~Chapter24~

115 27 51
                                    


Hey:)!!



Don't miss vote after reading Please!


'Good reading'



❥︎❥︎❥︎❥︎❥︎





دوو ڕۆژ تێپەڕی وە بڕیارە ئەمڕۆ بگەڕێنەوە .. من و جیمین لە فڕۆکەخانە چاوەڕێیان بووین هەروەها جۆنگکووک و ئێڤا لە ماڵی تای سەرقاڵی ڕێک خستن و خواردنەکان بوون بۆ گەڕانەوەی ئەوان

"ئاهـ هاتن"
بە خەندەوە وتم کاتێک تای'م بینی هاتە خوار لە فڕۆکەکە

کەسێکی دیکەی لەگەڵ بوو پێم وایە یارمەتی دایکی ئەدا .. کەمێک گەڕا و توانی ئێمە ببینێ

"بڕۆ بۆ لای لێرە چاوەڕێ ئەکەم"
جیمین وتی لە تەنیشتمەوە خەندەیەکم کرد و ماچێکی ڕوومەتیم کرد .. بەرەو تای ڕام کرد

دەستەکانی کردەوە بە واتای باوەش .. لەکاتی گەیشتم تووند لە باوەشم کرد و دەستم لە ملی ئاڵاند

"تاقانەکەم کارینی من"
تای وتی لە کاتی باوەشەکە و بەردەوام بۆنی ئەکردم

"بەخێربێیتەوە"
بە دڵخۆشیەوە وتم

"سووپاس"
وتی و کۆتایی بە باوەشەکە هێنا

"کـ کارین؟"
بە دەنگێک وەستام و ئاوڕم دایەوە .. ئەویش دایکی تای بوو

"خاتوو کیم"
وتم و بەرەو لای ڕۆیشتم دەستیم ماچ کرد .. هەرچۆن بێت ئەو تەمەنی لە من زیاترە هەروەها دایکی تای'یە

"چەند گەورە بووی"
بە خەندەوە سەیری ئەکردم و منیش خەندەیەکم بۆی کردەوە

"سووپاس .. دەی با بڕۆین ئێوە ماندوون"
وتم و بەڕێ کەوتین بۆ لای ئۆتۆمبێلەکەی جیمین

"بەخێر بێیتەوە برا"
جیمین وتی و باوەشێکی کەمیان کرد

"ئۆهـ چۆنی پورێ"
جیمین وتی و دەستی خاتوو کیمی ماچ کرد

"سووپاس جیمین"
خاتوو کیم وتی

"با بڕۆین"
تای وتی و هەمووان سەرکەوتین و بەرەو ماڵەکەی تای ڕۆیشتین

...

"بەخێر بێنەوە زاوا"

جۆنگکووک وتی و لەگەڵ تای باوەشێکیان گۆڕیەوە دواتریش لەگەڵ ئێڤا

"بەخێر بێیتەوە خاتوون"
ئێڤا وتی و دەستی ماچ کرد دوای ئەویش جۆنگکووک

"سووپاس منداڵینە"
خاتوو کیم بە خەندەوە وتی ئەوانیش بۆیان کردەوە

𝖠 𝖲𝗍𝗋𝖺𝗇𝗀𝖾 𝖫𝗂𝖿𝖾 [K.TH]Where stories live. Discover now