~Chapter26~

263 34 101
                                    



Hey:)!!



Don't miss vote after reading Please!


'Good reading'



❥︎❥︎❥︎❥︎❥︎





"فڕۆکەخانە!؟"
لەگەڵ ئێڤا بە سەرسوڕمانەوە وتمان کاتێک گەیشتینە فڕۆکەخانە

"بەڵێ خانمەکان فڕۆکەخانە .. گەشتێکی بچووکی پێش زانکۆ بۆ هەموومان"
جۆنگکووک لە تەنیشت ئێڤاوە ڕوونی کردەوە
واتە ئێستا ئەڕۆینە گەشت؟

"ئەگەر بەدڵتان نیە ئەگەڕێینەوە"
تای وتی لە شوێنی شۆفێرەوە

"هێی مەبەستمان ئەوە نەبوو تەنیا چاوەڕێی ئەوە نەبووین"
وتم و خەندەیەکی کرد

"کەواتە با دابەزین دوا ئەکەوین بۆ فڕۆکەکە"
جیمین وتی و هەمووان دابەزین

جانتاکانم داگرت و بەرەو ناوەوەی فڕۆکەخانە ڕۆشتین .. دوای تەواو کردنی کارەکان سەرکەوتینە فڕۆکەکە

هەمووان لە یەک ڕیز دانیشتین جگە لە جیمین کە وتی ئەیەوێ کەمێک لە دواوە دابنیشێت


فڕۆکەکە خەریکە دەست بە جوڵە ئەکات قۆڵم کرد بە قۆڵی تای چونکە یەکەم جارمە کەمێک ئەترسم

"مەترسە هیچ نیە .. تەنیا سەیری دەرەوە بکە لەوانەیە بتەوێ بەم شێوەیە کۆریا ببینی"
تای دەستی گرتم و ماچێکی کرد دواتریش ئاماژەی بە پەنجەرە بچووکەکە دا و منیش بە قسەم کرد

فڕۆکەکە بەرز ئەبوویەوە بەڕاستی کۆریا لە ئاسمانەوە زۆر جوانترە .. خەندە هاتە سەر لێوم بەردەوام سەیری دەرەوە ئەکرد و دەستی تای'م گرتبوو

دوای چەند کاتژمێرێک گەیشتین لە فڕۆکەخانە هاتینە دەرەوە بێگومان ئۆتۆمبێلمان پێ نیە بۆیە بە تاکسی ئەڕۆین

"بەڵێ هاوڕێیان بەخێربێن بۆ لەندەن"
جیمین وتی پێش ئەوەی سەر بکەوینە ئۆتۆمبێلەکە
واو نەمزانیبوو لەندەنە

"هەر بەڕاستی حەزم لێبوو بێمە ئێرە"
ئێڤا بە خەندەوە وتی

"ئەوە هاتین بچکۆل"
جۆنگکووک وتی و دەستی کردە سەر شانی
ئەو دوانە زۆر جوانن بەیەکەوە

"دەی سەرکەون با بڕۆین"
جیمین وتی چونکە هێشتا بە تەواوی سەرنەکەوت بووین

گەیشتینە یەکێک لە هۆتێلەکان دوو ژووریان گرت و بەڕێکەووتین بۆ ژوورەکان

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Aug 20, 2022 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

𝖠 𝖲𝗍𝗋𝖺𝗇𝗀𝖾 𝖫𝗂𝖿𝖾 [K.TH]Where stories live. Discover now