~Chapter19~

154 34 53
                                    



Hey:)!!






Don't miss vote after reading Please!





'Good reading'







❥︎❥︎❥︎❥︎❥︎



گەیشتینە پێش دەرگای زانکۆ هەناسەیەکم دایەوە و دابەزیم جیمینیش لەگەڵم

"ئاگاداری خۆت بە باشە؟ ئەگەر پێویستت بە شتێک بوو ئاگادارم بکەوە"
جیمین وتی کاتێک مۆبایلێکی تازەی دا پێم و بە دەستی ڕوومەتی گرتبووم

"باشە کاکە .. خوات لەگەڵ"
خەندەیەکم کرد و بەرەو ژوورەوە بەڕێ کەوتم

"کارین؟"
گوێم لە دەنگێکی کەم بوو لە دواوەم

ئاوڕم دایەوە ئێڤام بینی بە ڕاکردن بەرەو لام هات

"ئۆهـ ئێڤا!"
خەندەیەکم کرد و منیش بەرەو لای ڕۆیشتم

گەیشتینە لای یەک تووند باوەشمان لە یەک دا

"گەمژە لەکوێ بووی"
بۆڵەی کرد دوای تەواو بوونی باوەشەکە

"شتانێکی زۆر ڕوویداوە وەرە بۆت باس بکەم"
وتم و بەرەو کافتریاکە ڕۆیشتین

"هێی کارین .. قسەت لەگەڵ تایهیۆنگ کرد؟"
ئێڤا وتی و وەستا

"نەخێر"
بە بێباکی وەڵامم دایەوە

"گەمژەە!! ئەزانی ئەو ئێستا چی بەسەر هاتووە؟ نەمزانی ئەوەندە بێ ئەقڵی"
بە تووڕەیی وتی .. چی ڕوویداوە؟

"ئـ ئێڤا چی ڕوویداوە؟"
بە ترسەوە وتم

"چەند جار پەیوەندیم پێوە کردی نامەم نارد .. ئەو زۆر خراپە تەنانەت نایەتە زانکۆ .. تەواوی شوێنەکان گەڕا بێ هیوا بوو کاتێک نەیتوانی بتدۆزێتەوە .. هەموو ڕۆژەکە لە ماڵەکەی ئەخواتەوە و بیر ئەکاتەوە"
ئێڤا وتی

"بـ باسی چی ئەکەی"
ناتوانم ببینم کە ئەو لە ئازاردا بێت تکایە!

گوێم بۆ قسەی زیاتر نەگرت بەخێرایی ڕۆیشتم بەرەو دەرەوەی زانکۆ .. تاکسیەکم گرت و بەڕێ کەوتم بەرەو ماڵی تای .. تکایە ناتوانم بەو شێوەیە بیبینم .. تکایە ئەزانم هەڵەی من بوو چاوەڕێم نەکرد قسە بکات ..



...




بەخێرایی بەرەو دەرگاکە ڕۆیشتم و بەو کلیلە کردمەوە کە خۆی پێیدام ..

"تای! .. تایهیۆنگ!؟"
چەند جارێک بانگم کرد ڕۆیشتمە قاتی سەرەوە بەرەو ژوورەکەی .. تکایە با لەوێ بێ

𝖠 𝖲𝗍𝗋𝖺𝗇𝗀𝖾 𝖫𝗂𝖿𝖾 [K.TH]Where stories live. Discover now