~Chapter11~

205 41 178
                                    

Hey:)!!




Don't miss vote after reading Please!





'Good reading'






❥︎❥︎❥︎❥︎❥︎





زۆر بە خێرایی لێی ئەخوڕی  و بە تووندی سوکانی ئۆتۆمبێلەکەی گرتبوو بەڕاستی ئێستا لێی ئەترسم ..

"تـ تایھیۆنگ"
ھێزی خۆم کۆکردەوە و وتم
بەڵام وەڵامی نەدایەوە و بەردەوام بوو

"تکایە خاوی بکەوە تایھیۆنگ"
ھەوڵم ئەدا کەمێک خاوی بکاتەوە

"بێدەنگ تکایە کارین"
بە تووڕەیی وتی بێ ئەوەی سەیریشم بکات

نامەوێ زیاتر تووڕەی بکەم بۆیە بێدەنگ بووم تەنیا سەرنجم لەسەر ڕێگاکە بوو

کەمێکی تر ڕۆیشت و وەستا لەو پارکەی یەکەم شەو ھاتین

بە تووڕەیی دابەزی و منیش لەگەڵی ڕۆیشتم و لەسەر کورسیەکە دانیشت بە ترسەوە لای دانیشتم
ئەتوانم بڵێم پێشتر بەو شێوەیە نەمبینیوە

"تای"
وتم و کەمێک لێی نزیک بوومەوە

"چیت ئەکرد لەگەڵی؟"
بە ساردی سەیری کردم

"تایھیۆنگ بھێڵە پێت بڵێم"
بە تکاوە سەیرم کرد

"پێم بڵێی چۆن ویستی ماچت بکات؟"
بە ھەمان شێوە وتی

ئاھ چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەم

"تایھیۆنگ بەو شێوەیە نیە تکایە"
وتم و بەردەوام بوو لە سەیر کردنەکەی چاوەڕێی قسە بوو

"باشە .. بەیانی مام داوای ئەوەی کرد ھاوسەرگیری لەگەڵ کوڕەکەی بکەم .. دواتر دەمەقاڵێمان کرد و لە ماڵ ھاتمە دەرەوە تان'یش لە دوام ھات .. دواتریش بینیت چی ڕوویدا"
بە ھێمنی وتم و بەردەوام بوو لە سەیر کردنم

"ھھ .. ھاوسەرگیری؟ لەگەڵ ئەو؟ شێتانەیە"
بە پێکەنینێکی پڕ تووڕەیی و ساردەوە وتی

"سوێند ئەخۆم ھیچ مەبەستێکی لەو شێوەیەم نیە"
وتم بەوھیوایەیی ئاسایی ببێتەوە

"باشە .. چی تری پێ وتی؟"
مەبەستی تان بوو

"و .. وتی خۆشم ویستوی"
بە ترسەوە وتم و چاوەکانی داخست و ھەستایەوە دەستی کردە قژی ئێستا تێبینیم کرد کە دەستی خوێنی پێوەیە

𝖠 𝖲𝗍𝗋𝖺𝗇𝗀𝖾 𝖫𝗂𝖿𝖾 [K.TH]Where stories live. Discover now