~Chapter9~

256 41 30
                                    

Hey:)!!






Don't miss vote after reading Please!





'Good reading'






❥︎❥︎❥︎❥︎❥︎








کات درەنگ بەرەو درەنگ بوون ڕۆشت و بووە شەو و بەزۆری ئەو منی گەڕاندەوە و شووقەکەم ..

لە ئۆتۆمێلەکەی دابەزیم و ئەویش دابەزی لەگەڵم و ھاتە لامەوە

"باش ئاگاداری خۆت بە باشە؟ ئەتەوێ بەیانی بێم بە دوات بەیەکەوە بڕۆین"
وتی و دەستەکانی گرتم
ئاھ ئەمە وام لێ ئەکا لەھۆش خۆم بچم

"نا نەخێر .. نامەوێ ئەوانەی زانکۆ ھەستی پێ بکەن"
وتم و ئەویش سەری بە باشە جوڵاند

"باشە .. ئاھ بیرم نەچێت .. ژمارەکەتم پێبدە"
لە ناکاو پرسی و مۆبایلەکەی دەرھێنا لە گیرفانی

"بۆچی؟"
بە نەزانینەوە پرسیم

"چونکە من ئەمەوێ دەی"
وتی و چاوەڕێی ئەوە بوو بیدەمێ

"باشە"
وتم و ژمارەکەم دایە ..

"دەی گیانەکەم بڕۆ ژوورەوە و بە باشی بخەوە .. دەرگاش لە کەس نەکەیتەوە"
وەکو کەسێکی گەورە کە بیەوێ ئامۆژگاریت بکا قسەی ئەکرد .. پێکەنینێکی کەمم کرد

"باشە بەڕێز تایھیۆنگ"
بە خەندەوە وتم و ئەویش پێکەنی

"دەی بڕۆ .. ڕۆیشتی؟"
وتی و ئاماژەی بە ژوورەوە دا سەرم بە باشە جوڵاند و بەڵام پێش ئەوەی بڕۆم منی گەڕاندەوە لای خۆی و تووند لە باوەشی کردم

"چەند بیرم ئەکردی"
وتی و ئاگادار بووم بۆنی ئەکردم ..

لەناو باوەشێکی تەواو پارێزراو .. بۆنە مەستەکەرەکەی .. جەستە گەرمەکەی .. ناتوانم بیری لێ بکەمەوە لەگەڵ ئەو بوون چ ھەستێکە ..

لە باوەشی دەرھێنام و دەستەکانی خستە سەر ڕوومەتم و بە وردی لە ھەر بەشێکی ڕووخسارم ورد ئەبوویەوە .. منیش بە ھەمان شێوە

پێم وایە کات وەستا .. یان دڵم لە لێدان وەستا؟  ھەست بە ھیچ شتێک ناکەم جگە لە لێوەکانی ئەو لەسەر ئەوانەی من .. ڕەق بووم لە شوێنی خۆم واتە ئێستا ئەو ماچی من ئەکا؟ لێوی لەسەر لێوی منە؟

ماچێکی پڕ ھەستی کردم لە کاتێک من چاوەکانم داخست بوو و چێژم لە ماچەکەی ئەبینی .. بەڵام وەڵامی ماچەکەیم نەیایەوە ..

ھێشتا چاوم داخست بوو بە ھێمنی لە لێوم دوور کەوتەوە بەڵام ھێشتا ڕووخسارمان زۆر لە یەکەوە نزیک بوو بە جۆرێک ھەناسە گەرمەکانی بەر ڕوخسارم ئەکەوت .. چاوم کردەوە و توانیم خەندەکەی ببینم لەسەر ڕووخساری و کەمێک دوور کەوتەوە و دەستی ھێشتا لەسەر ڕووخسارم بوو ..

𝖠 𝖲𝗍𝗋𝖺𝗇𝗀𝖾 𝖫𝗂𝖿𝖾 [K.TH]Where stories live. Discover now