~Chapter6~

250 43 45
                                    

Hey:)!!




Don't miss vote after reading Please!



'Good reading'




❥︎❥︎❥︎❥︎❥︎




دووەم وانە تەواو بوو ڕۆشتمە کافتریای زانکۆکە و خواردنێکی سادەم داوا کرد و دوور لە کەسەکانی دیکە دانیشتم و خۆم بە خواردنەوە سەرقاڵ کرد ..


"سڵاو!"

لە ناکاو گوێم لە دەنگی کچێک بوو و بە ھێواشی سەرم بەرز کردەوە کچێکی جوان بوو وە ڕووخساری لە ھی دایکم ئەچوو بوو بۆ ماوەیەک شێوەی ئەو ھاتە پێش چاوم سەرم ڕاوەشاند لەوانەیە تەنھا لێک چونێک بێت
ھەرگیز ئەو شتەم نەوتووە بەڵام دوای جیمین واتە نزیکەی دوو ساڵ پێش لە دایک بوونی من خێزانەکەم منداڵێکی دیکەیان ھەبووە بەڵام کاتێک لە دایک بووە مردووە واتە پزیشکەکان وتوویانە کە مردووە ئەگەر ھەڵە نەبم کچ بووە چونکە ئەو پێش من لە دایک بووە بۆیە نازانم ... لە ھەمان پۆلی منیشە


"سڵاو"
من وتم

"ئەتوانم دابنیشم"
ئەو بە ھێمنی وتی

"ئھم .. وەرە"
وتم و وازم لە خواردنەکە ھێنا

"سووپاس .. تۆ نوێی لێرە؟"
ئەو پرسی

"بەڵێ .. قۆناغی یەکەم"
وتم و زەردەخەنەیەکی کەمم بۆ کرد

"ئھم .. من ئێڤا .. لی ئێڤا لێرە لەدایک نەبووم بۆیە ناوەکەم کۆری نیە"
ئەو وتی

"منیش پارک کارین"

"ئۆھ تۆ لە ھەمان پۆلی منی!؟ پێم وایە گوێم لە ناوی تۆ بووە لە پۆلەکە"
ئەو کچە بە زەردەخەنەیەکەوە وتی بەڕاستی شیرینە

"بەڵێ من پێشتر تۆم بینیوە"
وتم و زەردەخەنەیەکم بۆ کردەوە

"بەڵام بۆچی بەو شێوەیە دوور ئەکەویەوە واتە لێرەش بە تەنھا دانیشتووی"
ئەو وتی

"ئــ ..."
بۆ ساتێک چاوم کەوتە پشتی ئێڤا لە قسەکردن وەستام کاتێک کەسێکم بینی لای کەسی کافتریاکە وەستابوو کە ڕووخسارێکی تەواو ناسراوی ھەبوو ئەتوانم بەباشی بیناسمەوە ...
ھەمان ڕوخساری ھەیە ..
ھەستم بە دڵ پڕیم کرد ئەوە کیم تایھیۆنگە بەڵێ ھەمان تایھیۆنگ کە لە تەمەنی منداڵیم پێی وتم سۆزانی .. ئەو ڕۆشتە یەکێک لە ژوورەکان بێ ئەوەی سەرنجی بخاتە سەر من ...
ئاگادار نەبووم کە ئێڤا بانگی منی ئەکرد دوای کەمێک ھۆش خۆم ھاتمەوە و سەرم ڕاوەشاند ..

𝖠 𝖲𝗍𝗋𝖺𝗇𝗀𝖾 𝖫𝗂𝖿𝖾 [K.TH]Where stories live. Discover now