Hey:)!!
Don't miss vote after reading Please!
'Good reading'
❥︎❥︎❥︎❥︎❥︎
بەیانی کەمێک زوو بە ئاگا ھاتم و ڕۆشتمە گەرماوەکە و گەرماوێکم کرد و دواتر خۆم ئامادە کرد بۆ زانکۆ مۆبایلەکەم ھەڵگرتوو بێ ئەوەی سەیری بکەم ڕۆیشتمە دەرەوەی ژوورەکەم و ڕۆیشتمە چێشتخانەکە
کەمێک سەرم سوڕما چونکە مامۆژنم خەریکی دانانی نانی بەیانی بوو و مام و کوڕەکەشی بەھەمان شێوە دانیشت بوون ..
"بەیانی باش"
وتم و چاکەت و جانتاکەم دانا و لەسەر مێزەکە دانیشتم کاتێک مامۆژنم دوا شتی دانا"بەیانی باش کچم"
مام بە خەندەیەکەوە وتی و بۆم کردەوەکەمێک نانمان خوارد بێ ھیچ قسەیەک تا مام بێدەنگیەکەی شکاند
"کارین کچم .. تان لەگەڵ خۆی تۆش ئەگەیەنێ بەیەکەوە ئەڕۆین"
مام وتی و کەمێک سەرم بەرز کردەوە
نەخێر نابێت تای ئەو ببینێ دڵنیام زیاتر تووڕە ئەبێ .. ئێستا چی بکەم"نـ نا نەخێر مامە پێویست ناکات خۆم ئەڕۆم"
وتم بەو ھیوایەی ڕازی ببێ"چۆن شتی وا ئەبێ کاتێک تان لێرەیەو تۆ بە پێ بڕۆی"
مامۆژنم وتی"بەڵام .."
"دەی خۆتان ئامادە بکەن و بڕۆن"
مام قسەکەی پێ بڕیم بەڕاستی نازانم چی بکەم چونکە ھەوڵدان لەگەڵیان قوورسە .. وە بینینی تای کاتێک من لەگەڵ تان بم قورستر ئەبێت .. نەفرەتخوانەکەم تەواو کرد بە بیر کردنەوە لەوەی کە تای من نەبینێت لەگەڵ ئەو ..
بە ناچاری لەگەڵ تان ڕۆشتم بەڵام لە ڕێگا ھیچ قسەیەکمان نەکرد تا پێش زانکۆ
"ئەتەوێ دوای تەواو بوونت بێم بە دواتدا؟"
پێش ئەوەی دابەزم تان وتی نەخێر ئیتر .. ئەتەوێ زیاتر تووڕەی بکەی لێم؟"نا نەخێر خۆم ئەگەڕێمەوە سووپاس"
بە شڵەژاوی وتم و ڕووم کردە لایەکەی تر تا دابەزمبەڵام بە نەفرەت بێ!! تای ڕێک لای دەرگاکە وەستاوە و چاوی لەسەر منە بە تووڕەیی سەیرم ئەکات
بە ھێواشی دابەزیم
"ئاگاداری خۆت بە کارین"
تان بە دەنگی بەرز وتی تا گوێم لێبێ بێگومان ئەویش گوێی لێبوو .. گەمژەی کەم ئەقڵ تەنیا بڕۆ .. دەی بڕۆ
تای کە گوێی لەوە بوو خەندەیەکی لا لێوی کرد و ڕۆشتە ژوورەوە ..
![](https://img.wattpad.com/cover/291897595-288-k842148.jpg)
YOU ARE READING
𝖠 𝖲𝗍𝗋𝖺𝗇𝗀𝖾 𝖫𝗂𝖿𝖾 [K.TH]
Fantasy'ئـایـا ئەمە چارەنوسـە؟ یـــان .. پێویستە پێی بڵێین چـارەنـوس!؟' All Writing By Me {Jeon_Karina1605} 𝚂𝚝𝚊𝚛𝚝𝚎𝚍:2/2/2022 𝙴𝚗𝚍:****