~Chapter5~

219 46 11
                                    


Hey:)!!


Don't miss vote after reading Please!



'Good reading'




❥︎❥︎❥︎❥︎❥︎




ئێستا ماوەی ھەفتەیەک تێپەڕیوە جیمین ھێشتا لەوێیە ھەندێک جار سەردانی دەکەین و چەند ڕۆژێکە گەڕاوینەوە قوتابخانە زۆربەی قوتابیەکان سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستە کردین ...


☽︎دوای ٣ مانگ☾︎



ماوەی سێ مانگ بەسەر کۆچی دووایی دایک و باوکمان تێپەڕیوە و قوتابخانە تەواو بووە جیمین ھێشتا لە نەخۆشخانەیە ئەڵێن ڕۆژ بە ڕۆژ ھەوڵئەدەین ئاسایی بکەینەوە بەڵام ئەو بەردەوامە لە بیر کردنەوە لە ڕووداوەکان و خەم خواردن ..
ئەو پارەیەی کە لەلایەن دایک و باوکمان بۆمان مایەوە تەنھا بەشی ماوەیەک ئەکات وە ئێستا کەم بۆتەوە پێویستە براکەم کار بکات بۆ ھەبوونی پارە ...

بڕیارە ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی کار کردنی بێت لە کافێیەکی سەر شەقام ..

"کاکە ئاگاداری خۆت بە"
وتم و لە باوەشی ھاتمە دەرەوە

"تۆش گیانی کاکە .. دەرگاکە لە کەس نەکەیتەوە و مەڕۆ دەرەوە شەو کە خۆم گەڕامەوە کلیلی دەرگام پێیە باشە؟"
وتی و ماچێکی سەری کردم

"باشە کاکە"
وتم و دوای کەمێک ڕۆشتە دەرەوە منیش دەرگاکەم داخست و گەڕامەوە ژوورەوە

بووە شەو براکەم ھەر نەگەڕایەوە وتی کاتژمێر ١٠ دەگەڕێمەوە بۆیە چاوەڕێم کرد بگەڕێتەوە ..
دوای ماوەیەک چاوەڕێ کردن دەنگی کردنەوەی دەرگاکە ھات و براکەم گەڕایەوە ..

بە خێرایی ڕۆشتمە لای و باوەشی بۆ کردمەوە و چوومە باوەشی

"بەخێر بێیتەوە کاکە"

"سووپاس تاقانەکەم"
سیۆجوون وتی و ماچی سەری کردم ..

"کاکە ماندووی؟"
بەھێواشی وتم و لەباوەشی ھاتمە دەرەوە

"ئھم کەمێک دەی تۆش بخەوە کات درەنگە باشە؟"
وتی و پێکەوە ڕۆشتینە ھۆڵەکە ..

سەرم بە باشە جوڵاند و چووینە ژوورەکانمان و خەوتین ..


☽︎دوای ١٠ مانگ ☾︎



جیمین ھێشتا لە نەخۆشخانەیە و سیۆجوون زیاتر کار ئەکات و زۆر ماندوو ئەبێت ھەروەھا وازی لە خوێندن ھێنا لەبەر کارکردن من ئێستا بوومە ١٤ ساڵ ئەمڕۆ سیۆجوون لە ماڵەوەیە چونکە پشووی ھەیە و پشووی قوتابخانەی منیشە ..

𝖠 𝖲𝗍𝗋𝖺𝗇𝗀𝖾 𝖫𝗂𝖿𝖾 [K.TH]Where stories live. Discover now