~Chapter2~

285 50 52
                                    

Hey:)!!



Don't miss vote after reading Please!



'Good reading'


❥︎❥︎❥︎❥︎❥︎



Karin POV'



زۆر دڵخۆشم ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی قوتابخانەیە ڕاستە ئێستا ھاوڕێم نیە بەڵام ئەتوانم ھاوڕێ دروست بکەمەوە ...

لەگەڵ براکانم ڕۆشتین بۆ قوتابخانەو ھەر یەکێکمان چووینە پۆلێک براکانم پێکەوەن چوونکە برا گەورەکەم بەھۆی نەخۆشیەوە نەیتوانی بچێتەوە بۆیە ئێستا پێکەوە لە ھەمان پۆلن ..


لەگەڵ براکانم ڕۆیشتینە کافتریاکەو ئەوان بانگی کوڕێکی تریان کرد ناوی تای بوو کیم تایھیۆنگ بەڵێ .. وە لە ڕوخساری دیار بوو کە زۆر سارد بوو تەنانەت سەیریشی نەئەکردم.. ڕۆشتینە مێزێکی بەتاڵ و دانیشتین قسەمان دەکرد


بەڵام دوای کەمێک تێبینی چەند کوڕێکم کرد ھاتن بەرەو مێزەکەی ئێمە دوای کەمێک ئەوانم ناسیەوە کە پار لە قوتابخانەیەکی دیکەوە ئەوان ھاتن و کەسانێکی باش نەبوون پێم وایە ...


"ئۆوو .. بەڕێز کیم تایھیۆنگ لێرەیە چ سووپڕایزێکە وە ھاوڕێی تازەی گرتووە؟ ئایا ھیچ لەسەر ڕابردووت ئەزانن؟"
ھاتن و یەکیان بە گاڵتە جاڕیەوە وتی تای پشتی لەوان بوو بەڵام ڕوخساری تووڕە دیار بوو

"بە نەفرەت بن"
تای لەژێر زمانیەوە وتی تەنیا ئەوانەی سەر مێزەکە گوێمان لێ بوو ..

"دەتەوێ کەمێک یاری بکەین؟"
دووبارە قسەی کردەوە

تای بە بێزاری ھەستاو دەستی کردە گیرفانی پانتۆڵەکەی و براکانم لەگەڵی ھەستانەوە من تەنھا سەیرم ئەکردن

"چیت ئەوێ؟"
تای بە بێزاری وتی

"تۆ .. ھەمان ئەوەی پۆلەکەی ھھ"
جیمین بە زەردەخەنەیەکی لارەوە وتی

من ھەستامەوە لەلایەکەوە وەستام و سەیرم ئەکردن

"واھـ ئەتەوێ بەشدار بی لەگەڵمان؟"
ئەوەی بەرامبەر بە جیمینی وت

"ئمم .. کەواتە دەتەوێ بە کامە زمان قسە بکەین؟ گفتوگۆ یان زمانی ئاژەڵ؟"
جیمین وتی و کەمێک چووە پێشەوە مەبەستی لە لێدان بوو و مەڵێن چۆن ئەوەندە شت ئەزانم .. من ھەمیشە جیاواز بووم لە ھاوتەمەنەکانی خۆم

"جیمین بەسە!"
سیۆجوونی برام وتی و جیمینی گەڕاندەوە دواوە

"ئۆو .. تۆ کێی منداڵ؟"
ئەو بە سیۆجوونی وت

𝖠 𝖲𝗍𝗋𝖺𝗇𝗀𝖾 𝖫𝗂𝖿𝖾 [K.TH]Where stories live. Discover now