~Chapter12~

240 45 103
                                    

Hey:)!!





Don't miss vote after reading Please!





'Good reading'





❥︎❥︎❥︎❥︎❥︎





دوو ھەفتە تێپەڕیوە لەو ڕۆژەی جۆنگکووک و تان شەڕیان کردووە .. ئەو کاتە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ سزا دران بە دوور خستنەوەیان لە زانکۆ و دواتر ئاسایی بوونەوە .. بە داخەوە تان ھاتۆتە ھەمان پۆلی من کە ئەوەش تای زیاتر تووڕە ئەکات ..
وە ئێستا جۆنگکووک سەبارەت بە ئێمە ئەزانێ ئەویش زۆر دڵخۆش بوو .. ھەندێک کات لەگەڵ تای و ئەوان بەیەکەوە ئەڕۆینە دەرەوە

"خانمەکان .. چۆنن"
جۆنگکووک وتی کاتێک لامان دانیشت

"بەخێربێی بەڕێز کەروێشک"
ئێڤا بە کیوتی وتی و جۆنگکووک ڕووخساری گرژ کرد

"ھێی وتم مەڵێ کەروێشک"

"یاا بەڵام زۆر لە کەروێشک ئەچی"

"بەڕێزان کۆتایی بە شەڕەکەتان بھێنن شتێک ئەڵێم"

بە خێرایی ڕوویان کردە من و چاوەڕێی قسەی من بوون

"ھاوڕێیان ئەزانن ئەم چەند ڕۆژە تان بێدەنگ بووە .. کۆتا جاریش زەردەخەنەیەکی زۆر سەیر لەسەر لێوی بوو دڵنیام ئەیەوێ شتێک بکات"
بەڵێ چونکە ڕۆژانە بەرەوام بوو لە بێزاکردنم چەند جارێکیش لەگەڵ جۆنگکووک شەڕی کردووە بەڵام بەم دواییە بێدەنگ بووە ..

"بەڵێ منیش ئەو ڕۆژە بینیم بە خەندەیەکی لارەوە قسەی لەگەڵ کەسێک ئەکرد"
ئێڤا وتی

"ئەمجارە بە دەستی خۆم ئەیکوژم ئەگەر ئەو پێش منی نەدایەوە"
جۆنگکووک وتی و مەبەستی تای بوو

جۆنگکووک ئێستا زیاتر وەکو برایەکی گەورەو ھاوڕێیەکی زۆر باشە بۆ من .. ھەمیشە وەکو پشتگیری من لە گەڵمە ..
وە سەبارەت بە ئێڤا .. ئەتوانم بڵێم ئەو جوانترین و پاک ترین شتی ھەموو دونیایە .. لە زۆربەی کاتەکان لەگەڵمە بە ھەمان شێوەی جۆنگکووک

"سڵاو .. تۆ پارک کارین'ی؟"
دەنگی کەسێک لە دوامەوە ھات بە تێنەگەشتنەوە سەیرم کرد

"بەڕێز کیم منی نارد وتی لە نھۆمی سێیەم لە کۆتا ژوور چاوەڕێت ئەکات"
ئەو کەسە وتی .. بە ڕوونی یەکەم جارە ئەیبینم

"نھۆمی .. چوارەم؟"
وتم و سەری بە بەڵێ جوڵاند و ڕۆیشت

"دەی بڕۆ لەوانەیە کارێکی پێت ھەبێت"
ئێڤا وتی و ھەستامەوە

ھەستێکی باشم نیە چونکە ھەرگیز تای منی بانگ نەکردووە بۆ ئەوێ تاکە شوێن کە منی ئەبرد ئەویش ژوورەکەی خۆی بوو .. بە ھەنگاوی ھێواش وردە وردە ڕۆیشتمە سەرەوەو بەڕێ کەوتم بۆ ئەو ژوورەی پێی وتم
کەمێک تاریک بوو چونکە ئەم نھۆمە چۆڵ کراوە واتە کەس نایەتە ئێرە

𝖠 𝖲𝗍𝗋𝖺𝗇𝗀𝖾 𝖫𝗂𝖿𝖾 [K.TH]Where stories live. Discover now