~Chapter8~

308 46 28
                                    


Hey:)!!




Don't miss vote after reading Please!




'Good reading'





❥︎❥︎❥︎❥︎❥︎





"بەڵێنم پێ بدە کە ھەرگیز لە بیرم نەکەی .. بەڵێنم پێ بدە کە لە ھەموو کاتەکان لەگەڵم بیت .. ھەرگیز لێم دوور نەکەویتەوە باش؟"
بە نەرمی قسەکانی ئەرکرد و بەردەوام دەستمی گرتبوو ... سەرنجم ئەخستە سەر ھەموو بەشێکی ڕووخساری ..
کەمێک بیرم کردەوە و زەردەخەنەیەکم کرد و فرمێسکێک لە چاوم کەوتە خوارەوە لە کۆتایی توانیم لەگەڵ ئەو کەسەی ئەمەوێت بە ئاسایی قسە بکەم ..

"ئھم .. بەڵێن بێت"
تەنھا ئەوەم وت و ڕایکێشامە باوەشی و تووند لە باوەشی کردم و ھەستم پێی ئەکرد کە بۆنی ڤژمی ئەکرد ..

دڵخۆشیەکم ھەیە کە ناتوانم باسی بکەم .. ئەو کەسەی چەند ساڵە خۆشم ئەوێت .. ھاوڕێی منداڵیم ئێستا لە باوەشیم .. نامەوێ کات تەواو ببێت و تەنھا لەم ساتە بمێنێتەوە ...

کەمێک بەو شێوەیە مایەوە و بە ھێواشی جیا بوویەوە

"ناتوانم دڵخۆشیم دەربڕم .."
بە خەندە چوار گۆشەکەی وتی دووبارە باوەشم کردەوە و سەرم کردە سەر سنگی ..

"زۆر پێویستم پێت بوو"
بە نزمی وتم سەرەتا پێم وایە شۆک ببوو ھیچ نەجوڵا بەڵام دواتر باوەشی کردمەوە ..

"بمبورە کارین .. بەڵێن ئیتر ھەمیشە لەگەڵت بم"
تای وتی و دوور کەوتمەوە لە باوەشی و دەستی خستە سەر ھەردوو ڕومەتم

"کارین زۆرم خۆشئەوێیت تکایە ڕقت لێم نەبێت ھم؟"
تای وتی و بە چاوێکی بێ گوناھی سەیری ئەکردم و تەنھا سەرم بە باشە جوڵاند ..

"پارک کارین پرسیارێکت لێ ئەکەم .. تەنھا بەڵێ یان نەخێر وەڵام بدەوە باشە؟"
تای بە شێوەیەکی جدی وتی لام سەیر بوو

"باشە"
وتم و گوێم بۆی گرتبوو

"لەو کاتەوەی من تۆ ئەناسم خۆشم ویستووی ھەرچەند منداڵ بووین ئەو کات تۆ نۆ ساڵ بوویت زۆر لەوەت نە ئەزانی .. بەڵام ئاشقت بووم باوەڕم پێ بکە لەو کاتەوەش کە لای ئێوە ڕۆشتم ھەموو ڕۆژێک وێنەی تۆم بۆ ھاتووە لەلایەن کەسێکەوە کە دامنابوو ... تەواوی ژوورەکەم وێنەی تۆیە .. ناتوانم لەوە زیاتر تەنھا لە دوورەوە سەیرت بکەم و نەتوانم لە کاتی ئازارێکی بچووکی پەنجەت بێمە لات و لە باوەشت بکەم .. ناتوانم ڕێگە بدەم چیتر وەکو ڕابردوو ئازار ببینی .. ئەبیتە خۆشەویستی ژیانم؟ بەڵێنت پێ ئەیەم ھەرگیز دڵت نەشکێنم .. نەبمە ھۆی ئەوەی ئازارت بدەمەوە ئامادەی ببیتە خۆشەویستم؟"
تای زۆر بە نەرمی قسەی ئەکرد نازانم ئێستا چی بکەم .. واتە ھەموو ئەو شتانە لە ژیانی من ڕوو ئەدەن؟
ھەر بەڕاستی ئەو ئێستا لە بەرامبەرمە و دەستی لە دەستمایە .. وە پرسیاری خۆشەویستی ئەوم لێ ئەکا؟ و ئەڵێت ئاشقت بووم؟ ھەستەکەم تەنیا خەوێکە ..

𝖠 𝖲𝗍𝗋𝖺𝗇𝗀𝖾 𝖫𝗂𝖿𝖾 [K.TH]Where stories live. Discover now