~Chapter13~

248 41 101
                                    





Hey:)!!



Don't miss vote after reading Please!




'Good reading'




❥︎❥︎❥︎❥︎❥︎


وانەی یەکەم دەستی پێ کرد تا لە ناوەڕاستی وانە تای ھاتە ژوورەوە ..

"بەیارمەتیت خاتوو کانگ .. پێویستمان بە پارک کارین ھەیە"
تای وتی بە ڕووخسارێکی جدی .. دڵنیام شتێکی باش ڕوو نایات

لە شوێنەکەم ھەستام و لەگەڵ تای بەڕێ کەوتین و ڕۆیشت بەرەو ژووری بەڕێوەبەر

"نەترسی منت لەگەڵم باشە"
تای وتی پێش ئەوەی بڕۆینە ژوورەوە .. پێم وایە تان لەوێیە بەھۆی بابەتەکەی دوێنی .. سەرم بە باشە جوڵاند و لە دەرگای دا .. چووینە ژوورەوە

وە بەڵێ ڕاستم کرد تان لەوێ بوو لەگەڵ مام دانیشتبوون .. تان ھەموو ڕووخساری برین و لەزگە بوو وە بە تووڕەیی دانیشت بوو کەواتە شتێکی باش ڕووینەداوە

"خاتوو پارک فەرموو دانیشە"
بەڕێوەبەر وتی و دانیشتم لەسەر قەنەفەکە

"خاتوو پارک .. ئێمە ئاگادارین کە دوێنێ چی ڕوویدا لە نێوان ئێوە .. وەکو ڕێزیک بۆتۆ ئێمە بەڕێز پارک تان دوور ئەخەینەوە لەم زانکۆیە "
بەڕێوەبەر کیم بە ھێمنی ڕوونی کردەوە کەمێک دڵخۆش بووم چونکە چیتر ئەو نابینم

سەیرێکی تای'م کرد کە لای بەڕێوەبەر وەستابوو چەند بە تووڕەیی و ڕقەوە چاوی لەسەر تان بوو

"واتە کوڕەکەم دەر کردا؟"
مام وتی بێگومان ئاگادارە کوڕەکەی چی کردووە

"بەڵێ بەڕێز پارک ناتوانم بھێڵم کەسێک کارێکی لەو شێوەیە بکات و لە زانکۆکەم بمێنێتەوە"
بەڕێوەبەر کیم وتی

"تکایە کچەکەم لە کوڕەکەم خۆش بە"
مام بە تکاوە وتی .. تەنیا خەندەیەکەی لا لێوم بۆ کرد چونکە نازانم چۆن ئەتوانێ ئەەندە بە ئاسانی ئەوە وەربگرێ

"من ھەندێک کارم ھەیە و پێویستە بڕۆم .. ئێوەش قسەی خۆتان بکەن .. تایھیۆنگ کوڕم دواتر ئەوان بەڕێ بکە"
بەڕێوەبەر کیم وتی و ھەستایەوە ئێمەش لەگەڵی

"باشە مامە"
تای وتی .. پێم مەڵێ کە ئەوە مامی تای'ە

"بە یارمەتیتان"
وتی و ڕۆیشتە دەرەوە

"کچەکەم کارین .. تان ھەڵەیەکی کرد تکایە لێی خۆش بە"
مام وتی و تای ھات لە تەنیشتم وەستا زۆر تووڕە دیار بوو

𝖠 𝖲𝗍𝗋𝖺𝗇𝗀𝖾 𝖫𝗂𝖿𝖾 [K.TH]Where stories live. Discover now