~Chapter21~

136 30 33
                                    

Hey:)!!





Don't miss vote after reading Please!





'Good reading'




❥︎❥︎❥︎❥︎❥︎






چەند ڕۆژێک تێپەڕی بەسەر ئەو ڕۆژەی مینهۆ و تان'م بینی .. وە هێشتا هیچ شتێک ڕووی نەداوە ئەوەش مایەی دڵخۆشیە

ئێستا کۆتایی هەفتەیە و پشووە هەروەها من لە ماڵی تای'م ..

دانیشتووین سەیری فلیم ئەکەین لەگەڵ خواردنی هەندێک گەنمەشامی و خواردنی دیکە ..

"تەواو بوو"
وتم و سەرم لەسەر شانی تای دانابوو

"ئەتەوێ چی تر بکەین؟"
تای وتی و ماچی بچووکی لەسەر دەستم جێ ئەهێشت

"ئمم .. ئەڵێی چی بڕۆین بازاڕ بکەین؟"
هەستام و بە خەندەوە بەرامبەر ڕووخساری وەستام .. خەندەیەکی کرد

"هەرچیەکت بوێ"
وتی و ماچێکی ڕوومەتی کردم

"با بڕۆین!!"
بە دڵخۆشیەوە وتم و بەرەو دەرگاکە ڕۆیشتم

"هێواش منداڵ مۆبایلەکەت"
وتی و لە دوامەوە هات

"سووپاس"
بە درامای وتم و پێکەنی

ڕۆیشتینە ئۆتۆمبێلەکەی تای و بەڕێ کەوتین هەرچەندە جلەکانمان زۆر شیاو نەبوون بۆ بازاڕ کردن زیاتر هی ماڵەوە بوون بەڵام بەهەرحاڵ .. لە ڕێگا کردمانە سەر گۆرانی و بە درێژایی ڕێگاکە سەرقاڵی وتنەوەی گۆرانیەکە بووین ..

چەند دوکان و فرۆشتگایەک ڕۆیشتین و ئێستاش لە دوکانێکی جلوبەرگ وەستاوین ئەویش لەسەر داوای تای کە جلێکی هاوشێوەی یەک بکڕین ..

"یاا تای وەرە ئەوە جوانە .. وایە؟"
بانگیم کرد کاتێک دانەیەکی جوانم دۆزیەوە

"واو جوانە .. ئەوە ئەبەین"
وتی و ئەو کەسەی فرۆشگاکە بۆی ئامادە کردین ..

کات بەرەو ئێوارە ئەڕۆیشت باوەڕ ناکەم ئەوەند لە بازاڕ بووین .. دوای گەڕان و ماندوو بونێکی کەم گەڕاینەوە لای ئۆتۆمبێلەکە ..
وەکو دوو خۆشەویستی تازە پێگەیشتوو کەڤەری مۆبایلی هاوشێوەمان کڕی هەروەها جلوبەرگی هاوشێوە و تەنانەت کووپی قاوە خواردنیش هەروەها زۆر شتی دیکەش .. بەڕاستی نایاب بوو زۆر دڵخۆش بووم

"سووپاس تایهیۆنگااا"
لە ناو ئۆتۆمبێلەکە بە دڵخۆشی وتم تای بەردەوام زەردەخەنە لەسەر لێوی بوو

"تاقانەکەی خۆم .. بچینە کوێی تر؟"
تای وتی و دەستێکی بە ڕوومەتم ئەهێنا

𝖠 𝖲𝗍𝗋𝖺𝗇𝗀𝖾 𝖫𝗂𝖿𝖾 [K.TH]Where stories live. Discover now