەوە گرنگی بە فەرمانەکانت بات و لەوانەیە دزیشت لێ بکرێت، بابگەڕێینەوە.."
جۆنگکوک وەک مناڵێکی لاسار قسەی کرد..
"نەخێر ناگەڕێمەوە.."نتالا:"باشە کەواتە بەجێت ئەھێڵم، بەڵام شتێکت پێ ئەڵێم، من ئەم شوێنە ئەزانم..
ئێرە پڕیەتی لە دزوو جەردە بۆیە ئاگاداربە.."جۆنگکوک ھەستی بە کەمێک ترس کرد..
ئەم شوێنە بۆ ئەو نامۆیە...نتالا بە دەستی ئاماژەی بۆ شوێنێک کرد..
"من برسیمە.. ئەچمە ئەو چێشتخانەیەی کۆتای گەڕەکەکە و دواتریش ئەگەڕێمەوە کۆشک.. بەھیوای کاتێکی خۆش، زوو بگەڕێوە کۆشک.."
جۆنگکوک وای زانی ئەو لەگەڵی ئەمێنێتەوە و بەجێی ناھێڵێت بەڵام بەڕاستی فەرامۆشی کرد و چوو تا نانی ئێوارەی بخوات..لە چێشتخانەکە نتالا داوای شۆربا، ڕامیۆن و گۆشتی کرد و دانیشت...
ھەستی بە دڵخۆشی کرد کە توانی بێتە دەرەوە لەو زیندانە...
کاتێکی زۆر تێپەریوە شاری نەدیوە و بۆنی خواردنی شەقامەکانی نەکردوە..
ھەرچەنە چێشتخانەکە کەم بایەخ بوو، بەڵام بەلایەوە گرنک نەبوو ئەو بیری بچووکترین شتی ئەکرد..
لە مۆبایلەکەی میوزیکێکی داگیرساند و بە چاو داخستنەوە گوێی لێگرت..کاتێک چاوی کردەوە جۆنگکوکی بینی لەودی و پەنجەرەی چێشتخانە وەستاوە..
نتالا ئاماژەی بۆ کرد تا بێتە ژوورەوە..
ھاتە ژوورەوە بەڵام ھەستی بە قێزەونی ئەکرد..جۆنگکوک:"برسیمە.. ستێکی گۆشت و سپاگیتیم ئەوێت.."
نتالا:"پارەی ئەوەت پێیە؟!"
جۆنگکوک:"تۆ ئەبێت پارەکەی بەیت.. من گەورەم لێرە.."
نتالا:"تەنیا 50 وونم پێیە، ئەو خواردنەی داوام کردوە بە 20 وونە.. بۆیە ببورە.."
جۆنگکوک:"توڕەم مەکە من خواردنی ئەم شوێنە قێزەونە ناخۆم.."
نتالا:"ئەوەیان کەیفی خۆتە، ئێمە لە کۆشک نین بۆیە بێدەنگ بە.."
لەو کاتەیا داواکاریەکەی گەشت..
نتەلا خۆی ئامادە کرد تا دەست بکات بە خواردن..بەڵام جۆنگکوک مێزە بچووکەکەی ھەڵگێڕایەوە و ھەموو خواردنەکە بە زەویەکەیا بڵاو بۆوە...
-------------------
بەخێرچن...
VOUS LISEZ
𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎
Mystère / Thrillerئاگاداری:- کاریگەری ئەو چیرۆکە لەسەر ژیانی کەسی خوێنەر ھیچ پەیوەندیەکی بەمن و نوسەرەوە نیە، جا ئەو کاریگەریە بە لایەنی باشە بێت یان خراپە، بەڵکو پەیوەندی بە مێشکی خوێنەرەوە ھەیە کە چۆن چیرۆکەکە ھەڵ ئەگرێ و شی ئەکاتەوە.. تۆ ئەی خوێنەر بیرت بێ ئەوە نو...