~Chapter4~

218 43 58
                                    


Hey:)!!

Don't miss vote after reading Please!

'Good reading'




❥︎❥︎❥︎❥︎❥︎





ڕۆشتمە سەر بێدەکەو بە بیدەنگی گریام
بۆ ساتێک بیرم لەو قسانەی تایھیۆنگ کردەوە کە پێش ئەوەی بڕوا لای دەرگاکە وتی ..
ئەو بە منی وت سۆزانی لە کاتێکا خۆی یەکەم کەس بوو کە پێی وتم سۆزانی واتا چی .. وە خۆشەویستی واتا چی و ڕق لێبوونەوە واتای چی .. بیرمە ئەو کاتەی داوام لێکرد پێم بڵێ بۆچی ھەندێک کەس وشەی سۆزانی بەکار ئەھێنن و دوای پێداگریەکی زۆری من پێی وتم ..


FlashBack


ئەمڕۆ لەگەڵ تای و براکانم چوینە یەکێک لە پارکەکان و لەسەر کورسی پارکەکە دانیشت بووین

"ھاوڕێیان .. ئەتانەوێ سەیرانێکی بچووک بکەین؟"
جیمین ھەستاو بە دڵخۆشیەوە وتی

"دانیشە کوڕە واز بێنە"
سیۆجوون بە بێزاری وتی

"دە کاکە .. تکایە ئەچین ھەندێک شت ئەکڕین و ئەیخۆین"
جیمین بە پاڕانەوە وتی

"گەمژە .. یەکەم جارە شتێکی باش ئەڵێی "
وتم و زەردەخەنە لەسەر لێوم بوو

"تۆ واز بێنە بچکۆل .. دەی کاکە با بڕۆین شت بھێنین"
جیمین وتی و بەزۆر سیۆجوونی ھەستاندەوە

"تای .. کارین ئێوە لێرە بن ئێستا ئەگەڕێینەوە"
سیۆجوون وتی

"ھێی پێویستە بێم؟ واتە ئەتانەوێ بێم"
تای وتی و ھەستایەوە لەگەڵیان

"نا براکەم .. تۆ ئاگاداری کارین بە"
جیمین وتی و بەزۆر سیۆجوونی لەگەڵ خۆی برد تای کەمێک پێکەنی دانیشتەوە ..

ماوەیەک بەو شێوەیە بووین و کەسمان قسەمان نەدەکرد تێبینی دوو کەسم کرد کچێک و کوڕێک دەستی یەکیان گرتبوو قسەیان دەکرد ..

"تـ تایھیۆنگ؟"
بە ھێواشی بانگم کرد ڕاستەوخۆ سەرنجی خستە سەر من

"ھم؟ شتێکت پێویستە؟"

"نا نەخێر .. بەڵام ئەو دوانە بۆ بەو شێوەیەن؟"
ئاماژەم بە کچ و کوڕەکە دا

"ئاھـ منداڵی زیرەک واتا ئەو شتانە نازانی؟ یان پێیان نەوتوی؟"
تای بە زەردەخەنەوە پرسی

"نەخێر .. لە فیلمەکان ئەمبینی کاتێک پرسیارم ئەکرد دایک و باوکم ئەیان وت ئەوە بۆ گەورەکانە پێویست ناکا جارێ بیزانی"
سەرم نزمکردەوەو وتم

𝖠 𝖲𝗍𝗋𝖺𝗇𝗀𝖾 𝖫𝗂𝖿𝖾 [K.TH]Where stories live. Discover now