PT24

185 22 30
                                    

ماوەیەکە.
با دەست پێ بکەین.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

دەرگاکەی کردووە ئەوەی یەکسەر سەرنجی ڕاکێشا ئەو لەسەر جێگاکەی نەمابوو،سەیرێکی دەورووبەری ژوورەکەی کرد و زەرفەکەی نێو دەستی خستە سەر مێزەکەی پاڵ قەڵەوێڵەکەو
ڕۆشتە دەرەوە پەرستارێکی بینی و لێی نزیک بوویەوە
هیونا؛ببورە بەڵام تایهیۆنگ'ت نەبینیوە کەمێک پێش ئێستا لێرە بوو.
پەرستارەکە سەیرێکی ژوورەکەی کرد و دواتر سەرنجی گەڕاندەوە لای هیوناو وەڵامی دایەوە
؛کەمێک پێش ئێستا لێرە بوو،وادیارە ڕۆشتووە بۆ دەستشۆر یان لە باخچەکە بێت.
هیونا سەری بە ئەرێنی لەقاند
هیونا؛سوپاس

؛هەر شتێکت پێویست بوو بانگم بکە.
پەرستارەکە زەردەخەنەیەکی کردوو ئەوێی جێهێشت هیونا هەناسەیەکی دایەوەو ڕێچکەی گرتە بەر بۆ دەرەوەی نەخۆشخانەکە،

کاتێک بەناو باخچەکەدا دەگەڕا نەیتوانی تایهیۆنگ بدۆزێتەوە،وەستا کاتێک هەستی بە سەرسووڕان کرد و بەردەم چاوی تەڵخ بوبو هەوڵیئەدا هاوسەنگی خۆی ڕاگرێت بەڵام سەرکەوتوو نەبوو
بە هێواشی ڕۆشت بۆلای کورسیە دارینەکە و
لەسەری دانیشت هێشتان باری ئاسایی نەبووبویەوە هەر ئەوەبوو بەردەمی تاریک بوو و هیچ شتێکی لێ دیار نەبوو.

........

کڵاوەکەی کردە سەری و هەناسەیەکی دایەوە
پێیەکانی جووڵاند و ئەوێی جێهێشت بەنێو باخچەکەدا خەریک بوو ئەڕۆیشت،ئەوی بینی کاتێک لەسەر کورسیەکە دانیشتبوو و دەستەکانی خستبوویە سەر ئەژنۆی زانی کە بەدوای ئەودا دەگەڕێت زەردەخەنەیەکی کرد و ئەوێی جێهێشت

گەشتە لای ئۆتۆمبێلکەی و سەرکەوت،بزوێنەرەکەی خستە کار،هەناسەیەکی دایەوەو بەردەوام بوو لە
لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکە لە کاتێکا خەریکی دۆزینەوەی شوێنەکە بوو لەسەر نەخشەکە بەبێزاری سەیری بەردەم خۆی کرد کاتێک زانی ئەم شوێنە ٣٠ خولەک دوورە.
تایهیۆنگ؛کێشە نییە ئێمە بە ٢٠ خولەک ئەگەین.
کوڵمەی ناوەوەی گەست و دوای چەند خولەکێک زەنگی مۆبایلەکەی لێیدا بیستۆکەکەی خستە گوێی و
وەڵامی دایەوە.
تایهیۆنگ؛سڵاو.
جۆشێکت بەدی ئەکرد لە دەنگی تایهیۆنگەوە،
ئەوەی نێو پەیوەندیەکە هەناسەیەکی بێزاری دایەوەو دەمی کردەوە بۆ قسە کردن.
یوونگی؛تۆ لە کوێیت بەڕێز کیم.

BAD BOY/K.THWhere stories live. Discover now