Part:- 14

1.1K 302 37
                                    


بەخێرھاتن...
------------------

جۆنگکوک بە دەنگێکی بەرز:"من وتم ئەم خواردنە قێزەونانە ناخۆم.."
نتالا شۆک بوو "بۆچی وات کرد!!؟"
جۆنگکوک قژی گرت "ئەتەوێت سزات بەم لەسەر گوێنەگرت لێم؟"

خاوەنی چێشتخانەکە کە پیاوێکی بە تەمەن بوو ئەوانی بینی، ھاواری کرد:"ئەوە چی ئەکەن؟؟"
جۆنگکوک:"ھێێی تۆ نازانی من کێم؟ من-.."
نتالا پێی بڕی "داوای لێبووردن ئەکەم لەسەر ئەوەی کردی..."
پیاوەکە:"نەفرەتی.. بڕۆنە دەرەوە لە چێشتخانەکەم..."
گارسۆنەکان ھەموویان ھاتن و دەریان کردن..
ئەوانیان فڕێ یایە سەر زەویەکەو چاکەتەکەی نتالاشیان فڕێ یا..
پیاوەکە:"جارێکی تر ھەرگیز لەگەڵ خۆشەویستە گەمژکەت نەیەیتوە بۆ ئێرە.."
ڕۆشتە ژوورەوە...

جۆنگکوک:"من خۆشەویستی تۆم تچ..."
بە گاڵتەییەوە وای وت...
نتالا بە تووڕەیەکی زۆرەوە سەیری کرد..
جۆنگکوک ھەستی بە توڕەیەیکی کرد بەڵام نکۆڵی کرد لەوەی ھەڵەی کردبێت...
نتالا:"من زۆر بریسم بوو ھەی..."
وتەکەی تەواو نەکرد...
جۆنگکوک:"پێم وتیت حەزم بە ستێکی گۆشت و خواردنی ئیتاڵیە.."
نتالا:"پارەی ئەوەم پێ نیە، نرخی ئەو خواردنانەت پێیە؟"

جۆنگکوک چاوی لابرد..
ئەو یەک فلسیشی پێ نیە..
نتالا ھەناسەی یایەوە تا ئارام بێتەوە..
بەردەوام بوو لە ڕۆشتن..
جۆنگکوک سەرنجی یا کە نتالا ھەر ئاوڕیشی نەیایەوە تا بزانیت باشە...
ھەڵسایەو  لەسەر زەویەکە و دوای نتالا کەوت..
نتالا ئەڕوا و ئەویش لە پەنایا...
جۆنگکوک:"باشە، باشە ..وات لێ ئەکەم خۆشترین خوان بخۆیت لە ژیانت.."
قۆڵی نتالای گرت و بۆ ڕێستۆرانتێکی برد..

جۆنگکوک زۆر بە گەورەی قسەی کرد..
"مێزێکم ئەوێت دیمەنی دەریای لێوە دیار بێت.."
گارسۆن:"ببورە گەوورەم ناتوانم یارمەتیت بەم لەم بارەیەوە.."
جۆنگکوک:"بۆچی نا؟؟"
گارسۆن:"ئەبێت پێش وەختە مێزت گرتبێت.."
جۆنگکوک:"کەواتە ھەر مێزێک بێت کێشە نیە.."

لەسەر دانەک دانیشتن...
نتالا سەیری لیستی خواردنەکانی کرد..
شۆک بوو لە نرخی پارەکان..
ستێکی گۆشت بە 170 وونە.. تەنھا پاستاکە بە 230 وونە..
ویستی شتێک بدۆزێتەوە کە نرخەکەی زۆر کەمبێت.. ئەویش جۆرە شەربەتێک بوو بە 30 وون..
سەرنجی جۆنگکوکی یا.. ئەو سەرقاڵی گەڕانە بەدوای خوانێکا بۆ خۆی..

نتالا:"گەوورەم.. ئەوانە زۆر گرانن..."
جۆنگکوک:"بەلامەوە گرنگ نیە.. ئەمەوێت خوانێک بە تامێکی ناوازە بخۆم.."
نتالا:"ببوورە بەڵام من ئێرە بەجێ ئەھێڵم.. نامەوێت توشی شەرمەزاریەکی تریش بم لەگەڵ تۆ...."
لە جێگاکەی ھەڵساو ڕێستۆرانتەکەی بەجێ ھێشت..
جۆنگکوک بە دوایا چوو..
"بۆچی ڕۆشتی؟؟"
نتالا :"گەر پارە نەیەین ئەمرم لە شەرمان..
تەنانەت گەر پارەکەش بە شتنی قاپەکان قەرەبوو بکەمەوە ئەوا 90 ڕۆژم لە کار کردنی بەردەوام ئەویست..

کاتەکە تەواو شەوە..
نتالا ھاواری کرد "گەر نان ئەخۆیت بەو پارەیەکی کە من پێمە ئەوا دوام کەوە.. گەر نا با جیابینەوە..." (جیابوونەوەی ڕێگا ئەڵێت)
جۆنگکوک بەقسەی کرد و دوای کەوت..

𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Where stories live. Discover now