~Chapter16~

162 37 40
                                    




Hey:)!!





Don't miss vote after reading Please!




'Good reading'





❥︎❥︎❥︎❥︎❥︎





بە کلیلەکانم دەرگاکەم کردەوە و گڵۆپەکانم پێکرد جانتاو چاکەتەکەم لەسەر مێزی نان خواردنەکە دانا و بەڕێ کەوتم بۆ ھۆڵەکە

کەمێک شۆک بووم .. لە ڕاستیدا کەمێک نا بەڵکو زۆر چونکە تای'م بینی لەسەر قەنەفەکان بوو ھەروەھا خەوی لێکەوت بوو ..

"تـ تای!؟"
بە پچڕی وتم و چاوەکانم کرانەوە کاتێک ئەوم لێرە بینی .. بیرم نەچێت چونکە ئەو کلیلی ئێرەی لایە

"تایھیۆنگ؟!"
دووبارە بانگم کردەوە کەمێک جوڵا

"ھم"
چاوێکی کردەوەو وتی

"چی ئەکەی لێرە؟"
ڕاستەوخۆ وتم

"شەوی تۆش باش"
ئاھ گەمژە بێگومان بیرم چوو

"ئـ ببوورە تەنیا لام سەیر بوو کاتێک تۆم بینی لێرە"
سەرم خوراند کاتێک وتم

"ئم .. کەمێک بێزار بووم بۆیە ھاتمە ئێرە و چاوەڕێم کردی"
وتی و دانیشت لەسەر قەنەفەکە

"باشە"
وتم و بەرەو ژوورەکەم بەڕێ کەوتم

"ئەتەوێ بڕۆم؟"
لەناکاو وتی و وەستام لە ڕۆیشتن

"بۆ؟"
وتم و بە خێرایی گەڕامەوە لای

"ھەستم کرد نەتەوێت لێرە بمێنمەوە"
وتی ھەستایە سەرپێ

"ھێی تای .. قسەی بێمانا مەکە"
وتم

"کەواتە وەرە باوەشم"
تای وتی و دەستەکانی بڵاو کردەوە
ئاھ لەم کوڕە

"گەمژە"
وتم و ڕۆیشتمە باوەشی سەرم لەسەر سینگی داناو دەستیشم لە دەوری کەمەری ..

بە دەستێکی پشتمی بە خۆیەوە گرتبوو بە دەستەکەی تریش دەستی بە قژم ئەھێناو ماچی لەسەر جێ ئەھێشت ..

"تاقانەکەم"
تای وتی

"ھم؟"
وتم و بەردەوام بووم لە ھەڵمژینی بۆنی

"بیرم کردبووی"
وتی و کەمێک لە باوەشی دووری خستمەوە بەڵام ھێشتا نزیک بوو
بەخێرایی نزیک بوویەوەو ماچێکی لەسەر لێوم جێھێشت و گەڕایەوە

وەستابووم و ھیچم نەدەکرد چونکە ھەمیشە لە کاتی لە ناکاو شتێک ئەکات

"یاا تای!!"
لە بێزاری ھاوارم کرد بەڵام ئەو تەنیا پێکەنی

𝖠 𝖲𝗍𝗋𝖺𝗇𝗀𝖾 𝖫𝗂𝖿𝖾 [K.TH]Where stories live. Discover now