~Chapter14~

281 38 107
                                    



Hey:)!!








Don't miss vote after reading Please!






'Good reading'



❥︎❥︎❥︎❥︎❥︎




گەیشتینە زانکۆ و ئەو ڕۆیشتە ژوورەوە منیش بۆ لای جۆنگکووک و ئێڤا کە لەسەر کورسی باخچەی زانکۆکە دانیشت بوون

"بەیانی باش"
بە خەندەیەکەوە وتم و لە پێشیان وەستام

"بەیانی باش"
ئێڤا وتی جیاواز لە ڕۆژەکانی دیکە ..
کەمێک لام سەیر بوو چونکە ئێڤا ڕووی کردبووە لایەک و ھیچیان نە ئەوت .. برۆم گرژ کرد و سەیری جۆنگکووکم کرد .. سەرم ڕاوەشاند تا بزانم چی ڕوویداوە تەنیا شانەکانی بەرز کردەوە بە واتای نازانم

"ئێڤۆۆ .. چی بووە؟"
لە بەرامبەر ئێڤا وەستام

"ھیچ شتێک"
بە ھەمان شێوە وتی بەڵام ھیچ وا پێناچێت

"ھێی جۆنگکووک چی ڕوویداوە یەکێکتان قسە بکەن"
بە بێزاری وتم

"بەڕێز جۆنگکووک دوێنێ شەڕی لەگەڵ کوڕێکی ناو زانکۆ کردووە .. ھەروەھا شەو بە سەرخۆشی گەڕاوەتەوە ماڵەوە کاتێک لێم پرسی بۆ! بە تووڕەیی پاڵی نام و وتی پەیوەندی بە منەوە نیە"
ئێڤا ڕوونی کردەوە و ھەستم بە دڵ پڕیەکەی ئەکرد چونکە باش ئەزانم دڵی شکاوە

"جۆنگکووک!!!"
بە ھاوارەوە وتم و بە تووڕەیی بەرەو ڕووی ڕۆیشتم

"ھێی ھێی .. بەو شێوەیە نیە"
جۆنگکووک وتی

"کەواتە چۆنە؟ ھاا!"
بە ھەمان شێوە وتم

"کارین .. من ئەڕۆم ئەمەوێت کەمێک بە تەنیا بم"
ئێڤا وتی و ھەستایەوە و ڕۆیشت ..

نەمویست بە دوای بڕۆم بۆیە مامەوە

"جۆنگکووک!! بە خێرایی ڕوونی بکەوە"
پەنجەی ھەڕەشەم بۆ بەرز کردەوە

"باشە .. دابنیشە پێت ئەڵێم"
سەرم بە باشە جوڵاند و دانیشتم

"دوێنێ کاتێک تۆ لێرە نەبووی .. من و ئێڤا قسەمان ئەکرد .. بەڵام ھەستم بە کوڕێک کرد کە زۆر بە حەزەوە سەیری ئێڤا و جەستەی ئەکرد .. سەرەتا گوێم پێی نەدا بەڵام زۆر زیادە ڕۆی کرد بە جۆرێک ویستی دەستی لێ بدات .. گەڕاینەوە پۆل بە شێوەیەک خۆم ون کرد لە ئێڤا ..

گەڕامەوە لای ئەو کوڕە لێیم پرسی چی ئەوێت بەڵام زۆر بە ناشرینی وەڵامی دامەوە و بە جۆرێک باسی ئێڤای کرد .. لەو کاتە بەرچاوم ڕەش بوو نەمتوانی کۆنترۆڵی خۆم بکەم و لێیمدا دواتریش ڕۆیشتمە دەرەوەی زانکۆ و خواردمەوە ..

𝖠 𝖲𝗍𝗋𝖺𝗇𝗀𝖾 𝖫𝗂𝖿𝖾 [K.TH]Where stories live. Discover now