Hey:)!!
Don't miss vote after reading Please!
'Good reading'
❥︎❥︎❥︎❥︎❥︎
Now POV
وەکو ھەموو ڕۆژێک بە بێزاری دانیشتبووم و سەیری ئەو یادنامانەم ئەکرد کە پێش ئێستا ھەموو ڕۆژێک ئەمنووسیەوە وە ئێستاش وائەکەم
بیرم لە ڕابردوو ئەکردەوە ئەو کاتانەی دڵخۆش بووم لەگەڵ خێزان و ھاوڕێکانم بەڵام ھھ ئێستا ئەتوانم چی بکەم دوای ئەو ساڵانە کە ناگەڕێنەوە ..
تەنیا ئەمەوێت کەمێکیش بێت بتوانم وەکو ڕابردوو بم بەڵام نەخێر ...!
ئەوە شتێکی مەحاڵە گەڕانەوەی ئەو کاتانە .. بیری ھەموو شتێکیان ئەکەم تەنانەت ئەو کاتانەی کە ئەگەر بەھۆی ھەر کامێکیان دڵ تەنگ بووبم بەڵام ھێشتا لام بوون ..
Befor 11 Years Ago..
لە یەکێک لە کۆتا ڕۆژەکانی ھاوین لە نزیک ئێوارە
بوو لە گەڕەکێکی ئاسایی لە سیئۆل زۆربەی منداڵەکان لە دەرەوە بوون و دڵخۆش بوون ھەندێک یاریان ئەکرد و ھەندێک دانیشت بوون و شتیان ئەخوارد یان باسی ڕۆژەکەیان بۆ ھاوڕێکانیان ئەکرد ..
"ھێی بۆچی بەشە خواردنەکەی منت خوارد"
یەکێک لە منداڵەکان بە بۆڵەوە بە ھاوڕێکەی وت کە خواردنەکەی لێ برد و خواردی"یاا بڕۆ پارە لە دایکم وەربگرە و خواردنەکەتی پێ بکڕەوە"
بەھەمان شێوەی ئەو وتی کە ھێشتا خەریکی خواردنی بوو .."ئۆف .. باشە بێزارکەر" منداڵەکە ھەستاو ڕۆشت بۆ ماڵی ھاوڕێکەی ..
لە دەرگای داو دایکی ھاوڕێکەی ھاتە دەرەوە
"گیانەکەم پێویستت بە شتێکە؟""ئەو خواردنەکەی منی خوارد وتی بە دایکم بڵێ پارەکەت بداتەوە خواردنی پێ بکڕەوە"
بە کیوتی وتی"ھھـ باشە .. ئەوە پارەکەیە وە پێی بڵێ جارێکی کە دووبارەی نەکاتەوە"
کاتێک پارەکەی دایە و زەردەخەنەیەکی بۆ کرد .."ئھم"
دواتر منداڵەکە ڕۆشت لە پێش دەرگاکەو بە ڕێ کەوت بۆ ئەو فرۆشتگایەی نزیک بوو لێیانەوە لە ڕێگا زمانی لە ھاوڕێکەی دەر ئەھێنا بە مانای ئەوەی خواردنی زیاتر ئەکڕێ ..
![](https://img.wattpad.com/cover/291897595-288-k842148.jpg)
YOU ARE READING
𝖠 𝖲𝗍𝗋𝖺𝗇𝗀𝖾 𝖫𝗂𝖿𝖾 [K.TH]
Fantasy'ئـایـا ئەمە چارەنوسـە؟ یـــان .. پێویستە پێی بڵێین چـارەنـوس!؟' All Writing By Me {Jeon_Karina1605} 𝚂𝚝𝚊𝚛𝚝𝚎𝚍:2/2/2022 𝙴𝚗𝚍:****