~Chapter20~

193 34 20
                                    




Hey:)!!





Don't miss vote after reading Please!




'Good reading'



❥︎❥︎❥︎❥︎❥︎



جیمین منی گەیاندە زانکۆ و خۆی ڕۆیشت بۆ کارەکەی .. لەوانەیە هەندێک لەوانەی زانکۆ قسە بکەن دوای ئەو چەند ڕۆژەی دیار نەبووم بەڵام بەهەرحاڵ ..

بەڕێ کەوتم بۆ کافتریاکەی زانکۆ و قاوەیەکم وەرگرت و لە باخچەی زانکۆ دانیشتم .. چاوەڕێی ئێڤا بووم هەروەها بە تایبەتی تای ببینم ..

پاش کەمێک ئێڤا هات ئاگاداری من نەبوو بۆیە بانگم کرد و ئەویش هات ..

"کارینااا زۆر دڵخۆشم .. ئەمڕۆ جۆنگکووک ئەگەڕێتەوە"
ئێڤا بە دڵخۆشیەوە وتی

"هێی تۆ ئەوت بەدڵە؟"
ڕاستەوخۆ پرسیم چونکە لە چاوەکانی دیار بوو

"یاا نەخێر .. شتی وانیە"
نکۆڵی لێکرد

"همم!؟؟"
برۆیەکم بەرز کردەوەو سەیرم کرد ڕووخساری سووڕاند بۆ لایەکەی تر

"ئاهـ لەتۆ باشە .. ئم"
لەکۆتایی دانی پێدانا و هێشتا ڕووی لە لایەکەی دیکە بوو ..

"ئێهـ ئاوا بە جوانی وەڵامم بدەوە"
کەمێکم لە قاوەکە خواردەوە

"هەروەها .. پێویست ناکا بیشاریتەوە خۆم ئەمزانی"
وتم بە کەمێک شۆکەوە سەیری کردم .. هەروەڵا دڵنیام جۆنگکووکیش بە هەمان شێوە ئێڤای بە دڵە

"تۆ چۆن .. ئاهـ لەبیری بکە"
ئێڤا وتی

"باشە .. با بڕۆینە ژوورەوە کەمێکی دیکە وانە دەست پێ ئەکات"
وتم و ئەویش هەستایەوە بەیەکەوە بە قسەکردن چوینە ژوورەوە

...


چەند وانەیەک تێپەڕی بەڵام هێشتا نەمتوانیوە تای ببینم ..

لەگەڵ ئێڤا لە کافتریا گەڕاینەوە دوای خواردنی خوانی نیوەڕۆ ..

"کاتژمێر چەندە"
وتم چونکە بێزار بووم

"ئمم .. 12:25 پاش نیوەڕۆ"
ئێڤا وتی

پێش ئەوەی بچینە پۆل توانیم تای ببینم پێم وایە وانەی ئەوە .. خەندەیەکی کرد کاتێک منی بینی بەڵام وەستا .. کاتێک هەمان ئافرەت هاتەوە سەر ڕێگای

"واهـ ناتوانم باوەڕ بکەم هێشتا لێرە ماوە"
بە بێ بڕوایی وتم

"ئەم چەند ڕۆژە دیار نەبوو دووبارە گەڕاوەتەوە"
ئێڤا وتی .. لە لایەک وەستاین باشتر بڵێم .. گوێم لە قسەکانیان گرتبوو تا بزانم چی ئەڵێ

𝖠 𝖲𝗍𝗋𝖺𝗇𝗀𝖾 𝖫𝗂𝖿𝖾 [K.TH]Where stories live. Discover now