PT12

331 52 9
                                    

Enjoy reading
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
ئەوان بە شەرمەوە ئەڕۆشتن بۆ نێو نەخۆشخانەکە ھەریەکەو ھەوڵی خافڵاندنی خۆی ئەیا و لەبەر خۆیانەوە زەردەخەنەیان ئەکرد،ڕۆشتن بۆ نێو ئەسانسۆڕەکە تەنھا ئەو دووانەیان لەنێو ئەسانسۆڕەکە بوون و بێدەنگی دەستی بەسەر کەشەک'دا گرت،
تـایھیۆنگ+ھـیونا؛ئێ-
ھەردووکیان لە ھەمانکاتدا قسەیان کرد و کەمێک بێدەنگ بوون.
تـایھیۆنگ؛تۆ سەرەتا بیڵێ.
ھـیونا زەردەخەنەیەکی کرد و دەمی کردەوە بۆ قسەکردن بەڵام نەیتوانی قسەکەی تەواو بکات دوای کرانەوەی ئەسانسۆڕەکە تـایھیۆنگ بێ ھیوا بوو
ھەردووکیان ڕۆشتن بۆ ئەو شوێنەی داپیرەی ھـیونا'ی لێیە و دایک و باوک'ی و پوری لە دەرەوە چاوەڕێ ئەکەن،بەڵام ھەر ئەو کاتە بوو کاتێک دڵخۆشی ھـیونا لەنێو چوو و زەردەخەنەکەی سەر لێوی سڕایەوە
بینینی دایک'ی لەسەر ئەرزەکە بەبێھیوای و گریانەوە پوری لە سوچێکی لای دیوارەکە بە کوڵ ئەگریا و باوک'ی ھەوڵی ئارامکردنەوەی دایک'ی ئەیا ھـیونا خێرا ڕۆیشت بۆ لایان و خۆی نزم کردەوە بۆ ئاستی دایک'ی.
ھـیونا؛دایکە چی بووە ئێوە بۆچی بەم شێوەیەن.
ھـیونا دەنگی ئەلەرزی لە کاتی قسەکردندا یۆنگ سوو سەیری کرد و ھـیونا لە سەیرکردنەکانی ئەترسا.
یۆنگ سوو؛داپیرە'ت کۆچی کرد کچەکەم.
ھـیونا بەتەواوەتی تێکشکا و فرمێسکەکانی ڕێچکەی خۆیان گرت بۆ ئەوەی لە چاوەکانی بێنە خوارەوە تـایھیۆنگ بە گوێبیستبوونی ھەواڵی مردنی داپیرە تەزوێک بە لاشەیدا ھاتوو و چاوەکانی پڕ بوون لە فرمێسک ئەو لە ژیانیدا ٢ جار داپیرەی ھـیونا'ی بینیوە،لەم ٢ جارە توانی ئەو بناسێت و بزانێت چ جۆرە کەسێکە ئەو بە بوونی ئەو دڵۆخۆش بوو و ئەوی خۆشویست.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

[بەیانی،کاتژمێر ١١:٢٠ نیوەڕۆ]

ھەموویان جلی ڕەشیان پۆشیبوو و ھاتبوون بۆ پرسەی کۆچ کردووەکە،
ئەو بەتەواوەتی ماڵئاوای لە ژیان و کرد ماڵئاوای لە خێزان و ھاوڕێ و دراوسێ و کەسە نزیکەکانی کرد و بە ئێکجاری ماڵئاوایی لە دونیا کرد و ڕۆشت بۆ دونیاکەی تر،ھاوڕێ نزیکەکەی کە لە ھەرزەکاریەوە لەگەڵی بووە بە دڵتەنگی سەیری وێنەی ھاوڕێکەی ئەکرد و فرمێسک بە ھێواشی لەنێو چاوەکانی ئەھاتنە خوارەوەو بە دەستە پیرەکانی فرمێسکەکانی سڕیەوە و وێنەی ھاوڕێکەی خستە سەر مێزەکەو چەند جارێک سەیری کرد و ڕۆشت بۆ ئەوەی بەخێرھاتن لە مێوانەکان بکات و زەردەخەنە بەڕوویاندا بکات،

.........

تـایھیۆنگ چاوی بەنێو شوێنەکەدا سووڕاند بەڵام ئەو کەسەی مەبەستی بوو نەیتوانی بیدۆزێتەوە نیگەران بوو ئەو کەمێک بەرلەئێستا لێرە بوو،
مۆبایلەکەی لەنێو گیرفانی پانتۆڵە ڕەشەکەی دەرھێنا و پەیوەندی پەیەوە کرد دوای چەند زەنگێک ھەڵگیرا.
تـایھیۆنگ؛ھیونا لە کوێیت؟
تـایھیۆنگ بە ھێواشی لێی پرسی ھـیونا وەڵامی دایەوە.
ھـیونا؛لەلای داریاکە'م
ھـیونا تەنھا بە کزی و ھێمنی وەڵامی دایەوە،تـایھیۆنگ ئەیتوانی لە بارودۆخی ھـیونا تێبگات داپیرەی بۆ ئەو گرنگ بوو تـایھیۆنگ ڕۆشت بۆ ئەوەی ھـیونا ببینێت ڕۆشت بۆ لای دەریاکە.

BAD BOY/K.THWhere stories live. Discover now