~Chapter7~

294 41 48
                                    

Hey:)!!




Don't miss vote after reading Please!




'Good reading'






❥︎❥︎❥︎❥︎❥︎




"کەواتە ئەیڵێم ئایا بیرت چوو؟ ئەو کاتەی لە ڕۆژی لە دایک بوونم ئەو قسانەت کرد براکەم جیمین کە خۆت ئەتزانی چۆن بوو حاڵی تێکچوو ...
دایک و باوکم بەھۆی ئەوە زۆر دڵیان لێت شکا کە ھەمیشە پێیان ئەوتین نەکەن دڵی تای بشکێنن بەڵام دوای ئەوە زۆر بێ ھیواو دڵ شکاو بوون لێت ...
دوای دوو ساڵ لەوە دایک و باوکم لە دەستدا بەھۆی ڕووداوی ھاتوچۆ وە جیمین بەھۆی کارگەری مردنی ئەوان لەسەری نێردرایە نەخۆشخانەی دەرونی و باری دەروونی تێکچوو دوای ساڵێک لەمانەوەی لەوێ ون بوو تا ئێستا دیار نیە ...
براکەم سیۆجوون بەھۆی ڕووداوەکان بەھەمان شێوە حاڵی خراپ بوو بەڵام دەری نەخست و بە شەو و ڕۆژ کاری ئەکرد کە ١٧ ساڵ بوو وە وازی لە قوتابخانە ھێنا ..
دوای ساڵێک لە کارەکەی لە یەکێک لە شەوەکان چەقۆی لێدرا و کوژرا کە ھێشتا ھۆکارەکەی دیار نیە کە ئەو کاتە من تەنیا ١٤ ساڵ بووم دەستم کرد بە کارکردن کە ڕێگە پێدراو نەبوو لەو تەمەنە وە ئێستاش کە ١٩ ساڵم ماوەی چەند ساڵێکە بێ ھیچ کەسێک لە ژیان ماوم ..
دوای ئەو ھەمووە ھاتووی و ئەڵێی لێم خۆشبە؟ ئەی ئەو ھەموو کاتە لەکوێ بووی ئەتوانم بزانم؟"

ھەموو قسەکانم بەسەر یەکەوە وت و ڕێگەم نەدا ھیچ شتێک بڵێت .. ئەوەی لە دڵمدا بوو پێم وت و چاوم پڕ بوو لە فرمێسک بەھۆی باسکردنی شتەکان و لە کۆتایی فرمێسکێک ھاتە خوارەوە بەڵام خێرا سڕیم و خەندەیەکی شکاوم کرد بەڵام ئەو تەنانەت ھیچی نەوت .. تایھیۆنگ تاکە کەس بوو کە لە دوای خێزانەکەم و براکانم زۆر نزیک بوو لێمەوە بەھۆی ئەو شتانەی ئەو بۆی ڕوون ئەکردمەوە و پێی ئەوتم پێیان ئەوتم کچە زیرەکەکە یان منداڵە زیرەکەکە ..
ھەرخۆی ھەموو شتەکانی لەسەر خۆشەویستی پێ وتم ...



تا ئێستا دانم پێدانەنا بەڵام من بەڕاستی ئەوم خۆشویست و ئێستاش خۆشم ئەوێت بەڵام ناتوانم ڕاستەوخۆ پێی بڵێم یان لە باوەشی بکەم وەکو ئەوەی ھیچ نەبوبێ .. لە تەواوی ئەو کاتەی ئەیناسم من ئەوم خۆشویست وە بگرە ئێستا ئاشقی بووم کە تا دوای چەند ساڵ نەمبینیەوە و تەنانەت نەم ئەزانی ماوە یاخوود نا .. تەنھا ھیوایەکم ھەبوو کە بتوانم بیبینمەوە و ئێستا لە بەرامبەرمە بەڵام لە کات و شوێنێکی جیاواز ..


"کارین .. ئێستا کاتی ئەوەیە کە ھەمووی بزانیت"
وتی و لە بیر کردنەواە دەری ھێنام ویستی دەستم بگری بەڵام دوورم خستەوە و ئەوم تێپەڕاند لەسەر قەنەفەکە دانیشتم

"گوێم گرتووە بەڕێز کیم!"
بە ڕەقی وتم و ھات لە بەرامبەرم دانیشت بە ڕووخسارێکی تەواو خەمبارەوە

𝖠 𝖲𝗍𝗋𝖺𝗇𝗀𝖾 𝖫𝗂𝖿𝖾 [K.TH]Where stories live. Discover now