~Chapter17~

298 37 112
                                    



Hey:)!!




Don't miss vote after reading Please!



'Good reading'




❥︎❥︎❥︎❥︎❥︎







بە ناو ئەوانەی زانکۆ ڕۆیشتم و چوومە ژوورەکەی تای و لەسەر قەنەفەکە دانیشتم کەمێک دواتر ئەویش ھات

"ھێی تاقانەکەم .. گیانی من ئارام بەرەوە باشە؟ دڵنیابە مام ناھێڵێ لێرە بمێنێتەوە"
وتی کاتێک لە بەرامبەرم لەسەر چۆکی دانیشتبوو

"تـ تای .. ئەو باسی خێزانەکەمی کرد"
لە ناکاو دڵم پڕ بوو کاتێک بیرم لە قسەکانی کردەوە

تای ھەستاو لە تەنیشتم دانیشت ماچێکی لەسەرم جێھێشت

"تاقانەکەم وەرە ئێرە ئەگەر ئەتەوێ بگری یان ھەر شتێک کە ئەتەوێت"
باوەشی بۆ کردمەوە و بێ بیر کردنەوە ڕۆیشتمە باوەشی ڕێگەم بە فرمێسکەکانم دا بێنە خوارەوە .. ئەویش ماچی بچووکی لەسەرم جێ ئەھێشت و دەستی بە قژم ئەھێنا

کەسێکی وەک ئەو چۆن ئەتوانێت بەو شێوەیە باسی خێزانی من بکات لە کاتێک من ئاواتی تەنھا یەک بینینەوەی ئەوانم ھەیە؟ جارێکی دیکە بتوانم قسەیان لەگەڵ بکەمەوە ئەویش بەو شێوەیە بکات

"کارین'م دەی فرمێسکەکانت بسڕەوە پێویستە بڕۆینە لای بەڕێوبەر وە نابێت بزانێت گریاوی گومان ئەکات باشە؟"
تای وتی و سەرم بە باشە جوڵاند

بە دەستی فرمێسکەکانمی سڕی وە خۆم وا لێکرد کە نەگریاوم و ھەستاینەوە

بەرەو ژووری بەڕێوبەر بەڕێ کەوتین تای لە پێشم بوو لە دەرگای دا وتی وەرە

کاتێک چوومە ژوورەوە دووبارە ھەمان ئافرەتم بینیەوە

"وەرە کوڕم"
بەڕێز کیم وتی و ئێمەش دانیشتین

"کچم چی ڕوویداوە لە نێوان ئێوە و خاتوو ھان"
بەڕێز کیم وتی ویستم قسە بکەم بەڵام ئەو ئافرەتە پێی بڕیم

"با من بڵێم .. چۆن وێرات زلە لە من بدەیت کچێ"
بە تووڕەیی وتی چاوم لێ سوڕاند

"تکایە خاتوو ھان ناچارم مەکە بتکەمە دەرەوە"
بەڕێز کیم وتی .. بەڵێ ئەوەیان بە دڵی من بوو

"بەردەوام بە کچم"
ئەوەشی زیاد کرد

"باشە ......"
ھەموویم بۆی باس کرد

"ئھم .. تەواو تۆ ئەتوانی بڕۆی"
بەڕێز کیم وتی و سەرم بە باشە جوڵاند و ھەستامەوە

𝖠 𝖲𝗍𝗋𝖺𝗇𝗀𝖾 𝖫𝗂𝖿𝖾 [K.TH]Where stories live. Discover now