~Chapter25~

111 23 60
                                    




Hey:)!!



Don't miss vote after reading Please!


'Good reading'



❥︎❥︎❥︎❥︎❥︎





لەگەڵ تای ئاشت بووینەوە لەبەر ئەوەی تووڕە ببوو هەروەها بڕیارە ئەمڕۆ بەڵگەکان بگەن بەپێی قسەکەی تان .. هێشتا بە جیمین'م نەوتووە نامەوێ پێی بڵێم و لەکۆتایی شتێکی ڕاست دەرنەچێت .. لە ژووری دانیشتنەکە دانیشت بووم و چاوەڕێ بووم بە پۆستە بگات پێم وایە هێشتا جیمین خەوتووە ئەوەش باشە بۆ ئێستا ..

دوای ماوەیەک لە چاوەڕوانی زەنگی دەرگا هات بەخێرایی ڕۆیشتم و لێم وەرگرت .. ڕاستەوخۆ بەرەو ژوورەکەم ڕۆیشتم و لەسەر بێدەکەم دانیشتم بەڵام نەمکردەوە پەیوەندیم بە تای کرد

+سڵاو تاقانەکەم
تای وتی دوای وەڵامدانەوە

-تای تکایە وەرە بۆ ئێرە بەڵگەکان گەیشتن
وتم و بەردەوام سەیری پۆستەکەم ئەکرد

+تەواو ئێستا دێم گیانەکەم
وتی و دایخستەوە

کەمێک وەستام و زەنگی دەرگا بوو کەواتە گەیشت .. دەرگاکەم بۆ کردەوە و باوەشم لێدا

"لە ژوورەکەمە"
وتم و کۆتاییم بە باوەشەکە هێنا و ڕۆیشتین بۆ ژوورەکەم ..

"ئارامبە باشە؟ بەیەکەوە سەیری ئەکەین هم؟"
تای وتی و دەستەکانمی گرتبوو چونکە هەست بە کەمێک ترس ئەکەم وەک ئەوەی نەمەوێ سەیری بکەم .. سەرم بە باشە جوڵاند و زەرفەکەی کردەوە

چەند فایلێک هەروەها ئامێرێکی دەنگ تۆمار کردن بو لەگەڵ چەند وێنەیەک .. سەرەتا سەیری وێنەکانم کرد ئەوانیش هی خێزانەکەم بوو .. وێنەکەی دواتر بازنەییەکی سوور لە دەوری دایک و باوکم بوو هەروەها ئەو بەروارەی لەسەری بوو چەند ڕۆژێک پێش مردنی ئەوان بوو .. فرمێسک لە چاوم کەوتە خوارەوە

وێنەی دواتر سیۆجوون بوو هەمان شێوەی ئەوان بوو هەروەها بەروارەکەش .. دوای ئەویش جیمین بوو

"تای ئەوانە.."
بە کزی وتم نەم ئەزانی چی بڵێم کاتێک بیر لە ڕووداوەکان ئەکەمەوە هەمووان وەک ئەوەی دووبارە ڕووبدەنەوە بیرم دێنەوە ..

"گیانی من .. بە زووی سەیریان ئەکەین و لای ئەبەم"
تای دەستی گرتم و وتی

دوای وێنەکان چەند فایلێک بوون سەیرم نەکرد لەوانەیە شتێک بێت کە بیسەلمێنێ مینهۆ ئەو کارانەی کردووە .. دوای ئامارێکی دەنگ تۆمارکەر بوو .. کەمێک سەیرم کرد لەسەری ژمارە ٣ هەبوو کارم پێکرد

𝖠 𝖲𝗍𝗋𝖺𝗇𝗀𝖾 𝖫𝗂𝖿𝖾 [K.TH]Where stories live. Discover now